سەرۆكوەزیران: داهاتی باجمان بەرێژەی 22% زیادی کردوە
02:36 - 07/04/2025
زەمەن _ عێراقی
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، داهاتی باج و گومرگ بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەوەش هۆکارێکی باشبو بۆ ئەوەی کەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەستن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی نیسنای ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، بودجەی سێ ساڵە بوەتەهۆی داڕشتنی پلانێکی دارایی درێژخایەن و حکومەت کاریکردوە بۆئەوەی زۆرترین داهات لەرێگەی باشترکردنی سیستمی باج و گومرگ و بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی کۆبکاتەوە و داهاتی گومرگەکان نزیکەی 128% زیادی کردوە، هاوکات داهاتی باج نزیکەی 22% زیادی کردوە، رێژەکەش بەراورد بە ساڵانی رابردو زۆر زیاترە.
باسی لەوەشکردووە، کار لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی گومرگی دەکەن، کە سیستمێکی ئۆتۆماتیکی جیهانییە بۆ رێکارەکانی گومرگی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان.
دەشڵێت: پرۆژەی گەورەیان دەستپێکردوە بۆ چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی، بۆ دڵنیابون لە زیادکردنی تواناکانیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی بۆ تاک و بازرگانی.