بانکى رەشید تا 20 ملیۆن قەرز دەدات بە هاووڵاتیان
09:41 - 06/04/2025
زەمەن - عێراقى
بانکى رەشید رێکارەکانى پێدانى قەرزى بۆ دانانى سیستمى سۆلار راگەیاند و دەڵێت، لە پێنج تا 20 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتیان.
بانکى رەشید راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەر هاووڵاتییەکى عێراقى ئارەزوومەندە وزەى کارەباى ماڵەکەى بکات بە سیستمى سۆلار واتە بەرهەمهێنانى کارەباى بە رێگەى وزەى خۆر، پێنج تا 20 ملیۆن دینارى بە قەرز دەدەنێ.
بانکەکە رایگەیاندووە، قەرزەکە بە پێنج ساڵ وەردەگیرێتەوە و زیادەى 5%ى دەچێتەسەر.
دەشڵێت، ئەو کەسەى قەرزەکەى پێدەدرێت، دەبێت کارتى بانکیى هەبێت مەرج نییە فەرمانبەرى حکومەت بێت، تەنها پێویستی بە كەفیلێك هەیە كە لە بانكی رەشید مووچە وەربگرێت.
بەهۆی ئەوەی بانكی رەشید لە هەرێمی كوردستان لقی نییە، هاوڵاتیانی هەرێم ناتوانن سود لەو قەرزە وەربگرن.