کاک ڕێباز حەملان؛ بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێت !
12/4/2020 10:48:00 PM
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
گێڕانەوەی ڕوداوەکانی
ڕابردوو وەک خۆی ئاکاروبەهایەکی جوانە بەتایبەت
کاتێ کە چەند ناوێک دەهێنرێت، کەلەژیاندا نەمابن لەدۆسیەیەکی ئاڵۆزی وەک نەوت
وغازدا .
لەچەند کۆبونەوەیەکدا
کە کۆنوسەکانیم لای خۆم پاراستوە بەناوو واژۆی ئامادەبوانی کۆبونەوەکان بەپەرلەمانتارانی
خولی چوارو وەزیرەکان و نوێنەرو بەرپرسی چەند ژورو ئۆرگانێکی بزوتنەوەی گۆڕان بەناوو
واژۆی بەڕێزیشتانەوە.
بۆیە تەنها پێمباشبوو
هەندێکی کەم لەنمونەی قسەکانی خۆت وەبیر
بهێنمەوە لەسەر دۆسیەی نەوت وغاز، چونکە لەدیدارێکتدا باس لەوەدەکەیت کە خوالێخۆشبوان
کاک نەوشروان وکاک قادری حاجی عەلی ئاگاداری دۆسیەی نەوت و ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەن و
لەلایەن د.ئاشتی هەورامیەوە وردەکارییەکەیان بۆشیکراوەتەوە .
جارێ پێویستە ئەوڕاستیە
بزانرێت کە کاک نەوشیروان بەمەرجی شەفافیەت لەپڕۆسەی دەرهێنان وفرۆشتنی نەوت و
خەرجکردنی داهاتەکەی لەپێناوخۆشگوزەرانی هاوڵاتیاندا لەگەڵ فرۆشتنیدابوە، دواتریش
باش دەرکەوت کە چەندە ناشەفافەو لە جیاتی ڕەحمەتیش بۆهاوڵاتیان بووبە میحنەت وزەحمەت .
من لێرەدا تەنها
هەندێ لەنمونەی قسەکانی خۆت وەک خۆیی وبێ زیادوکەم دەهێنمەوە بیرت کە لە چەندکۆبونەوەیەکدا
کردنت گەرنا پێویستە بەوردی وەڵامت بدرێتەوە، تۆ وتت :
ـــ لەکۆبونەوەم
لەگەڵ کاک نێچیرڤان بەڕوونی وتومە کە لە مەودوا هیچ کۆنوسێکی ئەنجومەنی نەوت وگاز
واژۆ ناکەم و تائێستاش خۆمان پاراستوە لەبەرناسکی زروفەکە، بۆیە لە مەودوا بەوشێوەیە
قبوڵی ناکەین. ( کۆبونەوەی ٨-١١-٢٠١٤ هۆڵی جڤات لەسلێمانی)
ـــ داهاتی فەرمی
نەوت ئەوەی بەبۆری دەفرۆشرێت دێتەوە سەر داهاتی هەرێم وەتەنها د.ئاشتی هەورامی واژۆی کردوەو من واژۆم
لەسەر هیچ شتێ نەکردوە . ( کۆبونەوەی ٨-١١-٢٠١٤ سلێمانی )
ـــ من واژۆی شەش
نوسراوو ڕاپۆرتم نەکردوە کەتایبەت بوە بەنەوت وغاز چونکە وتومە من شارەزای بواری نەوت
وغازنیم ، ئەوەشت وت کە تاڕۆژێ درەنگتر یاسای سندوقی داهاتەکانی نەوت وغاز پەسەندبکرێت
پارتی قازانجی لێدەکات .( کۆبونەوەی ١٥/١٦ی ١ی ٢٠١٥ هەولێر)
ـــ تا ئێستا ڕێگانەدراوە
بەچاودێری دارایی کەبچێتە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان .(کۆبونەوەی ١٥/١٦/١/٢٠١٥ هەولێر)
باشە کە گۆڕان و
کاک نەوشیروان ئاگاداری دۆسیەی نەوت و ڕێککەوتنی پەنجاساڵەبوون خێربوو تۆ واژۆت لەسەر
شەش نوسراوو ڕاپۆرت نەکرد،و بەکاک نێچیرڤان-یشت وتبوو هیچ کۆنوسێکی ئەنجومەنی هەرێمی
بۆنەوت وغار واژۆناکەم و لەمەودواش بەوشێوەیەقبوڵی ناکەین .
ئاخر چ لۆژیکێکە
وەزیرێکی گۆڕان کە ڕێکخەرەکەی ئاگاداری دۆسیەی نەوت وغازبێت، بەڵام واژۆی هیچ کۆنوس
وڕاپۆرتێکی ئەنجومەنێک نەکات کەئەندام بێت تێیدا، یاخود ئاگادارکراویت لەلایەن گۆڕان
وڕێکخەرەکەیەوە کەبەهۆی ناشەفافی وئاڵۆزی دۆسیەکە هیچ کۆنوسێک واژۆنەکەیت .
خوازیارم کەڕوداوەکان
بەئەمانەتەوەو وەک خۆی بگێڕدرێتەوە نەک بە پێچەوانەوەوڕاستیەکان بشێوێنرێت .
*عەبدولڕەحمان عەلی
ڕەزا
بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لەخولی چواری پەرلەمانی
کوردستان ٤-١٢-٢٠٢٠.