پارە پەیداکردن لە ناو پەرلەمانی عێراقدا
1/19/2022 11:54:00 AM
نیاز سهعید عهلی
دیاردەیەکی تری
سەیر و سەمەرەی سیاسی؛ ئەمجارەیان لەناو پەرلەمانی عێراق، ئەویش بوونی دوو جۆر بزنسی سیاسی موفت و چەور بۆ هەندێ بزنسمانی بە ئەزموون (!!) کە بەهاکەی
دەیان ملیۆنان دۆلارە، یەکەمیان لە دەستپێکی دانیشتنە بەراییەکانی پەرلەمانی تازە هەڵبژێردراودایە و
بریتیە لە فرۆشتنی دەنگ لە کاتی دەنگدانەکان
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار
و سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان ، دووەمیشیان بۆ کاتی خەفەکردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی
دۆسیەکانی گەندەڵی وەزیر و لێپرسراوە باڵاکانی حکومەت و سپیکردنەوەی دۆسیە ڕەشەکان(!!)؛
لەلایەن لیژنەکانی پەرلەمان و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانەوە.
شایەنی باسە
بوونی ناکۆکی و ململانێ و فرە کاندید بۆ پۆستەکان؛ بازاڕەکەی گەرمتر کردوە و لە بازاڕی بۆرسەی پەرلەماندا، نرخی پشکی دەنگەکان بەرزبوونەتەوە، دەنگدەری فریودراویش
با هەر بەکوێرانە و لە ڕقی پارتە سیاسیەکانی
تر؛ بۆ خۆی دەنگ بە پاڵێوراوی ناشایستە و بێ ئەزموون و سەردەرنەکردە؛ لە ئەرک و کاروباری پەرلەمانیی بدات، گوایە ویژدانی
خۆی ئاسوودە کردوە، نازانێت بە دەنگەکەی نرخی پشکی دەنگی هەندێک پەرلەمانتاری بەرزکردۆتەوە
، بەتایبەتی بۆ ئەو جۆرە فراکسیۆنانەی کە ئیبراهیم زەبۆکەکەی عەزیز نەسین خاوەنیەتی !