294وتار

کێ بکوژی ڕاستەقینەی ماریایە؟

3/8/2022 10:22:00 AM
نیاز سه‌عید عه‌لی

بکوژی ماریا؛ مام و براکەی نەبوو، بەڵکو بکوژی ڕاستەقینە؛ دابونەریتی کۆنەپارێزیی و چەقبەستوویی بیروباوەڕی پێشینەخوازیی  بوو، مام و برا؛ برازا و خوشکیان  کردە قوربانی ترس و شەرم  لە کۆمەڵگە.

ئەگەر هەندێک پێیان وابێت؛ کێشەیەک هەبێت لە ڕەفتارەکانی ماریادا؛ ئەوا  چارەسەر بە  تیرۆرکردن نابێت، ئەگەر بە دوای هۆکار و پاڵنەری دروستبوونی ڕەفتار و ڕوانین و جیهانبینیی و بیرکردنەوە جیاوازەکانی مرۆڤدا بگەڕێین بە ماریای تیرۆرکراویشەوە؛ مرۆڤەکان و خودی ماریا هۆکاری سەرەکی نین بۆ دروستبوونی جیاوازیی و ناکۆکی و ململانێی بیر و لێکدانەوە و جیهانبینی نێوان مرۆڤەکان لەسەر مۆدێل و ڕیتمی ژیانکردن و رەفتارکردن، بەڵکو  فاکتەری پەروەردە و هۆشیاری و کەلتووریی خێزان و کۆمەڵگە و ژینگەی کۆمەڵایەتیی تاکەکان و سیستەمی پەروەردە و خوێندن و ئایدیۆلۆژیا و ئایین و یاسا و میدیا و دەسەڵات و ڕووداوەکان و قەیرانەکان و ڕەوش و کێشە و ناکۆکیەکانی ناو خێزان و  …هتد.

هۆکاری ڕیشەیی و سەرەکین بۆ دروستکردنی کەسایەتی و بەرهەمهێنان و خوڵقاندنی بیکردنەوە و جیهانبینیی و ڕەفتاری جیاوازی مرۆڤەکان  !

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن