سلێمانی یەکەم شاری مێژوویی جیهانیی ئامادەکراو بۆ نیشتەجێبوون
11/15/2023 11:33:00 AM
نیاز سهعید عهلی
یەکێک لەستایلەکانی
نیشتەجێبوون بۆ ، کۆمەڵگە لەئێستادا کە لەدەیان
وڵاتدا پەیرەوکراوە؛ بریتیە لەدروستکردنی شارێک، یان چەندین شاری نوێی نیشتەجێبوون
بۆ خێزانەکان؛ بە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری
و مارکێت و خوێندنگە و پەرستگای ئایینی و … هتد، بە چەشنێک کە لەزۆربەی وڵاتە گەشەسەندووەکاندا بووەتە مۆدێلێکی نوێی
نیشتەجێبوون و دیاردەکە لەبڵاوبوونەوە و بەرفراوانبووندایە .
بەدەر لەوەی کە
سلێمانی لەبنەڕەتدا بۆ کردنە پایتەختی میرنشینی بابان دروستکراوە، بەدەر لەوەی کە
لەکاتی بنیاتنان و دامەزراندنەکەیدا، زۆرترین مەرج و خەسڵەت و بنەما و ژێرخان و سەرخانی
شاری مۆدرێنی بە پێوەرەکانی ئەو سەردەمە ، تیا ڕەچاو و جێبەجێکراوە؛ لەوە گرنگتر ئەتوانین
بڵێین بنیاتنانی شاری سلێمانی، لەبنەڕەتدا بریتیە لەبنیاتنانی یەکەمین ، یان یەکێک
لە یەکەمین شارە مۆدرێنە پێشوەختە دروستکراو و ئامادەکراوەکان لەجیهاندا بۆ نیشتەجێبوون،
هەر بۆیە دوای نزیکەی دووسەد ساڵ لەدروستکردنی ئەم شارە؛ بەلاساییکردنەوەی نەخشەی بنیاتنان و دروستکردنی
شاری سلێمانی، هەزاران شاری نیشتەجێبوون لەجیهاندا،
بە پێداویستی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی ژیانکردنەوە دروستکراوە .
هەر بۆیە نەتەوەی
کورد؛ ئەتوانێت لەرووی هونەری تەلارسازی و بیناسازی و دروستکردنی شاری بنیاتنراو بە تەواویی؛ شانازیەکی تریش بەدەر لەشانازیەکانی
تری ئەم شارە؛ بخاتە ناو خەرمانی مێژووی ڕەسەنی خۆی .