دۆسێی ده‌ستگیركراوانی (نه‌وه‌ی نوێ)،سیناریۆی سیاسیی،یان كه‌یسێكی یاسایی؟
5/31/2019 3:00:00 PM
نیاز سه‌عید عه‌لی
كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی سه‌رۆك و دوو سكرتێری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی هه‌ردوو ژووری فه‌رمیی و نافه‌رمیی په‌یجه‌كانی به‌شی سۆشیال میدیای جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)، وه‌كو كه‌یسێكی ورووژاوی ناو میدیا‌و سۆشیال میدیا ، له‌دادگای سلێمانی چووه هه‌فته‌ی شه‌شه‌مه‌وه .
ئه‌م كه‌یسه یه‌كێكه له‌و كه‌یسانه‌ی كه ره‌هه‌ندی یاسایی و میدیایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و رێكخراوه‌یی هه‌یه، یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی رووبه‌ڕووی كه‌یسێكی وا فراوانی په‌یوه‌ندییدار به‌خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی‌و تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا ببێته‌وه، كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی سیاسی‌و له‌باڵاترین ئاستی لێپرسراوێتیی رێكخراوه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابێت، تیایدا چه‌ندین تاوان و پێشێلی یاسایی روویداوه، چ له‌ناو خودی رێكخراوه‌كه، چ په‌لهاویشتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، بۆ به‌ئامانجكردنی كه‌سانی تر له‌نه‌یارو ناكۆك و ره‌خنه‌گران له‌رێكخراوه‌كه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی .
جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌ده‌مامككردن‌و كپكردنه‌وه‌و گۆڕینی ناوه‌ڕۆك‌و رووخساری ئه‌م كه‌یسه، له‌ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی كه‌یسه‌كه‌وه، كه‌وتوونه‌ته به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی دیماگۆكیی فریوده‌ر، بۆ به‌سیاسییكردنی كه‌یسه‌كه‌و كردنی به‌كێشه‌ی سیاسیی له‌گه‌ڵ (ی ن ك).
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جووڵانه‌وه‌كه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ناو ناوه‌نده سیاسییه‌كان‌و له‌ناو رای گشتی‌و له‌ڕێگه‌ی میدیا‌و تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاوه، هه‌ڵمه‌تێكی چڕی هێرشبه‌رانه‌یان خستۆته‌گه‌ڕو ده‌یانه‌وێت ئه‌م كه‌یسه به‌كه‌یسێكی سیاسیی بناسێنن، نه‌ك به‌كه‌یسێكی یاسایی.
سه‌رۆك و پاشه‌كه‌وتكردنی پاساو
سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)، له‌میتۆدو رێبازی كاركردنی خۆیدا، به‌تایبه‌تیی له‌ڕێگه‌ی میدیای (NRT)و تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاوه، به‌به‌رده‌وامیی و به‌بێ بۆنه‌و به‌پلان، لێدوانی ورووژێنه‌رو توند‌و هه‌ڕه‌شه ئامێز، بۆ تووڕه‌كردن‌و بێزاركردن‌و هه‌راسانكردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی‌و پارت‌و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه فه‌رمانڕه‌واكان بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م ده‌ربڕینه ئاگرینییانه‌ی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه، له‌دژی پارت‌و سه‌ركرده‌كان، به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵیدا ئه‌و ئاراسته‌ی كاركردنه‌ی كه میدیا‌و سۆشیال میدیاكه‌ی گرتوویه‌ته‌به‌ر، بۆ هه‌راسانكردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی‌و پارت و سه‌ركرده سیاسییه‌كان، ده‌توانین بڵێین ره‌فتارێكی هه‌ڕه‌مه‌كیی و كاردانه‌وه‌یه‌كی رێكه‌وت و هه‌ڵچوونێكی هه‌ڵه‌شه‌یی نییه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌ربڕینه به‌و زمانه‌ی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه؛ له‌لایه‌ك ئامراز‌و میكانیزمێكه بۆ خۆ رۆشناییكردن و خۆكردن به پاڵه‌وان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ دروستكردن‌و پاشه‌كه‌وتكردنی پاساوه، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رو گریمانه‌و پێشهاتێكی روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سیاسی‌و فه‌رمانڕه‌وایی‌و دادوه‌ریی، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه، هه‌میشه كار له‌سه‌ر خوڵقاندنی كێشه‌و گرفت ده‌كات، بۆ ئامانجی قۆستنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌و ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی كێشه‌و گرفته خوڵقێندراوه‌كان، به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی.
ئاراسته‌ی كاركردنی شاسوار عه‌بدولواحید، به‌میتۆدی سه‌ركێشیی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ باكانه‌و زیادڕه‌وییكردن له‌متمانه به‌خۆكردن‌و پیشاندانی خه‌مساردیی‌و بێ هووده‌یی، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كۆسپ‌و له‌مپه‌رێك، یان هه‌ر به‌هاو یاسایه‌ك، یان هه‌ر پێكدادان‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر له‌بواری بزنس، یان له‌بواری میدیا‌و سۆشیال میدیا، یان له‌بواری كاری سیاسیی‌دا بێت، شاسواری پێ ده‌كه‌وێته ناو كێڵگه‌یه‌كی پڕ له‌مینی چێندراو، ئه‌و بۆ ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر مینێك پیایدا، هانا بۆ به‌كارهێنان‌و خستنه‌گه‌ڕی پاساوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌بات، تاكو مینه‌كه‌ی پێ پووچه‌ڵ بكاته‌وه، یان بیكاته هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و به‌پاساوێكی ئاماده‌ی پێشوه‌خت هه‌وڵی گۆڕینی ناوه‌ڕۆك‌و رووخساری هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌دات كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه .
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، هه‌ر مینێك پیایدا بته‌قێته‌وه، ئه‌و بۆ شاردنه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه، ده‌مامكێكی سیاسیی به‌سه‌ردا ده‌كات، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر مینێك، یه‌كسه‌ر پاساوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌خاته‌گه‌ڕو ده‌یانكاته هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه. پاساوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیش بریتیین له‌لێدوانه هه‌راسانكه‌رو ئاگریینییه بێ پاڵنه‌رو بێ بۆنه‌كانی رابردوو، به‌م شێوه‌یه سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه، پاساوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌كات به‌چوارچێوه‌ی سیاسیی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر مینێك پیایدا، به‌تایبه‌تی مینه‌كانی دادگا!
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه بۆ هه‌موو كه‌یسێك، ئه‌گه‌ر له‌ئێستا، یان له‌داهاتوودا رووبه‌ڕووی ببێته‌وه، ئینجا ئه‌گه‌ر پێشێلكاریی یاسایی بێت، یان تاوانی جۆراوجۆر، ئه‌و یه‌كسه‌ر هانا بۆ پاساوه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌بات‌و به‌ده‌مامكێكی سیاسیی كێشه راسته‌قینه‌كه ده‌شارێته‌وه‌و وه‌كو سیناریۆیه‌كی سیاسیی، نه‌یارو ركابه‌ر دژبه‌خۆی‌و جووڵانه‌وه‌كه‌ی ده‌یناسێنێت، یان گرێی ده‌دات به‌په‌یام‌و بانگه‌شه‌و لێدوانه‌كانی رابردووی خۆیه‌وه، كه پاشه‌كه‌وتی كردوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆو سبه‌ی بیانكاته پاساو بۆ هه‌موو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی یاسایی، به‌تایبه‌تیی كه خودی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه؛ به‌هۆی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه، یان به‌هۆی هه‌ر كه‌یسێكی تر كه له‌داهاتوودا رووبه‌ڕووی بكرێته‌وه، به‌رده‌وام پێویستی به‌هانابردن بۆ پاساوی پاشه‌كه‌وتكراو هه‌یه!
پانۆرامای كه‌یسی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و هاوجووڵانه‌وه‌كانی
پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه‌و دوو سكرتێره‌كه‌ی‌و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی ژووری فه‌رمی‌و نافه‌رمیی به‌شی سۆشیال میدیای (نه‌وه‌ی نوێ)؛ سه‌ره‌تاو پێشینه‌یه‌كی هه‌یه، چه‌ندین په‌ره‌سه‌ندن‌و رووداو و قۆناغی به‌دوای یه‌كدا بڕیووه‌و به‌یه‌كه‌وه گرێدراون‌و ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، له‌خواره‌وه به‌خاڵ ئاماژه به‌پانۆرامای كه‌یسه‌كه ده‌كه‌م، له‌ره‌گوڕیشه‌وه بۆ سه‌رده‌رهێنان و نه‌شونماكردن‌و قه‌دو باڵاكردن به‌م شێوه‌یه :
1-له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا؛ (رابوون مه‌عروف)ی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) له‌په‌رله‌مانی عیراق، له‌هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی (4)ی رابردوو، له‌دیدارێكی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (په‌یام)دا، به‌ڕوونیی‌و به‌ناڕاسته‌وخۆ، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)ی به‌خراپیی كرده ئامانج، كاتێك كه ناوبراو باسی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی تری تازه‌ی شه‌پۆلی گه‌نده‌ڵیی كرد له‌عیراقداو له‌و باره‌یه‌وه وتی: «من هیچ حزبێكی سیاسیی لێ به‌ده‌رناكه‌م، ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه هیچ حزبێك، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بابه‌تی گفتوگۆ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حزبه گه‌نده‌ڵه‌كان بزنسیان ده‌كرد، كۆمپانیایان داده‌مه‌زراند، له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان‌و نفوزی حوكمڕانیی خۆیانه‌وه، گه‌نده‌ڵییان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایانه‌وه ده‌كرد، ئێمه ره‌خنه‌مان هه‌بوو، پێمانوابوو كه ئه‌حزابی سیاسیی نابێ ته‌داخول بكه‌ن له‌بزنس، به‌ڵام ئێستا شه‌پۆلی ئه‌خیری گه‌نده‌ڵیی گه‌یشتۆته دۆخێك، دۆخه‌كه پێچه‌وانه بۆته‌وه، ئه‌وها نییه، حزب كۆمپانیا دابمه‌زرێنێت، به‌ڵكو كۆمپانیا حزب داده‌مه‌زرێنێت، واته كۆمپانیاكان دێن ده‌زگای ئیعلامیی گه‌وره داده‌مه‌زرێنن، حزبێكیش داده‌مه‌زرێنن، خه‌ڵك ده‌نێرنه په‌رله‌مان، كه ئه‌مه زاهیره‌یه‌كی یه‌كجار ناوازه‌یه له‌عه‌مه‌لییه‌ی گه‌نده‌ڵیی له دونیادا، كه كۆمپانیاكان حزب بۆ خۆیان داده‌مه‌زرێنن و ئه‌م په‌رله‌مانتارانه به‌كارده‌هێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌كاریان بهێنن بۆ ئیبتیزازكردن‌و فشار خستنه‌سه‌ر حكومه‌ت، بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانیان سازش بكه‌ن و به‌ڕێگه‌ی نایاسایی، كۆنتراكتیان بده‌نێ، به‌مه‌لایین دۆلار به‌ده‌ستبخه‌ن، و میدیاكانیشیان به‌كاربهێنن بۆ ئیبتیزازكردنی حكومه‌ت‌و وه‌زیری په‌یوه‌ندییدار؛ بۆئه‌وه‌ی كۆنتراكت و عه‌قدیان بده‌نێ به‌ڕێگه‌ی نایاسایی».
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه، كه هیچ پارت و رێكخراوێكی سیاسیی لێ به‌ده‌ر نه‌كرد، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ راكێشانی سه‌رنج و رۆشنایی خستنه‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)و سه‌رۆكه‌كه‌ی بوو، كه له‌كۆمپانیاو كاری بزنسه‌وه، په‌لی هاویشتووه بۆ میدیا‌و دروستكردنی رێكخراوی سیاسیی .
ئه‌م دیداره‌ی (رابوون مه‌عرووف)، بووه هێماو په‌یام؛ بۆ بوونی كێشه‌و ناكۆكی‌و ململانێی گه‌وره له‌ناو جووڵانه‌وه‌كه، هه‌روه‌ها بووه هۆشداریی‌و ئاماژه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ ده‌رخستنی ئاستی به‌رزی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكی‌و ململانێی نێوان په‌رله‌مانتارانی جووڵانه‌وه‌كه‌و سه‌رۆكه‌كه‌یان، شایه‌نی باسه راسته‌وخۆ له‌دوای ئه‌و دیداره، رووداو‌و په‌ره‌سه‌ندنی تر سه‌ریهه‌ڵداو ناكۆكییه‌كان په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵڕاو ته‌قینه‌وه .
2-له‌دوای ئه‌و دیداره‌ی (رابوون مه‌عرووف)، رۆژی (21/4/2019)، به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی باڵای (نه‌وه‌ی نوێ) و فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌كه له‌په‌رله‌مانی عیراق بڵاوكرایه‌وه، له‌ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «ئێمه نیگه‌رانین كه نه‌وه‌ی نوێ له‌جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسیی جیاواز له‌مۆدێلی سیاسیی زاڵ، به‌ره‌و باندێكی سیاسیی ته‌نگه‌به‌ری ئه‌وتۆ براوه كه هه‌موو ده‌زگاو ئۆرگانه گرنگه‌كانی بڕیاردان تێیدا په‌راوێز خراوه‌و بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی تێدا نه‌ماوه، جووڵانه‌وه‌كه به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ خێزان و بزنس تێكه‌ڵ كراوه، ئیتر جیاكردنه‌وه‌یان سه‌خت ده‌بێت».
3-به‌دوای ئه‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای (نه‌وه‌ی نوێ)و فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌كه له‌په‌رله‌مانی عیراق، رۆژی (22/4/2019)، چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی (نه‌وه‌ی نوێ) له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌راگه‌یه‌ندراوێكیاندا پشتیوانیی خۆیان بۆ به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عیراق‌و ئه‌نجوومه‌نی باڵای جووڵانه‌وه‌كه ده‌ربڕی‌و تیایدا ده‌ڵێن: «ئێمه پێمانوایه راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رووناكیی خستووه‌ته سه‌ر كێشه‌و بابه‌تی گرنگ‌و ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت».
4-دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندراوی چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی كوردستان، رۆژی (24/4/2019)، یه‌كێك له‌و چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌ناوی (شادی نه‌وزاد)، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزی بۆ هاتووه، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له‌ڤیدیۆیه‌كی مۆنتاژكراوی ده‌ستكارییكراو، به‌مه‌به‌ستی ترساندنی ناوبراو، تیایدا به‌م رسته‌یه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه: «چاوه‌ڕێی ڤیدیۆی رووتی خۆت به»، شایه‌نی باسه (شادی نه‌وزاد) له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه ئامێزه، بۆ به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی فراكسیۆنی (نه‌وه‌ی نوێ) نێردراوه، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریش به‌هه‌مان شێوه (سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین)ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) و ئه‌ندامی فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌كه له‌په‌رله‌مانی عیراق، له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ڕۆژی (24/4/2019) وتی: «بێجگه له (شادی نه‌وزاد)؛ هاوڕێیانی تریش له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، هه‌مان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان ئاراسته كراوه» .
5-دوای سازدانی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه؛ (شادی نه‌وزاد)ی ئه‌ندام په‌رله‌مان، سكاڵای یاسایی خۆی له‌سه‌ر سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) تۆماركرد، هاوكات فه‌رمانگه‌ی داواكاریی گشتیی سلێمانیی به‌ناوی داواكاری گشتییه‌وه سكاڵای یاسایی دووه‌می په‌یوه‌ندییداریان به‌و كه‌یسه تۆماركرد .
6-ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌سلێمانی، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دوو سكاڵایه بڕیاری كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دوو سكاڵایه ده‌ركرد .
7-له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندیی و پسپۆریی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه‌ی ئاراسته‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش كرد له‌دادگای سلێمانی.
به‌گوێره‌ی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه له‌م كه‌یسه، به‌سه‌رپه‌رشتیی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش؛ رووبه‌ڕووی ده‌زگای ئاسایشی گشتیی له‌سلێمانی كرایه‌وه .
8-ده‌زگای ئاسایشی گشتیی، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دۆسێیه‌كی بۆ ئه‌و دوو سكاڵایه كرده‌وه‌و كه‌وته جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توانی چه‌ندین به‌ڵگه‌و زانیاریی و دۆكیۆمێنتی په‌یوه‌ندییدار به‌و دوو سكاڵایه‌و هه‌ندێ تاوانی تر؛ به‌تایبه‌تیی له‌خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا به‌ده‌ستبێنێت، له‌درێژه‌ی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا كه‌یسه‌كه په‌لوپۆی هاویشت‌و فراوانتربوو، كێشه‌ی تر‌و چه‌ندین تۆمه‌تباری تری تێوه‌گلاوی راپێچی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرد .
9-هه‌ر له‌دوای یه‌كه‌م ساتی ده‌ستگیركردنی كه‌سی یه‌كه‌م له‌م كه‌یسه‌دا، میدیا‌و سۆشیال میدیای جووڵانه‌وه‌كه‌و سه‌رۆكه‌كه‌یان ، ده‌ستوبرد كه‌وتنه به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی ئاراسته‌كراو له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی‌و ده‌زگای ئاسایشی گشتیی، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه تاكو ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه؛ ئه‌و دوو ده‌زگایه به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا سیناریۆیه‌كی سیاسیی پێشوه‌ختی داڕێژراوی ده‌زگای ئاسایشی گشتیی و ی.ن.ك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، نه‌ك لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسێكی یاسایی!
جێی ئاماژه‌یه، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه له‌ڕاگه‌یاندنێكی ورووژێنه‌رو هه‌راسانكه‌ری تردا، رووی كرده ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و ده‌زگای ئاسایشی گشتیی؛ راسته‌وخۆو به‌ئاشكرا، به‌پیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی بێباكیی؛ پێی راگه‌یاندن؛ ئه‌گه‌ر مه‌ردن هه‌رچی به‌ڵگه‌و شتێكتان له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه له‌م كه‌یسه‌دا، بێ منه‌ت بن، بڵاوی بكه‌نه‌وه بۆ رای گشتیی .
10-پاش ته‌واوبوونی قۆناغێكی گرنگ له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌زگای ئاسایشی گشتیی به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی بۆ به‌رچاوڕوونی رای گشتیی و ره‌تكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی جووڵانه‌وه‌كه‌و بۆ ده‌رخستنی ناوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركراوان؛ بڕیاریدا به‌شێك له‌تۆماری دانپیانانی پێنج كه‌س، له‌ده‌ستگیركراوانی جووڵانه‌وه‌كه بڵاوبكاته‌وه، كه بریتیی بوون له: (دوو سكرتێری سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه، سێ كارمه‌ندی ژووری نافه‌رمیی به‌شی سۆشیال میدیای نه‌وه‌ی نوێ).
رۆژی (10/5/2019)؛ تۆماره ڤیدیۆییه‌كه بڵاوكرایه‌وه‌و ماوه‌كه‌ی (19) خوله‌ك بوو، تیایدا هه‌ر پێنج دانپیانه‌ر؛ دانیان به‌تاوانه‌كانی خۆیان و سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه‌دا نا، له‌م رووه‌وه دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌ڕێنمایی و به‌بڕیاری سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجامداوه، چ بۆ ناردنی نامه هه‌ڕه‌شه‌كه بۆ (شادی نه‌وزاد)ی ئه‌ندام په‌رله‌مان، چ بۆ خراپ به‌كارهێنانی په‌یجه بندیوار‌و نهێنییه‌كانی ژووری نافه‌رمیی به‌شی سۆشیال میدیای (نه‌وه‌ی نوێ)، كه ئامانج لێی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت‌و زانیاریی هه‌ڵه‌و ناوزڕاندن‌و سووكایه‌تییكردن‌و داتاشینی بووختانه؛ بۆ نه‌یارو كه‌سایه‌تییه ناكۆك‌و ره‌خنه‌گره‌كانی جووڵانه‌وه‌كه‌و سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه .
11-هه‌مان رۆژو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماری ڤیدیۆیی دانپیانانی ده‌ستگیركراوانی جووڵانه‌وه‌كه، هه‌ردوو فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌كه له‌په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، له‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌دا رایانگه‌یاندوه: «داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ش كه ناویان هاتووه له‌م كه‌یسه‌داو تێوه‌گلاون، لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێ‌و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن»، له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه «هاووڵاتیان دنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مۆنتاژكردنی ده‌نگیی‌و دروستكراویی به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریی‌و ده‌ستبردبن بۆ ژیانی تایبه‌تیی كه‌سایه‌تییه‌كان، په‌رله‌مانتاره ئازاكانمانی په‌شیمان نه‌كردۆته‌وه له‌هه‌ڵوێسته ئازاكانیان، به‌هه‌مان شێوه له‌داهاتوودا درێژه به‌هه‌ڵوێسته‌كانمان ده‌ده‌ین».
شایه‌نی باسه هه‌ر هه‌مان رۆژ و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ڤیدیۆییه‌ی دانپیانانه‌كان؛ جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)و سه‌رۆكه‌كه‌ی، له‌روونكردنه‌وه‌یه‌ك‌و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئه‌و دانپیانانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و به‌سیناریۆیه‌كی سیاسیی داڕێژڕاویان له‌قه‌ڵه‌مدا .
كاتێك كه تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌ی دانپیانانه‌كان بڵاوكرایه‌وه، هه‌ندێك پێیان وابوو هێشتا زووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دانپیانانه‌ی ده‌ستگیركراوان، به‌ڵام لای سه‌رۆك و جووڵانه‌وه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه؛ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماره ڤیدیۆییه‌كه دره‌نگ بوو، له‌م سۆنگه‌یه‌وه خاڵی یه‌كه‌می روونكردنه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌كه، جه‌خت له دره‌نگیی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماره ڤیدیۆییه‌كه ده‌كات‌و پانزه رۆژ به‌ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌زانێت بۆ دواكه‌وتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆماری دانپیانانه‌ی ده‌ستگیركراوان و پێیوایه نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده دوابكه‌وتایه، له‌م رووه‌وه له‌خاڵی یه‌كه‌می روونكردنه‌وه‌كه‌دا نووسییویانه: «خێره ئێستا دوای پانزه رۆژ، ته‌نها كۆمه‌ڵه وته‌یه‌كیان بڵاوده‌كرێته‌وه؟، ئه‌ی پانزه رۆژه بۆچی ئه‌م وتانه‌تان بڵاونه‌كردۆته‌وه، گه‌ر ئێوه راست ده‌كه‌ن؟».
12-پاش بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه له‌رۆژی (15/5/2019)، شاسوار عبدولواحیدی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه، رۆژی دواتر خۆی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كرد.
ده‌زگای ئاسایش و كه‌یسی ده‌ستگیركراوان
ئه‌م كه‌یسه به‌بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، روبه‌ڕووی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش كراوه‌ته‌وه، ده‌زگای ئاسایشی گشتیی لایه‌نی ده‌ستپێشخه‌رو بڕیارده‌ر نه‌بووه؛ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه، به‌ڵكو جێبه‌جێكه‌ری بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی بووه؛ بۆ گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و دوو سكاڵایه .
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌ردوو یاسای په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای ژماره چواری ساڵی (2011)ی تایبه‌ت به‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و یاسای ژماره پێنجی ساڵی (2011)ی تایبه‌ت به‌ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان؛ ئه‌و كه‌یسه‌ی رووبه‌ڕووی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش كردۆته‌وه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشیش، بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م كه‌یسه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌زگای ئاسایشی گشتیی له‌سلێمانی كردۆته‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی گشتیی رۆژی (29/4/2019) له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌وان به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، له‌ڕۆژی (29/4/2019) و به‌پشتبه‌ستن به‌خاڵی هه‌شته‌م، له ماده‌ی سێیه‌م؛ له‌یاسای ژماره پێنجی ساڵی (2011)ی تایبه‌ت به ده‌زگای ئاسایشی كوردستان، به‌رپرسیارێتیی لێكۆڵینه‌وه له‌م كه‌یسه‌یان، رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه .
به‌گوێره‌ی خاڵی هه‌شته‌می ماده‌ی سێی ئه‌و یاسایه، لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسێك كه ببێته هۆی تێكدانی ئاسایش‌و ئارامیی كۆمه‌ڵگه‌و پێشووتر پلان‌و نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژڕابێت؛ ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و تایبه‌تمه‌ندیی یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه له‌خاڵی هه‌شته‌می ماده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه‌دا، به‌ده‌ق یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی ده‌زگای ئاسایش به‌م شێوه‌یه دیارییكراوه: «به‌دیهێنانی ئاسایش‌و ئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه».
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (رووداو)، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرسیارو په‌یوه‌ندییدار به‌گرتنه‌ئه‌ستۆی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)، له‌ڕووماڵێكی ئه‌و كه‌یسه‌دا، كه رۆژی (27/5/2019) په‌خشكرا؛ لێدوانێكی دادوه‌ر (عومه‌ر ئه‌حمه‌د)ی وته‌بێژی دادگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه، له‌و لێدوانه‌دا ناوبراو به‌رپرسیارێتیی ده‌زگای ئاسایشی گشتیی پشتڕاستكردۆته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كه‌یسه‌و له‌م باره‌یه‌وه وتی: «به‌پێی یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌رنامه بۆ دارێژڕاون‌و كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له‌پشت ئه‌و تاوانه‌ن، ئه‌وه له‌تایبه‌تمه‌ندیی ده‌زگاكانی ئاسایشه لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكات».
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر سروشتی ئه‌م كه‌یسه، له‌ڕووی ره‌هه‌ندی ئه‌منیی‌و یاسایی‌و هه‌روه‌ها بۆ رێگرتن له‌دزه‌كردنی دۆكیۆمێنت‌و زانیارییه هه‌ستیاره‌كانی ناو كه‌یسی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ گرووپ‌و كه‌سانی راوه‌ستاو له‌پشت تاوانه‌كان، ده‌بێ به‌وردیی‌و به‌خێرایی، به‌نهێنیی‌و له‌چوارچێوه‌یه‌كی كاركردنی ته‌سكدا پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسێك كه تاوانه‌كانی به‌هۆی ئامێری په‌یوه‌ندیی و تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت‌و سۆشیال میدیاوه به‌نهێنیی‌و له‌پشتی په‌رده‌وه ئه‌نجامدرابێت، پێویستی به‌ئامرازو هۆكاری پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆژیی له‌بواری (ئای تی)و گه‌یاندندا هه‌یه، تا به‌ئاسانیی بكه‌ری تاوانه‌كان به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه بدۆزرێنه‌وه‌و تاوانه‌كان ساغ بێته‌وه به‌سه‌ریاندا، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاریی‌و دۆكیۆمێنته هه‌ستیاره‌كان ئه‌وه‌نده به‌تۆكمه‌یی پارێزراوبن، تا دزه‌یان پێ نه‌كرێت‌و بڵاونه‌كرێنه‌وه‌و نه‌بنه هۆی دروستبوون‌و لێكه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی خراپ و نه‌خوازراو .
ئه‌م كه‌یسه ده‌رهاویشته‌ی كام ناكۆكیی‌و ململانێیه؟
ئه‌م كه‌یسه به‌چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ڕیوه، په‌ره‌سه‌ندن و ده‌رئه‌نجامی تری لێكه‌وتۆته‌وه، سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی كه‌یسه‌كه؛ له‌ناكۆكیی‌و ململانێ ناوخۆییه‌كانی ناو جووڵانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ)و له‌ئاستێكی باڵای فراوانی جووڵانه‌وه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه؛ كه بریتیین له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی به‌غداو هه‌ولێرو به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای جووڵانه‌وه‌كه؛ كه تێكڕایان به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێستێكی یه‌كانگیریان له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه گرتۆته‌به‌ر .
له‌م كه‌یسه‌داو له‌ناو هیچ جه‌مسه‌رێكی ناكۆكیی‌و ململانێكه‌دا؛ هێزو لایه‌نی سیاسیی جیاواز پێگه‌و بوون‌و ئاماده‌یی نییه، سكاڵاكه‌رو سكاڵالێكراو بریتیین له‌ئۆرگانه باڵاكانی ناو جووڵانه‌وه‌كه .
له‌ناو كاره‌كته‌ره ده‌ستگیركراوه‌كاندا، هیچ كاره‌كته‌رێكی نه‌ناسراوو ته‌مومژاویی راهێنراوو ئاماده‌كراو بۆ نمایشكردن‌و رۆڵ بینین، وه‌كو ئه‌كته‌ری ناو شانۆگه‌ریی بوون‌و ئاماده‌یی نییه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون‌و تۆماری دانپیانانه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سانی زۆر نزیك‌و خاوه‌ن متمانه‌و جێ باوه‌ڕی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه‌ن، ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه تۆماری دانپیانانه‌كانیان بڵاوكرایه‌وه، دووانیان سكرتێری تایبه‌تیی شاسوار عه‌بدولواحید-ن، یه‌كێك له‌و دوو سكرتێره؛ خزمی نزیكی هاوسه‌ری سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیای (نالیا)یه، دووان له‌سێ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی تر؛ كه به‌شداربوون له‌به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجه نهێنی‌و بندیواره‌كانی ژووری نافه‌رمیی به‌شی سۆشیال میدیای (نه‌وه‌ی نوێ)، یه‌كێكیان چایچیی تایبه‌تیی‌و ئه‌وی تریشیان وێنه‌گری تایبه‌تیی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه‌یه.
له‌وه‌ش گرنگتر؛ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش‌و تیمی لێكۆڵینه‌وه له‌ده‌زگای ئاسایشی گشتیی، له‌به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، خۆیان پاراستووه له‌به‌لاداچوونی كه‌یسه‌كه به‌ره‌و بابه‌تی سیاسیی‌و لاوه‌كیی‌و ده‌ره‌كیی، ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی سكاڵاكانی ناو كه‌یسه‌كه‌دا چڕكردۆته‌و وه‌كو كه‌یسێكی یاسایی هێشتوویانه‌ته‌وه .