له ستایشی گه‌نجانی هه‌ولێردا
4/6/2019 2:34:00 PM
ماردین ئیبراهیم
سته‌مکاری ده‌کرێت له‌سه‌ر دوو ئاست ببینرێت، ئاستێکیان سته‌مکاری سیاسیه و ئاستێکی دیکه‌یان سته‌مکاری کۆمه‌لایه‌تی و کلتووریه.
ناسینه‌وه‌ی سیستمی سیاسی سته‌مکار ڕه‌نگه ئاسانتر بێت، شه‌ڕکردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌مکاری سیاسی ده‌کرێت سیماکانی روونتر بێت و له‌هه‌مان کاتیش‌دا له مه‌ودای نزیکی زه‌مه‌نیدا پۆلێن بکرێت.
به‌ڵام خودی پێناسه‌ی سته‌مکاری کلتووری و کۆمه‌لایه‌تی هه‌م دیاریکردنی سیماکانی ئاڵۆزیه‌کی زۆرتری تێدایه، هه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌که‌یشی کاتی زۆرتر و وزه‌ی زۆرتری ده‌وێت بۆ ناسینه‌وه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی.
تۆ ئه‌ی ئه‌وه‌ی دژی جیاوازیه‌کانی، هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک کوڕ و کچی گه‌نجت بۆ قووت ناچێت، له خواست و خه‌ون و هیواکانی نه‌وه‌ی تازه تێناگه‌یت، بیرکردنه‌وه کورته‌که‌ت به ئاره‌زووی پێوه‌ره مۆڕاڵیه کورتتره‌کانت پێناسه‌ی ئه‌خلاق ده‌کات و وه‌ک موفتیه‌کی دوواکه‌وتوو کۆمه‌ڵگا دابه‌ش ده‌كه‌یت به‌سه‌ر به‌ئه‌خلاق و بێئه‌خلاقدا، توانای مه‌عریفی و تێگه‌یشتنت بۆ جیهان ته‌سکه و له‌وه تێناگه‌یت که گه‌نجان پێوه‌ر و خه‌ون و خولیا و ته‌نانه‌ت پێوه‌ری ئه‌خلاقی جیاوازیشیان له من و تۆ هه‌یه، تۆ ئه‌ی ئه‌وه‌ی به دڵخۆشی ئه‌وانی تر دڵته‌نگ ده‌بیت و هه‌زار پاساو بۆ کۆنه‌په‌رستیه‌که‌ت ده‌هێنیته‌وه، بۆ تێناگه‌یت هه‌ر که‌سه‌و به شێوه‌یه‌ک گوزارشت له خۆشیه‌کان و دڵته‌نگیه‌کانی خۆی ده‌کات.
تۆ ده‌تووانیت به‌و ستایڵه نه‌ژیت، به‌و پێوه‌ره ئه‌خلاقیانه ڕه‌فتار نه‌که‌یت که که‌سانی تر ده‌یکه‌ن، به‌ڵام به تۆمه‌تبارکردنی لاوان به قسه‌ی پروپوچ و جاهیلانه که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دنیا ته‌سکه‌که‌ی خۆته هیچ ناکه‌یت جگه له‌وه‌ی مرۆڤه سته‌مکاره‌که‌ی ناوه‌وه‌ت به هه‌زار به‌رگ ده‌شاریته‌وه.
تۆ ده‌تووانیت بچیته پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی کتێب، بچیته مزگه‌وت، بچیته کڵێسا، باوه‌ڕ به ئاین بکه‌یت یان نه‌یکه‌یت، بچیته گۆڕه‌پانی وه‌رزش، یاخود بچیته که‌رنه‌ڤاڵی ڕه‌نگه‌کان، یان هه‌ر نه‌چیت بۆ هیچ له‌و جێگایانه و ئینسانێکی دڵسۆز و به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆت بیت. به‌ڵام کاتێک هێرش ده‌که‌یته سه‌ر گه‌نجانێک که وه‌ک تۆ دنیا نابینن جگه له جه‌هل هیچی تر په‌خش ناکه‌یت.