روسیا و دیموکراسی نا لیبراڵ
8/20/2019 3:56:00 PM
ماردین ئیبراهیم
هه‌رچه‌نده له روسیای پوتیندا هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک و له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێ، به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌موو ئه‌و چاودێر‌و ڕێکخراوانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به هه‌ڵبژاردنه‌وه، هیچ کام له مه‌رجه‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر له‌و پرۆسانه‌دا نین. بۆیه دیموکراتی روسیا پێی ده‌وترێت ‘دیموکراتی نالیبراڵ’.
فه‌رید زه‌که‌ریا له کتێبه‌که‌ی خۆیدا ‘ئاینده‌ی ئازادی: دیموکراسی نالیبراڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه’ زۆرتر ئه‌و چه‌مکه رونده‌کاته‌وه و پێیوایه که ئازادی یاخود سه‌ربه‌ستی و دیموکراتی پێکه‌وه ڕێده‌که‌ن به دیاریکراویش له ئه‌زموونی ئه‌وروپیدا، به‌ڵام مه‌رج نییه هێنده‌ش به‌یه‌که‌وه به‌سترابن. هه‌ندێکجار زۆرینه بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه یاخود مشتوماڵکردنی ئازادییه‌کان، بۆیه بۆ زامنکردنی ئه‌وه‌ی دیموکراسی دژی ئازادی هه‌ڵنه‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بێت کارێک بکرێت زۆرینه ئایدیای ئازادی قبوڵ بکات‌و وه‌کو به‌هایه‌ک به‌رگری لێبکات.
زۆربه‌ی سیستمه دیموکراسییه‌کانی ئێستا دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی و ده‌ستوورین که خه‌ڵک له پرۆسێسێکی هه‌ڵبژاردنی تێکه‌ڵ له ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆدا مافی بڕیاردان ده‌دات به گروپێک له هه‌ڵبژێردراوان. دیموکراسی لیبراڵ که شێوه باوه‌که‌ی دیموکراسی ناسراوه و له وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌وروپا هه‌ر که باسی دیموکراسی بکرێت مه‌به‌ستمان له‌و جۆره‌یانه بابه‌تی مافه‌کان و ئازادیه‌کانی تاک بابه‌تێکی زۆر سێنتراڵه، خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتێک هه‌ڵده‌بژێرێت که هه‌م ماف و ئازادیه‌کانی تاک بپارێزێت هه‌م ده‌ستوور که پارێزه‌ری ئه‌و مافانه‌یه. مه‌رجی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی هه‌ر ئه‌وه نییه که خه‌ڵک هه‌ڵیبژاردووه به‌ڵكو پاراستنی مافه‌کانیشه، که‌واته هیچ ده‌سه‌ڵاتێک به ته‌نیا به‌وه نابێته دیموکرات که چۆن هه‌ڵبژێردراوه و کێ هه‌ڵیبژاردووه به‌ڵکو چۆن حوکم ده‌کات ئه‌وه‌ش مه‌رجێکی گرنگه.
دیموکراسی ڕوسیا تاراده‌یه‌ک پرۆسه‌یه‌کی پڕژان بوو. پیرۆسترۆیکا و گلادسنۆست و دوواتر ڕمانی کۆمۆنیزم که روداوی گرنگی سه‌ده‌ی بیست بوون، هیوایه‌کی زۆری به ڕوسیه‌کان به‌خشی که هه‌مان ڕێچکه‌ی ئه‌وروپای خۆرئاوا له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و هه‌مان سیستمی سیاسی و ئابووری ده‌گرنەبه‌ر. به‌ڵام تۆپبارانکردنی په‌رله‌مان له ناوه‌ڕاستی مۆسکۆ له‌لایه‌ن تانکه‌کانی بۆریس یه‌ڵسنه‌وەو پاشان شه‌ڕی وێرانکاری چیچان هه‌ر زوو هه‌مووانی تێگه‌یاند که مۆدیلی روسی مۆدیلێکی جیاواز ده‌بێ له مۆدیلی وڵاتانی تری ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات که ورده ورده و به هێواشی و قۆناغ قۆناغ به یه‌کێتی ئه‌وروپاوه په‌یوه‌ست بوون.
ساموێل هانتینگتۆن له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ‘پێکدادانی شارستانێتیه‌کان’ روسیا - لەپاڵ تورکیا‌و مه‌کسیک - وه‌کو یه‌کێک له‌و وڵاتانه باس ده‌کات که کێشه‌ی قوڵی ناسنامه‌یان هه‌یه، به‌و مانایه‌ی مۆسکۆ له‌نێوان ڕه‌گوڕیشه‌ی سلاڤی خۆی و برۆکسلدا تیا ماوه، نه ده‌یه‌وێت ته‌واو وه‌کو ئه‌وروپا و ئه‌مریکای لێبێت؛ نه ده‌توانێت به هه‌مان خه‌یاڵدانی قه‌یسه‌ریه‌وه حوکم بکات. کێشه‌ی روسیا کێشه‌ی نێوان ترادیسیۆن‌و مۆدێرنیتی نییه، به‌ڵکو کێشه‌ی نێوان مۆدێرنیتی و سێبه‌ره‌کانیه‌تی. کرانه‌وه‌ی روسیا به‌دوودڵی و ناته‌واوی به‌ره‌وڕووی بازاری لیبراڵ وا ده‌کات ڕێگر بێت له‌وه‌ی روسیا ببێت به دیکتاتۆری ته‌واو، به‌ڵام قه‌یرانی ئه‌و گه‌نجه بێکارانه‌ی روسیا که به خه‌ونی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک پاسپۆرتی یه‌کێک له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپایان هه‌بێت - با ئه‌و پاسپۆرته هی وڵاتێکی وه‌کو فینله‌ندای کۆنه کۆڵۆنی خۆشیان بێت- ڕۆژه‌کانیان به‌ڕێده‌که‌ن. هه‌روه‌ها گرفتێکی تریش که به‌رۆکی ڕوسیا ده‌گرێت ئه‌وه‌یه که فۆرمی حوکمکردنه‌که‌ی له ئه‌وروپای خۆرئاوا بچێت، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن هاتوچوونی ڤلادیمیر پوتین و دیمیتری میدڤیدیڤ له‌نێوان کرملین‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا حیله‌یه‌کی یاسایی بوو تاکو سیستمی ئۆتۆکراتی ڕوسی پارێزراو بێت. هه‌رچه‌نده به‌پێی ده‌ستووری ساڵی ١٩٩٣ روسیا وڵاتێکی کۆماری دیموکراتیه، به‌ڵام ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆکایه‌تی به‌ره‌یه‌کی سیاسی ده‌کات ‘به‌ره‌ی هه‌موو خه‌ڵکی روسیا’ که به‌ره‌ی ناسیونالیزمی روسیه و ته‌وژمێکی کۆنزه‌رڤاتیڤه به ده‌ستخستنه ناو بازاڕ‌و میدیا‌و په‌یوه‌ندی جارانی خۆی به کۆمیته‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ‘که‌ی جی بی’یه‌وه و هه‌ماهه‌نگی ئاڵۆز و گوماناوی ئێستایه‌وه به هه‌رسێ ده‌زگای هه‌واڵگری روسیه‌وه - ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ره‌کی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فیدراڵی- واده‌کات له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بردنه‌وه مسۆگه‌ر بکات و له ئێستادا له کۆی ٤٥٠ ئه‌ندامی په‌رله‌مان - ئه‌نجومه‌نی دۆما - ٣٤٠ ئه‌ندام سه‌ر به‌و به‌ره‌یه‌ن.
دوای روخانی کۆمۆنیزم سیاسه‌تی ئابووری روسیا ناچار بوو مل بۆ کرانه‌وه‌ی ئابووری بدات که لێکه‌وته‌کانی قه‌رزاربوونی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ک و ده‌ستبه‌رداربوونی ده‌وڵه‌ت له موڵکداری ده‌زگاکانی خزمه‌تگوزاری و فرۆشتنی به که‌رتی تایبه‌ت -پرایڤه‌تایزه‌یشن- ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ‘خصخصه’ بوو که به‌شی زۆری کڕیاره‌کان وه‌به‌رهێنی بیانی بوون، به‌ڵام روسیا دوواجار توانی باڵانسێک بدۆزێته‌وه به‌وه‌ی نه ئابوورییه‌که‌ی و نه سیاسه‌ته‌که‌ی ته‌واو لیبراڵ نه‌بن و بتوانێت له رووی ئابوورییه‌وه نیمچه‌لیبراڵ بێت و له ڕووی سیاسیه‌وه مۆدیلی دیموکراسی نالیبراڵ بێت. ئه‌وه‌ی پوتین و ناسیونالیزمی روسی له ئێستادا خه‌ونی پێوه ده‌بینن روسیایه‌کی به‌هێز و سێنترالیزه‌کراو و پارێزراو له‌ڕووی ئاسایشه‌وه.
مۆدیلی پوتین به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوو وڵات ئێستا زۆرتر له مۆدیلی ئه‌ردۆغانه‌وه نزیکتره وه‌ک له مۆدیلی برۆکسل، به فۆرم دیموکراتی‌و به‌ناوه‌رۆک و ڕه‌فتار شێوازێک له دیسپۆتیزمی خۆرهه‌ڵاتی.