بە بیانووی ٢٥ی ٧
7/25/2024 1:06:00 PM
ئارام قادر سابیر
چوار بنەمای سەرەكی
یەكەم:
ڕەوانشاد نەوشیروان
مستەفا كرۆك و داینەمۆی پڕۆژە و هێز و لێشاوەكە بوو، هزرێكی ستراتیژی هەبوو، پڕۆژە
و گوتارەكەی نیشتمانیانە بوو، بەشێك بوو لە هەنگاوە بێدەنگەكانی ڕووە و بە دەولەت
بوون. بەڵام بەر لە عەوامی نائاگا، بازرگانی چڵێس نەیار و دوژمنان دركیان بو ستراتیژە
نیشتمانییەكەی پڕۆژەكە كرد و بە هاوكاری عەوام و بازرگانی چڵێس و سیاسیە نانیشتمانییە
جاشگەراكان، لە دوای مەرگی خۆی حزبەكەیان تا ڕادەی داڕمان پوكاندەوە.
دووەم:
گۆڕان پڕۆژە
بوو، پڕۆژە دەبێ جێبەجێ بكرێت و لە ئاستی گوتاری هزریدا نەمێنێتەوە، بەڵام لە ژێر
تەڵەو داوی گۆڕین لە ناوەوە، پڕۆژەكە كرایە بەشێك لەو دۆخە سیاسی و شێوازە بەڕێوەبەرییە
خراپەی كە هەبوو، لە بنەڕەتدا پڕۆژەكە بۆ هەڵتەكاندنی دۆخەكە بوو بە ئاقاری باشتر، بەڵام كاستی سیاسی چڵێس كردیان بەبەشێك
لە چیرۆك و شەریكەبەشی دۆخە داڕزاوەكە.
سێیەم:
جەماوەر و دەنگدەری
گۆڕان، لە گشتیدا خەڵكی هۆشیار و بە ئاگا بوون سەبارەت بە دۆخی خۆیان و هەرێمەكەیان
(جگە لە هەلپەرستەكان و مشەخۆرەكان) زۆر بوێرانە بەشداریان لە پڕۆژەكەی نەوشیروان
مستەفا و گۆڕاندا كرد. بەڵام دوای كەشفبوونی نیازی كاستی سیاسی و مشەخۆرانی ناو حزبەكە،
سزای مشەخۆران و حزبەكەیاندا، بە بڕوای من ئەو هەڵوێست و بەرەنگاریەش هەر مایەی
ئاگامەندی و بوێریانە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی خەونی گۆڕانی ڕیشەییان لە پڕۆژەكەدا بەدیدەكرد
و بۆی تێكۆشان، چونكە ئامانجە سیاسییە نیشتمانییەكان و ئەنجامە بەرژەوەندگەراكانی
كاستە سیاسییەكە زۆر لێك دوور و دژ بوون.
چوارەم:
زۆربەی كاستی سیاسی
حزبەكە، كە خۆیان لە كرۆكەكە و ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا هاڵاندبوو، بەشێك بوون لەو
پانتاییە فراوانەی مشەخۆرە سیاسیەكان (Political Parasites)، كە حزبایەتی و شێوازی كاری سیاسی لە باشور بەرهەمی هێنابوون، ئاكاری سیاسی ئەوان بریتی
بوو لە چێژگەرایی و دەسكەوتی تاكەكەسی و دەوڵەمەند بوون لە پەنای پێگە و مومارەسەی
دەسەڵاتەوە، لە بەر ئەوە گەنە ئاسا بە لاشەی حزبەكەوە خۆیان گیركرد و لە ژێر فشار
و مەرگدا نەبێ لێی نابنەوە، بە داخەوە ئەم دیدگای مشەخۆریە لە كاستی پێشوەوە
گوازرایەوە نەوەی دواتر و ئەوانیش لە بازاڕ و كەسابەتی سیاسیدا ئەسپی خۆیان لێرە و
لەوێ تاودا.
لە كۆتاییدا، گۆڕان
تەنها بە پڕۆژەی نیشتمانی و گەڕانەوە بۆ سەر شاڕێگای گۆڕانكاری دەتوانێت دەنگدەر و
جەماوەر ئاشت بكاتەوە، ئەمەش بەر لە هەر شتێ بە ڕزگاركردنی گۆڕان دەكرێت لەدەست مشەخۆرانی
سیاسی!