762 کوردستان

دوو راگەیاندكارەكە ئازاد كران

08:32 - 12/12/2020

"زەمەن"

دوو راگەیاندكاری كەناڵی ئێن ئاڕتی و پەیام، دوای 24 كاتژمێر لە دەستگیركردنیان ئازاد كران.


کارزان تارق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دوێنێ هەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرا و ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادكرا.

لەگەڵ ئەویشدا گۆران محەمەد، بێژەری هەواڵی وەرزشی لە كەناڵی پەیام ئازاد كرا، كە هەر لە خۆپیشاندانەكەدا دەستگیركرا بوو.

بەپێی زانیارییەكانی، "زەمەن" ئەو دوو راگەیاندكارە سەرەتا لە كانی گۆمە دەستبەسەركراون و دواتر براون بۆ فەرماندەیی و ئەمڕۆ ئازادكراون.

دوێنێ هەینی خۆپیشاندان لە سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە بەڕێوەچوو، هەرچەندە هێزە ئەمنیەكان بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەكان كرد، بەڵام كەس بە فیشەك بەرنەكەوت.

لە خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردودا لە خۆپیشاندەران و پێشمەرگە نزیكەی 10 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100ی دیكەش برینداربوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن