جلی تەسک و نیمچە ڕووت قەدەغە کرا
02:28 - 06/04/2025
زەمەن _ عێراقی
پۆلیسی پارێزگای واست، له‌به‌ركردنی جلی ته‌سك و نیمچه‌ڕووت قه‌ده‌غه ده‌كات و دەڵێت لەگەڵ بەها کۆمەڵایەتییەکان و دابونەریتی خەڵکدا ناگونجێت و ناکرێت لە شوێنە گشتییەکاندا ئەو جلانە لەبەر بکرێت و هەر کەسێک بیکات سزای دەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢٥، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای واست، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "بۆ پاراستنی گه‌نجان و پاریزگاری له به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی واست، مه‌فره‌زه پێكهێنرا بۆ پشكنینی كافتریا و قاوه‌خانه‌كان و هه‌روه‌ها شوێنه گشتییه‌كان بۆ چاودیریكردنی ئه‌و شوێنانه له سه‌رپێچیكاران ئه‌وانه‌ی كه به‌بێ گوێدانه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جلی ته‌سك و ناڕێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی خه‌ڵكی پارێزگای واست ناگونجێ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت."
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌و قاوه‌خانانه‌ش ده‌كرێ كه له كاتی ده‌وامیی فه‌رمیدا، قوتابیان ده‌چن بۆ قاوه‌خانه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی كێشانی نێرگه‌له كه ئه‌وه‌یان ڕێگه‌پێنه‌دراوه.