محەمەد، مین پێیدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا
10:25 - 06/04/2025
زەمەن - ههولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ
لە چیای قەلەڕەش لە سنووری قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو برا بەر
مین کەوتن و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
بە وتەی کاروان
میراودەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی سۆران، ئەو شوێنەی مینەکەی
تێدا تەقیوەتەوە ناوچەیەکە بە کێڵگەی بە مین چێندراو دەژمێردرێت".
هەر دوو براکە
دانیشتووی گوندی بێخمەن لە سنووری خەلیفان. ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد هەینییە
و تەمەنی 28 ساڵە و براکەیشی کە بریندار
بووە ناوی سەفوان هەینییە و تەمەنی 27 ساڵە.
بەڕێوەبەری بەرگریی
شارستانیی سۆران وتی، ئەو دوو هاونیشتمانییە بۆ گیای بەهارە چووبون.