جەژن بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت
11:00 - 29/03/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
رۆژی دووشەممە كە
پێدەچێت دووەم رۆژی جەژن یاخود یەكەم رۆژبێت؛ ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و بارینی تەرزە
دەكرێ و پلەکانی گەرماش ٤ تا ٦ پلە بەراورد بە ئەمرۆ و سبەی نزمدەبێتەوە.
شارەزای کەشناسی
ئاراس جەبار بە "زەمەن"ی راگەیاند" سبەی یەکشەمە ٣٠ی ئازار كە ئەگەرێكی بەهێزە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانبێت،
لە ئەنجامی درێژبوونەوەی کەشێکی ناسەقامگیر لەدەریای سوورەوە بۆ سەرناوچەکانی عێراق
و ھەرێمی کوردستان ئاسمان بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت ، بای باشور و باشوری رۆژھەڵات
بەخێرای ٢٠-٤٠ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا لە کاتەکانی نیوەرۆوە چالاک ئەبێت و ئەگەری
بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ناروونی ھەوا لەسەرجەم ناوچەکان ھەیە".
ئاراس جەبار ئاشکراشی دەکات کە " لە کاتەکانی
دوای نیوەرۆوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق تاوە باران و ھەورە بروسکە بەرێژەی جیاجیا
دەستپێدەکات و لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا ناوچەکانی دیکەی عێراق و سەرجەم ناوچەکانی
ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە زیاتر لە نمە بارانی پچر پچر پێکدێت و لەھەندێ شوێنیشدا
تاوە بارانی باش و مامناوەند چالاک ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی ھەورە بروسکەدا ، پلەکانی
گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت".
ئەو کەشناسە دەڵێت"
کاریگەری ئەو شەپۆلە بەرەبەیانی دوو سبەی دووشەمە چالاکتر ئەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی
پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و راپەرین و ناوچەی
شاخاوی پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و بارینی تەرزەش ئەبێت ، پلەکانی
گەرماش ٤ تا ٦ پلە بەراورد بە ئەمرۆ و سبەی نزمدەبێتەوە و ئێوارەی ھەمان رۆژ کۆتای
بەو ناجێگیریە لەکەشی ناوچەکانمان دێت ".
ئاماژە بەوەشدەکات کە دووبارە لە رۆژی چوارشەمەوە
٢ی نیسان حاڵەتەکە چالاک ئەبێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێ تاوە باران و ھەورە بروسکە
دەستپێدەکاتەوە ..