689وتار

یەكێتی ئەوروپا درۆ دەكات

2/28/2020 3:51:00 PM
هەندرێن شێخ راغب


سێ دەوڵەتی كاریگەری سیاسەتی نێودەوڵەتی ئەوروپین(فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا) ئەم سێ دەوڵەتە‌و ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا كاریگەریان لەسەر بڕیاری نەتەوەیەكگرتوەكان‌و ئەنجومەنی ئاسایش هەیە.

دوای ئەوەی داعش دروست بوو، دەركەوت توركیا یەكێك لە مامانە سەرەكیەكانیەتی؟. پریشكی بەر ئەوروپا كەوت..ئینجا شەڕی سوریا ملیۆن ئاوارەی ناردە توركیا. .توركەكان هەر زوو ئاوارەكانیان كردە كارتی سیاسی‌و روبەروی ئەوروپیەكانیان كردنەوە. ئێستاش دەبینن توركیا چۆن سنورەكان ئاوەڵا دەكات‌و فشاری توند لە ئەوروپیەكان دەكات.

 ئاخر ئەوروپیەكان ئەگەر لەكاتی ئازادكردنی شاری رەققە لەلایەن كوردەوە، لەكاتی ئازادكردنی باغۆز لەلایەن كوردەوە، لەكاتی داگیركاری عەفرین لەلایەن توركیاوە، لەكاتی پەلاماری توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان. رۆژئاوای كوردستانیان بپاراستبوایە، ناوچەی ئارامی كوردیان دروست بكردبوایە، نەیانهێشتبا توركیا ئاوا عەفرین داگیربكات..ئەوا ئێستا ناوچەیەكی فراوانی ئارام لە ناوچەی حەلەب‌و رەققە‌و باغۆز دەبوو..كورد دەیپاراست‌و ئەو ملیۆن كۆچبەرەش لەوێ نیشتەجێ دەبوون‌و توركیاش هیچی بەرامبەر ئەوروپیەكان پێ نەدەكرا..قەیرانی كۆچبەران بە كورد چارەسەر دەبێت. هەر بۆنمونە باشوری كوردستان دوو ملیۆن ئاوارەی شەڕی داعشی وەرگرت، ئیدارەی دا..هیچیش بەرامبەر ئێوە نەیكردە كارتی سیاسی؟؟؟ هەرێمی كوردستان كە شەڕی داعش‌و كەركوك‌و بێ پارەیی‌و موچەی هەبوو، كەچی دووملیۆن ئاوارەی لا بوو؟؟.

ئێستاش ئەوروپیەكان دەرفەتیان لە كیس نەچووە؟؟؟. بەڵام درۆ دەكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن