له ته‌نیشت ئاوێنه‌كه‌وه
4/14/2024 3:31:00 PM
هەندرێن شێخ راغب
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ستنه‌وه‌ی سێ كیشوه‌ری گه‌وره‌ی جیهانه به‌یه‌كه‌وه(ئاسیا، ئه‌وروپا، ئه‌فریقا). له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی زۆر گرنگی تر لێره‌دا باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نیه.
ئێستا سێ پڕۆژه‌ی گرنگی جیهانی هه‌یه، هه‌ر سێكیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێ ده‌كرێن. یه‌كه‌م : رێگای ئاوریشمی چین. دووه‌م پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدانی عێراق. سێیه‌م پڕۆژه‌كه‌ی هیندستان و ده‌وڵه‌تانی گروپی 20 . رێگای یه‌كه‌م ئامانجی ستراتیژی چینه، له‌رووی ئابوریه‌وه خزمه‌ت به پێگه‌ی سونه‌و سعودیه‌و ئیمارات و میصر‌و ناوچه‌كه ده‌كات. ئێران زۆری لێ ده‌ست ناكه‌وێت و له‌سه‌ر كاڵای بازرگانی ئێرانی خراپ كاریگه‌ری جێ ده‌هێڵێت. دووه‌م رێگای گه‌شه‌پێدانی عێراقه كه ئه‌وروپاو توركیا به ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌شی ئێرانی تێدا نیه؟ ئه‌مه‌ش پێگه‌ی سونه‌و توركیا‌و سعودیه‌و ئیسرائیل و ئیمارات و عێراق به‌رز ده‌كاته‌وه. رێگای سێیه‌م گروپی 20 زلهێزه‌كانی جیهانه له هیندستانه‌وه دێت بۆ سعودیه‌و ئیمارات و ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش به‌شی ئێرانی تێدا نیه.
به‌كورتی له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیزاینكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێرانی تێدا نیه. پڕۆژه‌كانیش زۆر ستراتیژی و گه‌وره‌ن. ناوچه‌كه ده‌گۆڕن و هاوكێشه‌ی جیهانی و هه‌رێمی تازه دروست ده‌كه‌ن. بۆیه له‌دوای راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌ی هیندستان كه ئیسرائیل و سعودیه‌و ئیمارات زۆریان به شان وباڵی دا هه‌ڵدا. ئێران شێت بوو. بینیمان میحوه‌ری ئێرانی په‌لاماری ئیسرائیلی دا‌و ده‌یه‌وێت ئه‌م پڕۆژانه شكست پێ بهێنێت.
به‌كورتی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت شه‌ڕی دوو شته: نفوز‌و ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئابوری و بازرگانی. ئه‌وه‌ی له‌م دوو شته بێ به‌ش بكرێت یان هه‌ست بكات گه‌مارۆ ده‌درێت و به‌شی نادرێت، به‌مجۆره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته مه‌یدانی گه‌ڕه لاوژه. فرمێسكه‌كان بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین و ئازادی گه‌لانی ناوچه‌كه نیه. داهاتووش به روونی ئه‌م بابه‌تانه ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م پڕۆژانه پێگه‌ی سعودیه زۆر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئیمارات. میصریش به‌شی هه‌یه. له‌م نێوانه‌دا عێراقیش سودمه‌نده به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی به ئه‌وروپا ببه‌ستێته‌وه. بۆیه ئێران ده‌زانێت هیچ یه‌كێك له‌مانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نین. بۆیه دوو سیناریۆ هه‌یه: یان ئه‌وه‌ته له قوژبن و په‌نایه‌ك شتێك بۆ ئێران ده‌كه‌ن و جێگای ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یخه‌نه ناو یه‌كێك له‌م میحوه‌رانه، یان ئه‌وه‌ته گه‌مارۆیه‌كی سه‌ختی وای ده‌ده‌ن تا راده‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و لێدان له‌هه‌موو پێگه‌كانی ئێستای ئێران له‌ناوچه‌كه. ئیدی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی هه‌نگاوه‌كانی ئێران خۆی. ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له جه‌نگی به وه‌كاله‌ت و فشاره‌كانی سه‌ر ده‌گرێت و ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی جێ بكاته‌وه. یان ئه‌وه‌تا ئاوێنه‌كه ده‌شكێنێت؟.