نابێت رۆژئاوای كوردستان ھەموو ھێڵكەكانی بخەتە ناو سەبەتەكەی ترەمپ
9/24/2020 8:00:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی
جێمس جیفری نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لە 20-24سێپتەمبەری 2020 سەرەدانی ھەر یەك لە رۆژئاوا و ھەرێمی كوردستانی كردو لە گەل بەرپڕسانی كورد كوبوویەوە. لە دیدارەكانێدا لە گەل بەڕپرسانی كورد، ھانی كوردەكانی داووە تاكۆ ناكوكییەكانیان بەلاوە بێنن و پرۆسەی ئاشتەوانی نێوان ھێزە سیاسییەكان بەرەو پیش ببەن وبگەنە رێككەوتن. ھەروەھا، جێمس جیفیری جەختی لە سەر ھەماھەنگی وھاوكاری نێوان ئەمریكا و كورد كردووتەوەلە شەری دژی داعش و دابین كردنی سەقامگیری لە ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش لە روژئاوا وھەرێمی كوردستان. بە ھەمان ئاراستەش، نوێنەری ئەمریكا بە كوردەكان سوریا راگەیانددووە كە ئەمریكا لە نزیكەوە لە رووی سەربازی و مەدەنییەوە پەیوەندییەكانی لە گەل كوردە ھاوپەیمانەكانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە داعش سەرھەڵنەدات و ھەروەھا بتوانرێت چارەسەرێكی سیاسی وئاشتیانە بۆ كێشەی سوریا بدوزرێتەووە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش 2254 .
ئەم سەرەدانەی جیمس جێفری لە كاتێكدایە ، بە تایبەت لە روژئاوا ھەر یەك لە رووسیا، سوریا ، توركیا وئێران ھەرەشە لە كوردەكان دەكەن. بەتایبەت دوای واژۆكردنی رێككەوتنی نەوتی نێوان كومپانیایەكی ئەمریكی ئیدارەی خۆسەری. لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەل كەنالی ئەلعەرەبییە لە 22 سێپتەمبەری 2020 وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگری لاڤروڤ، ئاماژەی بەوەی كرد كە ئەمریكا پاڵپشتی جوداخوازەكان لە سوریا دەكات و ئەمەش ناوچەكە توشی كێشە وقەیرانی زیاتر دەكات. ئەم لێدوانەی رووسیا لە كاتێك دایە كە لە 23 سێپتەمبەری 2020 فەرماندە سەربازییەكانی رووسیا بە سەركردەكانی كورد لە سوریا راگەیاندووە كە لە شاری تل تەمەر پاشەكشە دەكەن كە لە دوای ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا رووسیا ھێزەكانی لەو ناوچەیە جێگێر كردووە. ئەمەش وەك ئاماژەیەك بەوەی كە چیتر روسیا رێگە لە توركیا ناگرێت بۆ ھێرش كردنە سەر رۆژاوای كوردستان.
بێگومان، سەرەدانەكەی جێمس جێفری بۆ گەیاندنی پەیامی ئەمریكا سەبارەت گرنگی یەكگرتووی ویەكرێزی ھێزە كوردییەكان، دوای ئەوە دێت كە ئەمریكا لە چەند مانگی رابردودا ھەۆلەكانی چركرد بۆ لێك نزیكردنەوەی ھێزە كوردییە ناكۆكان.بە تایبەت ویلیام رۆباك جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریكا لە ھاوپەیمانی نیۆدەۆلەتی بۆ شكست پێھینانی داعش، دوای ھەۆلێكی زۆر توانی لە 16 حوزەیرانی 2020 ئەنجۆمەنی نیشتمانی كوردی و پەیەدە رازی بكات كە واز لە ناكوكییەكانیان بھێنن ولێكتێگەیشتنێكی ئاشتەوایی واژۆ بكەن. ھەروەھا، لە سەرەدانەكەی جێمس جێفریشدا، كوردەكان ھەنگاوێكی دێكەی چونەتە پیش، ئەویش رێككەوتن بووە لە سەر درووستكردنی ئەنجومەنێك بەناوی لێڤەگەری سیاسی بۆ رۆژئاوای كوردستان..
بێگومان رێككەوتنی نێوان ھێزە كوردییەكان فاكتەری گرنگ دەبێت بۆ سەقامگیری زیاتری لە ناوچە كوردییەكان، لاواز كردنی بێیانوكانی تركیا بۆ ھێرش كردنە سەر ڕۆژواوایی كوردستان. ھەروەھا فاكەرێكی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی كوردەكان بە یەكگرتووی لە ناوەندە سیاسییە نێودەولەتییەكان بەرگیری ماڤە نەتەوەییەكانیان بكەن و لە ھەر چارەسەرێكی سیاسی بۆ ئایندەی سوریا گرنتی ماڤەكانیان بكەن. لەلایەكی تریشەوە، ئیدارەی خۆسەر لەم مانگی ئابی 2020 ھەنگاوێكی گرنگی ھاویشت بۆ زیاتر راكێشانی پاڵپشتی ئەمریكا، ئەویش لە رێگەی كردنەوەی ئوفێسەكی لوبی كردن لە ئەمریكا كە مەبەستی سەرەكی ئەو لوبییە بریتی دەبێت لە ھاندانی ئێدارەی تڕەمپ بۆ ئەوەی زیاتر پاڵپشتی كوردەكان بكات. واتە ئەو لوبییە لە ناوەندە گرنگەكانی ئەمریكا ئامادە دەبێت تاكو ئەمریكا زیاتر پاڵپشتی دۆزی كورد بكات.
ھەۆلەكانی ئەمریكا بۆ یەكخستنی ناومالی كوردی، لە كاتێكدایە كە لە رۆژی 30 تەمووزی 2020 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایک پۆمپێۆئاماژەی بەوەی كرد كە ئەمریكاپاڵپشتی ئەو گریبەستی نەوتییەیان كردووە كەكۆمپانیایەی Delta Crescent Energy لە گەل ئیدارەی خۆسەی واژو كردووە. مەبەستی سەرەكی لەم گرێبەستەش بریتییە لە پێشخستن و زیادكردنی بەرھەم و ھەناردەكردنی نەوت لە گێڵكە نەوتییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە تایبەتیش لە رومێلان و گێڵكە نەوتییەكانی ئەبوو عمر لە دیرەزور كە خاوەن سەرچاوەی زۆری نەوت وگازە. تەنانەت پەمپێۆ ئاماژەی بەوەی كرد كە ئەمریكا رۆلیان ھەبووە لە واژۆ كردنیدا و كۆشكی سپیش ئاگادارە.
ئەم ھەولانەی ئەمریكا لە ھاندانی كورد بۆ یەكریزی و واژو كردنی گریبەستی نەوتی لە گەل كوردەكان لە دوای ئەوە دێت كە ترەمپ لە ئۆكتوبەری 2019 ھەۆلی دا كە ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بكێشیتەوە. بەلام، دواتر لە ژێر كارێگەری گۆشارەكانی ناوخۆی و دەرەكی بە تایبەتیشبە ھەۆلی زۆری گونگریسمان لیندزی گراھام و جەك كێن جێگیری سەرۆوك ئەركانی ھاوبەشی پێشووی ئەمریكا و شروڤەكار لە فۆكس نیوز، تڕەمپ لە بڕیارەكە پاشگەز بوویەوە. بە تایبەت گونگرسمان لیندزی گراھام وجەك كێن رۆلی سەرەكیان ھەبووە لەوەی كە ھێزیەكانی ئەمریكا بە تەواوەتی لە سوریا نەكێشینتەوە. ئەم دوو كەسە دوای ئەوەی تڕەمپ بریاردەدات ھێزەكانی لە سوریا بكێشینیتەوە، سەرەدانی كۆشكی سپی دەكەن و لە گەل خۆیان نەخشەیەكی مەزنی سوریا پێی بووە كە ھەموو ئەو گێڵكە نەوتیانەی كە لە ژێر كۆنترۆلی ھێزە كوردەكییەكان دا بوون پێشانی تڕەمپ دەدەن وپێ دەڵێن كە ئەگەر ئەمریكا لەسوریا بكێشیتەوە ھەموو ئەو سەرچاوانەی نەوت دەكەونە دەست رژێمی ئەسەد و میلیشیا ئێرانییەكان. بەمەش زیانێكی گەورە بەسیاسەتی ئەمریكا دەكەویت.بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە گۆشار خستنە سەر ئێرانەوە ھەیە. بێگومان ئەم ھەولانەش كارێگەری زۆری ھەبووە لەسەر ئەوەی تڕەمپ لە بڕیارەكەی پاشگەز ببێتەوە.
لە راستیدا مەبەستی لیندزی گراھام، جەك كێن و ھەموو ئەوانەی پاڵپشتیان لە ھێشتنەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەكرد تەنیا پەیوەندی پڕسی نەوتەوە نەبووە. بەڵكوناوهینانی نەوت تەنیا بۆ قەناعەت پێکردنی تڕەمپ بووە. ئەگەر نە فاکتەرەکانی راستەقینەی پشت ئەو ھەولانە خۆی لە كۆمەلێك خالی گرنگدا دەبینیتەوە لەوانە: یەکەم، ئاسمانی ڕۆژ ئاوایی کوردستان لە دەستی ئەمریکا بمینێت.دووەم، مانەی هێزەکانی ئەمریکا دەبیتە کارتی گوشار دژی ئەسەد، ئێران و رووسیا بۆ ئەوەی لە چارەسەرکردنی پڕسی سووریادا ئەمریکا رۆلی هەبێت. سێیەم، مانەوەی ئەمریكا فاکتەرێک دەبێت بۆ ئەوەی رێگە لە سەرهەڵدانی داعش بگرێت. چوارەم، لە رێگەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بتوانن پاڵپشتی کورد بکەن و لە ئایندەی سووریادا رۆلیان هەبیت.
بێگومان واژۆ كردنی ئەو گرێبەستە لە گەل ئیدارەی خۆسەر و ئێستاش ھەولەكانی ئەمریكا بۆ زیاتر لێك نزیكرنەوەی كوردەكان، ھەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ بە ھێزكردنی دیفاكتوی ڕۆژئاوایی كودرستان. بە تایبەت لەو كاتەی ئەمریكا دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا كردوە، زیاتر لە ڕوانگەیەكی ئەمنی و ئاسایشەوە سەیری پڕسی كوردی كردووەو ھەموو ھاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ كوردەكان لە روانگەیەكی سەربازییە بووە نەك سیاسی. بەلام لە ھەمان كاتیشدا، كورد دەبێت بە وریاییەوە گەمەی سیاسی لە رۆژئاوا بكات. بەتایبەت ترەمپ دووجار ھەولی كێشانەوەی ھێزەكانی لە سوریا داووە و ئەگەری ئەوەش ھەیەبۆ جاری سێیەمیش بریاریكی لەو شێوەیە بدات. بە تایبەت ئەگەر لە ھەڵبژارتنەكاندا دووبارە سەركەوتنی بەدەست ھێنا. ئەوەی لێرەدا، زیاتر جێگەی نێگەرانییە ئەوەیە كە ترەمپ جێگەی متمانە نییە سیاسەت وھەلوێستەكانی زۆر بە ئاسانی گۆرانكاری بە سەردا دێت. تەنانەت لە دواین لێدوانی خۆیدا ترەمپ باسی ئەوە دەكات كە تەنیا بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەكان لە سوریاماونەتەووە نەك شتێكی دیكە.
كەواتە، نابێت كورد خۆیان لە روسیا دوور بخەن تا ئەو كاتەی خۆدی سەرۆكی ئەمریكا گرنتی پاراستنی كورد دەدات لە رۆژئاوا و تاكو ئێستاش ئەوشێوە گرنتییە لە ئارادا نییە. لێرەدا، بێگومان سەرەدانەكەی ئیلھام ئەحمەد بۆ موسكو لە ئابی 2020 بۆ رەواندنەوەی مەترسییەكانی رووسیا لە جێگەی خۆیدا بووە و مەسیجەكەی كورد ئەوە بووە كە كورد ھەموو ھێلكەكانی لە ناو سەبەتەی ترەمپدا دانەناوە. بەتایبەت، وەك ئاماژەمان پێكرد لەلایەك روسیا ھەرەشە دەكات كە ھێزەكانی لە نێوان ھزێەكانی توركیاوكوردەكان دەكێشیتەوە. ئەمەش وەك ئاماژەیەك بە ریگەدان بە توركیا بۆ ئەوەی دووبارە ھێرشی سەر روژئاوا بكات. لە لایەكی تریشەوە،ئێستا گفتوگۆ لە نێوان رووسیا وتوركیادا ھەیە سەبارەت ئەگەری رادەستكردنی ئیدلێب بە رووسیا، بەرامبەرچاوپوشی كردنی رووسیا لە داگیركردنی تل رەفعەت و مونبجلەلایەن توركیاوە یان رێگەدان بە ھێرشێكی دێكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا.