رێكەوتنێكی كاتیی، بەڵام زۆر گرنگ!
4/5/2023 2:11:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی
ئەم رێككەوتنە رێككەوتنیكی كاتییە بۆ ھەناردە
كردنی نەوتی ھەرێم. بەلام دەتوانین بێلین رێككەوتنیكی زۆر گرنگە ئەگەر كار لەسەر
بكرێت بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی درێژخایەن لە گەل بەغدا بكرێت. وەك لە نوسینەكانی پێشوماندا
باسمان كرد بەغدا لە بەر كۆمەلێك ھۆكار پێویستی بەو رێككەوتنە ھەیە. تەنانەت خۆدی
سودانیش لە راگەیێنراوەكەدا باسی بەشێك لەو خالانە دەكات. بە گوتەی راگەیێنراوەكی
سودانی. راوەستانی نەوت تەنیا زیان بە ھەریم ناگینێت بەلكوو زیانی گەورەش بۆ عیراق
دەبێت. بەھەمان ئاراستەش ھەریمیش زۆر پێوسیتی بەو رێككەوتنە ھەبووە.
بە گشتی خالە نھێنی و ئاشكراكان پشت رێككەوتنی بەغدا و ھەرێم لەسەر پرسی نەوت
خالە ئاشكران:
1- كێشە درووست نەكردن
بۆ پەسەند كردنی بودجە كە لە ڕوانگەی چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە زۆر گرنگە و دەستیان
دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەرنامەكانیان جیبەجی بكەن
2- رێگرتن لە بەرزبوونەوەی
عجز لە بودجەی عێراقدا. چونكە ئەگەر رێككەوتنەكە نەكرابا ئەوا وەك سودانی دەلێت رێژەی
عەجز لە بودجەدا زۆر دەبوو و زیانی گەورەی لە بوجەی عێراق دەكەت
3- رێككنەكوتن لە
گەل ھەرێم تەنیا زیانی بۆ ھەرێم نەدەبوو بەڵكوو زیانی گەورەش دەگەیاندە كەرتی
ئابووری وگشت داھاتی عێراق. سودانی لە راگەیێنراوەكەدا باسی ئەم خالە دەكات
4- لەم قوناغەدا
بەغدا پێوێستی بەوە ھەیە پەیوەندی باشی لە گەل ھەرێم ھەبێت
خالە شاراوەكان بۆ رێككەوتن لە گەل ھەرێم
1-رێككنەكەوتن لە
گەل ھەرێم چارەنوسی حكومەتی سودانی دەخستە بەردەم ئایندەیەكی نادیارەوە. چونكە ئەگەری
زۆر ھەبوو پارتی لە حكومەت كشابایەوە ئەمەش دەكرا ببیتە سەرەتاییەك بۆ كوتایی ھاتن
بۆ حكومەتەكەی سودانی.بەتایبەر لەلایەك شەقامی شيعە لییان نیگەرانن و سوننەكانیش وەك
پێوێسیت لە حكومەتی سودانی رازی نین.
2- حكومەتەكەی
چوارچێوەی ھەماھەنگی زۆر لاواز لە ناو شەقامی شيعەدا و زۆر پێوسیتیان بەو رێككەوتنە
ھەیە تا كوو خۆیان بەھێز دەكەنەوە. بەتایبەت ئەوان بە پالپشتی ئیران بەرنامەیەكی
باشیان بەدەستە بۆ ئەوەی سیناریوی ھەڵبژاردنەكانی 2021 دووبارە نەبێت
3- لەم قوناغەدا
بەغدا چ لە سەر ئاستی ھەرێم چ لە سەر ئاستی دەرەكی بەو ئاراستەیە سیاسەت دەكات كە
كێشەكان سر بكات. بۆ ئەوەی زیاتر كار بكەن لە سەر بەھیز كردنی پێگەكەیان و نەھێلانی
مەترسییەكان. بەلام ئەمە بەمانای چارەسەری كیشەكان نییە.
4- ترس لە گوشارەكانی
ئەمریكا. تەنانەت سەبارەت پرسی رەوانە كردنی دولاریش بو عێراق ئەمریكا چاوەری ئەوە
دەكات كە سودانی ھەنگاوی جدی بھاوێژێت بۆ رێگەگرتن لە بردنی پارە بۆ ئێران. بویە
راگرتنی نەوتی ھەرێم لەوانەیە كاردانەوەی زیاتری ھەبوایە لەلایەن ئەمریكاوە
5- ئێران كە ھاوپەیمانی
سەرەكی شیعەكانە نایەوێت لەم قوناغەدا ھیچ كێشەیەك بۆ حكومەتەكەی سودانی درووست ببێت.
چونكە ئێران لە ژیر گوشار دایە لە سەر ئاستی ناوخۆی و دەرەكی. بویە زۆر گرنگە ھاوپەیمانەكانی
بەھێزێ بن
6- سەرەرایی
ناكوكییەكانی ناوخۆی، بەلام بەھێزیی پێگەی ھەرێم دیسان وایكردووە سودانی ئەو رێككەوتنە
بكات چونكە لە ڕوانگەی ئەوانەوە ھێشتا ئەو كاتە نەھاتووە بتوانن زیاتر لەمە گوشار
لە سەر ھەرێم درووست بكەن
7- راگرتنی ھەناردە
كردنی نەوت وایدەكرد كە گوشاری زۆر لە سەر
حكومەتەكەی سودانی درووست ببێت بۆ ئەوەی بودجە بۆ ھەرێم بنرێت. بەتایبەت لەوانەیە ئەمە
خالێكی گرنگ بوبیت بۆ ئەوەی زیاتر ئەمریكا گوشار لە سەر بەغدا درووست بكات.
8- كار كردن بۆ
لاواز كردنی نەیارەكانی چوارچیوەی ھەماھەنگی لە ناو حكۆمەت و دەرەوەی حكومەت