ئایا هیچ لەسیاسەتی ئێران بەرامبەر هەرێم گۆڕاوە؟
8/5/2021 10:07:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی
ئەمرۆ لە سەرەدانی سەرۆکی هەرێم نچێرڤان بارزانی، ئێران ئالایی کوردستانی بە فەرمی لە مەراسیمی پێشوازیکردنی دانا بوو.
لە کوردستان زور بوچون لە سەر ئەمە هەبوون و هەندێک پێیان وایە ئەمە گۆڕانێکی گرنگە لە سیاسەتی ئێران بەرامبەر هەرێم. بەلام من پێموایە هێچ گۆرانێکی گەورە لە سیاسەتی ئێران رووی نەداوە. بەتایبەت کاتێک باسی گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەروەی ولاتێک دەکەین دەبێت بزانین ئەو گورانکارییە چۆن و بە چ شێوەیەک روویداوە، لە کام مەلەف و دووسێ هەڵوێستی ئەو وڵاتە گوراوە یان باشتر بووە. کەواتە ئەگەر باسی ئێران بکەین دەبێت بپرسین لە چ روویەوەکەوە گۆرانکاری روویداوە؟ لە کام و پرس کە بە لای هەرێم و ئێران گرنگن گۆرانکاری باش بەخۆییەوە دیتووە.
ئەگەر مەسەلەکە هەڵکردنی ئالای کوردستان بێت ئەمە گۆڕانکاری نییە و ئێران پێش دە ساڵ ئالای کوردستانی لە مەراسێمی پیشوازیکردن لە بەرپرسانی کورد داناوە!.
بۆیە بە دلنییایێەوە دەڵێم هیچ گۆرانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی ئێران رووی نەداوە لە بەر کۆمەڵێک هۆکار:
یەکەم، ئێران بەرپرسە لە داگیرکردنی نزیکەی 50٪ خاکی کوردستان و ئێستاش لە گەلدا بێت ئێران لە رێگەی مێلێشیا شیعەکان رێگرە لە ئاسایی بوونەوەی باردوخی ئەو ناوچانە.
دووەم، ئێران دژایەتی هەموو هەولێکی کورد دەکات لە پێناوی سەربەخۆیی، یان تەنانەت بە هێزکردنی پێگەکەی بە پێ دەستووری عیڕاق وەک قەوارەیەکی فیدراڵی.
سێیەم، ئێڕان دژی ئەوەیە هەرێم پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکا و دۆستە ئەوروپیێەکانی هەبێت و تەنانەت راستەوخۆ بەرپرسە لە هێرشەکانی سەر هەولێر .
چوارەم، ئێران هەموو هەولێک دەدات ئەمریکا لە کوردستان دەربکات هاوشێوەی عێراق.
پێنجەم، ئێران دەیەوێت هاوشێوەت عێراق هەموو ئەوهێزانەی لە گەل سیاسەتەکانیدا نین لە هەرێم پەراوێز بخات و بەڕێگەی فرەجۆر لێیان بدات.
شەشەم، هەموو ئەو رێکەوتنانەی لەگەڵ بەغدا دەکرێت ئێران ڕۆلی سەرەکی دەبێنیت لە جێبەجینەکردنیان و کێشە درووستکردن بۆ پراکتێزەکردنی هاوشێوەی ڕێکەوتنامەی شنگال و بوودجە.