لێکترازاندنی ناوماڵی شيعەكان وەک ستراتیژی کورد و سوننە
10/23/2021 7:49:00 AM
د نەوزاد ھێتوتی
پیكھاتەی شيعە تاکە لایەن بووە كە لە دوای ساڵی
2003وه، سەرەرای زۆری ناكۆكییەكانیان بەڵام لە كۆتاییدا توانیویانە بە یەك دەنگی
بە سەر ناكۆكییەكانیان زاڵببن و لەرێگەی تەوافقی نێوانیان پۆستی سەرۆكوەزیران یەكلابكەنەوە
و كاندیدێكی ھاوبەش پیشكەش بكەن.
ئەمەش لە راستیدا زۆر ھۆكاری لە پشتبووە.
یەكەم؛ ھەبوونی مەرجەعێكی ئاینی وەك سیستانی كە
پاڵپشت بووە بۆ یەكڕیزی شييعەكان.
دووەم؛ ھەبوونی دەوڵەتیكی وەك ئێران كە كاریگەری
زۆری ھەبووە لە سەر یەكریزی ناوماڵی شيعە و بەھێزكردنیان بەرامبەر كورد و سوونە.
سێیەم؛ ترسی شييعەكان لەوەی ناكۆكییەكانیان ببێتە ھۆكار بۆ ئەوەی كورد و سوونە سود لەو
ناكۆكییانە وەربگرن یان خود پۆستی سەرۆك وەزیران لە دەست بدەن. واتە ترس لە كورد و
سوونە.
چوارەم؛ نەبوونی ھێزیكی باڵا دەست لە ناو شيعەكاندا
كە بتوانیت زۆرینەی دەنگەكان دەستە بەر بكات.
لە زۆربەی ئەو ھەڵبژاردنانەی کە كراون بەدەر لە
ھەڵبژاردنەكانی ساڵی 2021 زۆربەی کات رێژەی
دەنگەكان لە نێوان ھیزە كاریگەرەكانی شيعەدا لە یەك نزیك بووە ئەمە رێگر بووە كە
لایەنیك بتوانێت جڵەوی ھێزە شيعەكان بگرێتە دەست.
پێنجهم؛ كورد
وسوونە نەیان توانیوه درز و ناكۆكی بخەنە ناو ماڵی شيعە یان ترسیان ھەبووە لە وەی
ئەو سیاسەتە پراكتیزە بكەن. كەچی لەبەرامبەردا ئێران و پێكھاتەی شيعە ئەوەی لە دەستیان ھاتووە بەرامبەر كورد و سوونە كردوویانە و بەردەام گەمەكەیان لەسەر
بنەمای دابەشكردنی یەك ریزی لە نێو مالی كورد و سوونەدا بووە و توانیانە لەو رێگەیەوە ھەم پێگەكەیان بەھێز بكەن وھەم كار بۆ لاوازكردنی
كورد و سوونە بكەن لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا.
ئێستا ئەگەر سەیری
ئەو فاكتەرانە بكەیت كە بونە ھۆی یەكریزی ناو مالی شيعە بەشیكیان وەك خۆی نەماون، لەوانە؛
گۆڕانی ھەڵوێستی سیستانی.
بەرزبوونەوەی دەنگەكانی سەدر.
نەمانی ترسی شيعەكان لەوەی سەرۆك وەزیران لە دەست
دەدەن.
بیگومان ئەمە دەرفەتیك
دەدات ئەگەر كەمیش بیت بۆ ئەوەی ناوماڵی شيعە لێكبترازێت. دەبێت كورد و سوونە كار
بەو ئاراستەیە بکەن كە جاریكی دیکە شيعەكان
یەك نەگرن بەڵام بە شێوەیەكی ناراستەخۆ.
من ناڵیم دەبیت كورد و سوون خۆیان لە سەر
بەرەیەك ساخ بكەنەوە. بەڵام دەبیت ئەگەر بە نھینی یان ناراستەوخۆش بێت كار بكەن
شيعەكان وەك پیشوو یەك نەگرن یان كاندیدی ھاوبەش پێشكەش نەكەن، چونكە لە حاڵەتیكی وەھادا كورد و سوونە ھەر بە پاشكۆی
شيعەكان دەمێننهوه و ھهزار رێككەوتنیش بكەن وەك پێشتر كردوویانە لە دوای 2003 وه،
یەك خاڵیش پراكتیزە ناكرێت.