ئایا ترەمپ گورزی سەربازی لە ئێران دەوەشینێت؟
11/23/2020 7:34:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی
ئێستا بۆچون و گومانێك هەیە
کە باس لەوە دەكات ئەگەرچی ترەمپ خۆی نایەوێت ئەمریکا بخزینڕێتە
ناو شەرێکی دیکەی خۆێناوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەلام، دوور نییە لە دوا رۆژەكانی خۆیدا لە كوشكی سپی گورزی
سەربازی لە ئێران بوەشینێت.
ئەم بۆچونە لە لایەن
بەشێکی زۆری چاودێران، مێدیا و رۆژنامەوانەکانی ئەمریکا بە گەرمی باس دەکرێت. بەتایبەت بە پێ زانیارییەكانی میدیاكانی
ئەمریكا لە 12 نوڤەمبەری 2020، ترەمپ
لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا لە گەل تیمی حكومەتەكەی،
لەوانە مایك پێنس جێگیری سەرۆك، وەزیری دەرەوە
پۆمپێیۆ ، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا مارك میلی و چەندین
گەورە بەڕپرسی دێكە، باسی ئەگەری وەشاندنی
گورزی سەربازی لە دژی ئێران كردووە. بە
تایبەت ھێرش كردنە سەر بنكەی ئەتۆمی نەتەنز.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ترەمپ داوای لێكردوون كە ھهندێك بژاردە بخەنە بەردەمی بۆ ئەوەی گورزی سەربازی لە ئێران بدەت. ھەر بەپێ
زانیارییە دزە پێكراوەكان، دوای ئەوەی لە لایەن بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئیدارەكەی ھوشداری
دراوە، كە كارێكی وەھا لەوانە شەرێكی گەورە
لێبكەوێتەوە و تەواوی ناوچەكەش بگرێتەوە، ترەمپ لە پلانەكە پاشگەز بوتەوە.
لێرەدا، ئەوەی زیاتر بۆتە جێگەی گومانی پسپۆر و
چاودێرانی سیاسی، و پێیان وایە ھێشتا ترەمپ بە تەواوەتی بژاردەی سەربازی بەلاوە
نەنراوە، ئەو پیشھات و گورانكارییانەیە كە لە سەر ئاستی ئەمریكا و ڕۆژھەڵاتی ناوەراست روو
دەدەن.
لە سەر ئاستی ناوخۆی،
ترەمپ كۆمەلێك گورانكاری خێرای لە ناو وەزارەتی بەرگیری و پنتاگون ئەنجام داووە. لەوانەش گورینی وەزیری بەرگیری مارك ئێسپەر و
دانانی كریستوڤەر میلەر وەك وەزیری
بەرگیری نوێ، كە كەسێكی جێگەی متمانەی ترەمپە. ھەروەھا، ترەمپ چەندین بەڕپرسی دێكەی پڵە
بەرزی سەربازی لە ناو پنتاگون گورێووە و كەسانی
جێگەی متمانەی خۆی لە شوێنیان داناووە. ئەم
گورانكارییانە لە كاتێكدا كە كەمتر لە دوو
مانگی ماوە ترەمپ دەبێت كوشكی سپی بەجێبھێلیت. بۆیە، ھەندێك پێیان وایە ئەم گورانكارییانە
لەوانەیە بۆ خۆ ئامادە كردنێك بێت بۆ
وەشاندنی گورزی سەربازی دژی ئێران.
لە لایەكی تریشەوە، لە سەر
ئاستی دەرەوە، دیسان ئەمریكا لەم ھەفتەیەكدا فڕۆکەی B52 رەوانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست كردووە. ھەرچەندە بە
پێ لێدوانی بەڕپرسانی ئەمریكا، ھاتنی ئەم فڕۆكانە، زیاتر بۆ ئەوەیە ھێزەكانی
ئەمریكا ئامادەبن بۆ بەڕپرچدانەوەی ھەر ھەرەشەیەك كە مەترسی بێت بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی
ئەمریكا یان ھاوپەیمانەكانی. واتە بە پێ
لێدوانی بەڕپرسانی سەربازی ئەمریكا، ھاتنی
فڕۆكەی B52بۆ ناوچەكە زیار بۆ مەبەستی بەرگیری كردنە، نەك ھێرش كردن.
لە ڕاستیدا، لە دوای خستنە خوارەوەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا، لە لایەن ئێرانەوە لە سالی 2019 و دواتریش كوشتنی
قاسم سلیمانی 2020، ئەمریكا ئەم جۆرە فڕۆكەیەی رەوانەی ناوچەكە كردووە. ھەر چەندە پێدەچیت ھاتنی فڕۆكەی B 52 ھەم پەیامێك بێت بو نەیارەكان، كە ئەمریكا بە
شێوەیەكی بەھێز لە ناوچەكەدا بوونی دەبێت و پڕسی كەمكردنەوەی ھێزیەكانی لە ئەفغانستان
و عیراق بۆ 2500 سەرباز ھیچ كارێگەری ناكەتە سەر ستراتیژی ئەمریكا. بەھەمان ئاراستەش،
دلنییاییەك بێت بۆ ھاوپەیمانەكان كە
ئەمریكا پشتیان تێناكات و دەیان پاریزێت. بەلام دیسان ھاتنی ئەو جورە فڕۆكانە لەم
كاتەدا دیسان گومانێك درووست دەكات كە
لەوانەیە ئەمریكا لەم ھەنگاوە مەبەست و ئامانجی تریشی لە پشت بێت
بە ھەمان ئاراستەش، سەردانی
مایک پۆمپێیۆ لەم كاتەدا بۆ ناوچەكە و کۆبوونەوەی لە گەل بنیامین ناتەنیاهۆ،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بەڕپرسانی دەولەتانی عەرەبی، بەتایبەت كۆوبونەی نھێنی و
سێ قولی نێوان ناتانیاهۆ، محەمەد بن سەلمان،
شازادەی جێنشینی سعودیە و پۆمپێیۆ لە شاری
نییومی سعودیە لە سەر دەریای سوور كە ماوەی
5 کاتژمێرێ خایاندووە، ھەموویان جێگەی سەرنج وپرسیارن. ئەرچەندە وەزیری دەرەوەی سعودیە ھەوالی سەرەدانی
ناتەنیاهۆ بۆ ولاتەكەی رەتكردەوە. بەلام
میدیاكانی ئیسرائیلی سەرەدانەكەی پشتراست دەكەنەوە. بێگومان ھاتنی پۆمپێیۆ بۆ
ناوچەكە و دیدارو كۆبوونەوەكانی لە گەل بەرپرسانی ئیسرائیل و دەولەتانی عەرەبی، فوكسەكەیان لە سەر چەند
بابەتێكی سەرەكییە. لەوانە پرۆسەی ئاشتی نێوان دەولەتانی عەرەبی و
ئیسرائیل و ھەۆلدان بو ئاسایی كردنەوەی
پەیوەندییەكانی عەرەبەستانی سعودی لە گەل ئیسرائیل. بە ھەمان ئاراستەش، پرسێكی دێكەی گەرم پەیوەندی بە یەك خستنەوەی ھەلوێستەكانیانەوە
ھەیە بۆ ڕووبەروو بوونەوەی مەترسی و ھەرەشەكانی ئێران.
بۆیە، دەكرێت بڵێین ھەموو ئەم پێشھاتە
سیاسیانە و دیدارو كۆبوونەوەكان جێگەی گومانن. ھەر چەندە سەختە، بەلام دوور
نییە پیش بە جێھیشتنی كوشكی سپی، ترەمپ گورزێكی سەربازی سنووردار لە ئێران یان خود
ھەر ھیچ نەبێت لە میلیشیاكانی، بەتایبەت لە عیراق و ناوچەكەدا بوەشینێت. لێرەدا،
ئەو ئەرگیومێنتانەی دەكرێت وەك پالپشتییەك بن یان ھاندەر بن، بۆ ئەوەی ترەمپ بێر
لە بژاردەی سەربازی بەرامبەر ئێران یان ھاوپەیمانەكانی بكات، دەكرێت
لەم خالانەی خوارەوەدا كورت بكەینەووە:
یەكەم؛ دەستپێکردنەوەی چالاکی ئەتۆمی
و بەرەو پێش بردنی سیستمی موشەکی لە لایەن ئێرانەوە یەكیكە لەو ھۆكارانەی بوتە جێگەی
نێگەرانی و تورەیی ئیدارەی ترەمپ. بە تایبەت لەم مانگەدا، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
باسی ئەوەی كرد كە ئاستی پیتاندنی یورانیومی ئێران، ئێستا 12 بەرامبەر زیاتر كردووە لەو ئاستەی كە لە كاتی
رێككەوتنی ئەتۆمی لە سالی 2015 ھەبوو. ھەروەھا، ئاماژەش بەوەی كرد كە ئێران رێگە نادەت پشكێنەرانی نێودەولەتی سەرەدانی بنكەی ئەتۆمی نەتەنز بكەن. دەبێت ئەو راستییە بزانین سەبارەت ئەمریکا، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران
ھێلی سوورە، و ھیچ سەرۆكێكی ئەمریكا ریگا
نادات كە ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.
لەم چوارچێوەیەشدا، ھەموو هەۆڵێکی ترەمپ بەو
ئاراستەیە دەبێت کە توانا سەربازییەکانی ئێران سنووردار بکات و ئێران ناچار بكات
کوتایی بە بەرنامە و چالاکی ئەتۆمی بهینیت.
بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە رەهەندی سەربازییەوە هەیە. تەنانەت یەکێک لە خالە هەرە
گرنگەکانی کشانەوەی ترەمپ لە ڕێکكەوتنی ئەتوومی لە گەل ئێران، بە هۆی ئەوە
بووە کە ترەمپ دەیەوێت ئێران بە شێوەیەکی
کوتایی دەست هەڵگرێت لە هەموو چالاکییەک کە رێخوشکەرن بۆ درووست کردنی چەکی ئەتۆمی.
ئەمە بەدەر لەوەی ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا، بەتایبەت ئیسرائیل و دەولەتانی عەرەبی
ھەموو ھەولێك دەدەن ئێران نەبێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی. كەواتە ھەولەكانی ئێستای ئێران بۆ دووبارە دەستپێکردنی چالاکی ئەتۆمی، یەكێكە لەو ئەگەرانەی، لەوانەیە ببێتە ھۆی ئەوەی لە لایەن ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بە
تایبەت ئیسرائیل هێرشی بکرێتە سەری.
دووەم؛ ھاندان و گوشارەكانی
ئیسرائیل و دەوەتانی عەرەبی بۆ سەر ترەمپ، تاكو گورزی سەربازی لە ئێران بدات، یەكێكی ترە لەو فاكتەرانەی ئەگەری
روودانی شەر زیاتر دەكات. ئیسرائیل و دەولەتانی عەرەبی زۆر لەوە دەترسن كە بە
نەمانی ترەمپ، دووبارە ئێران بە پێگەیەكی
بەھێزەوە بگەرێتەوە ناو ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و كاروچالاكییەكانی فراوانتر بكات.
ھەروەھا، لەوە دەترسن كە بایدن وەك لە كەمپێنەكانی ھەڵبژارتنەكاندا بەلێنی داووە،
دووبارە بگەرێتەوە ناو رێككەوتنی ئەتۆمی لە گەل ئێران. بەمەش تەھران ئەوەیندەی تر
پێگەكەی بەھێز ببێت لەسەر ئاستی ناوچەكە. بۆیە، پێدەچێت ئیسرائیل و دەولەتانی عەرەبی ھانی ترەمپ بدەن گورزی سەربازی لە ئێران بوەشینێت، یان خود ھاوكاری
ئیسرائیل بكات بۆ ئەوەی ھێرش بكاتە سەر ئێران و توانا ئەتۆمییەكانی لاواز بكەت. تەنانەت
جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران لە
سالی 2019 ، لە یەكێك چاوپێكەتنەكانی
خۆیدا لە گەل فوكس نیوزی ئەمریكی باسی ئەوەی كرد بوو كە گروبی B واتە
(بنیامین نەتەنیاھو، بن سەلمان وبن زاید)
ھەموو ھەولیكیان ئەوەیە ترەمپ ھان بدەن كە ھێرش بكاتە سەر ئێران
سییەم؛ كارو چالاكییەكانی ھێزە
پروكسییەكانی سەر بە ئيران، بەتایبەت لە عێراقدا دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەوانە ھۆكاریكی دێكە بێت و ترەمپ ھان
بدەن بۆ ھێرش كردنە سەر ئێران. بەتایبەت، ھێزە پركسییەكانی ئیران بەردەوام، بە
روكێت ھێرش دەكەنە سەر سەفارەتی ئەمریكا عیراقدا. ئەمریكاش بەردەوام ھوشداری داوتە
ئەو ھێزانە كە ھێرەشەكانیان بێ وەلام نابێت. بە گوێرەی زانییارییەكان بە ھۆی
مەترسی وەشاندنی گورزی سەربازی لە لایەن ترەمپەوە، لەم ھەفتەیەدا فەرماندەی سوپای
قودس، قائانی لە گەل میلیشیا شیعەكان كۆوبوتەوە و داوایان لێكردووە تاكو ترەمپ
كوشكی سپی بە جێدیلێت دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە ھێرش كردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بپارێزن.
چوارم؛ بوچونێكی تر ھەیە،
پێیوایە لەوانەیە ترەمپ ھێرش بكاتە سەر ئێران،
بۆ ئەوەی دەرگاكان بە رووی جو بایدن دا
دابخەت بۆ گەرانەوە بۆ ناو رێككەوتنی ئەتۆمی لە گەل ئێران. بەو مانایەی كە بە
وەشاندنی گورزی سەربازی دژی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئیدی ھیچ مانایەك بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ ناو رێككەوتنی ئەتۆمی 2015 یان خود دووبارە دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكان لە گەل ئێران نامێنێت. بەتایبەت، ئێرانییەكان بە دەرچوونی بایدن زۆر دلخوشن و بەئاشكرا باسی ئەوەیان
كردووە كە ئەوان ئامادەن لە گەل بایدن رێككەوتن
بكەن سەبارەت بەرمانەی ئەتۆمی. تەنانەت ھەندێكی تر دوور تر دەروون پێیان وایە كە لەوانەیە
ترەمپ بە ئەنقسەت شەرێك لە گەل ئێران درووست بكەت بۆ ئەوەی پرۆسەی رادەستكردنی
دەسەلات بە بایدن دوا بخەت. بە بیانووی ئەوەی ئەمریكا لە سەر ئاستی دەركی لە شەردایە لە گەل
دەولەتێكی نەیار.
لە گەل ھەموو ئەو فاكتەرانەی
كە باسمان كرد، بەلام لە بێرمان نەچیت كە بێگومان كۆمەلێك ھۆكاری تریش ھەن
لەوانەیە وا بكات ترەمپ و ئیدارەكەی خۆیان
بە دور بگرن لە بەركارھێنانی بژاردەی سەربازی دژی ئێران. بە تایبەت، لە لایەك
ترەمپ بە ھیچ شێوەیەك لە گەل ئەوە نییە دووبارە ئەمریكا لە شەرێكی دێكەی نۆێ لە ناوچەكەدا تێووە بگلێنیت. بەتایبەت،
ترەمپ بەردەوام باسی ئەوە دەكات كوتایی بە شەرە بێ كوتاییەكان دەھێنیت. لەلایەكی
تریشەوە، وەك ئاماژەمان پێكرد ترەمپ و ئیدارەكەی مەترسی ئەوەیان ھەیە بە وەشاندنی
گورزی سەربازی سنوردار، ئیران وەلامدانەوەیەكی توندی ھەبێت. وەك چون بەڕپرسانی ئێران باسیان كردووە و
ھوشدارییان داووە. بویە ترەمپ وئیدارەكەی لەوە دەترسن كە شەرەكە گەورە ببێت و
ھەموو ناوچەكە بگرێتەوە یان لە كۆنترول
دەربچێت. بە ھەمان ئاراستەش، ئەمریكا مەترسی ئەوەی ھەیە لە گەل وەشاندنی گورزی سەربازی،
ئێران بەدەر لەوەی راستەوخو بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی بكاتە
ئامانج. بەڵكو ھێزە پروكسییەكانیش لە ناوچەكەدا زیانی گەورە بە بەرژەوەندییەكانی
ئەمریكا وھاوپەیمانەكانی بگەیینن. ھەموو ئەمانەش وا دەكات دەكرێت بڵێین پرسی ھێرش كردنە
سەر ئیران كاریكی سەختە و ئاسانییە. بەلام لە ھەمان كاتیشدا ئەگەرەكی دوورێش نییە سەرۆكیكی وەك ترەمپ كارێكی وەھا بكات.
⃰ شارەزا لە سیاسەتی دەروەو
ئەمریكا ھەمبەر ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و پڕسی كورد