مەسیجەكانی پشت ھێرشی مووشەكی بۆ سەر ھەولێر
2/16/2021 4:21:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی
لە 15 شووباتی 2021، بە چەند
مووشەکێک هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەكی دیاریكراو لە هەولێر. لەم ھێرشەدا چەند مووشەکێک بەر فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن. ھەروەھا لەم ھێرشەدا مووشەكیەدا بنكەی سەربازی ئەمریكا و هاوپەیمانیی
نێودەوڵەتی لە نزیك فڕۆکەخانەی ھەولیر كرانە ئامانج.
ئەمە یەكەم جار نییە كە لە رێگەی
مووشەكەوە ھێرش دەكرێتە سەر ھەولێر. لە 30ی ئەیلوولی 2020 شەش مووشەک لە نزیک
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنە خوارەوە.
مووشەکانی ساڵی پار لە نزیک بەرتەللەوە لە
پارێزگای نەینەوا ئاراستەی هەولێر کرابوون. بەڵام ئەمجارە مووشەكەكان لە نزیكی 12
كیلۆمەتر لە نێوان ریگای گوێر و ھەولێر ئاراستە كراون.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، شێواز و
تەکنیک، کە لە هێرشی ئەمجارەدا بەكار ھێنراون ھەمان شێوازی پێشووی ھێرشەكانی سەر
فڕۆکەخانەی هەولێرە.
ھەر چەندە بەدیاری كراوی حكومەتی
ھەریم راینەگەیاندووە كە كێ لە پشت ھێرشەكانەوەیە. بەڵام لە تۆرە كومەلایەتییەكان
گروپێكی میلیشیا شيعەكان بەناوی (سەرایا ئەولیاء ئەلدم) كە سەر بە ئێرانە و
دژایەتی ئەمریكا دەكەن، بەڕپڕسیارێتی خۆی لەم ھێرشانەدا راگەیاندووە.
ھێزە هاوپهیمانهكانی سەر بە ئێران دەمێكە
راھاتوونە لەسەر ئەوەی بۆ درووستكردنی گوشار لە سەر لایانەكان و بە دەستھێنانی
مەرامی سیاسی لە رێگەی ئەو میلیشانەوە ھێرشدەكەنە سەر نەیارەكانیان. بە تایبەت ئێران
لە ریگەی ھێزە هاوپهیمانهكانیهوه بەردەوام لە بەغدا مووشەك ئاراستەی بنكە و
بارەگاكانی ئەمریكا و بەتابەتیش سەفارەتی ئەمریكا دەكەن. ھێزە هاوپهیمانهكانی سەر بەئێران لە سەر ئاستی ناوچەكەش ھەمان شێواز و تەكتیك بەكاردەھینن
بۆ دژایەتی كردنی نەیارەكانی. بەتایبەت لە یەمەن چەندین جار ھێرشیان كردووە سەر دامەزراوە
نەوتییەكان و فڕۆكخانەكانی عەرەبستانی سعودی.
ھەروەھا لە لوبنان و فهلهستینیش،
ئێران هاوپهیمانهكانی بەكار دەھێنێت بۆ ھێرش كردنە سەر ئیسرائیل.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە ئەم ھێرشانە
لە كاتێكدا ئەنجام دراوەن كە سەرۆكێكی نوێ لە ئەمریكا ھاتووە سەر دەسەڵات و ھێشتا
دیار نییە بەرانبەر ھێرشی مووشەكی ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران بۆ سەر ئەمریكا و
ھاوپەیمانەكانی سیاسەتی بە چ شێوەیەك دەبێت. ئایا بە ھەمان شێوازی دۆنالد ترەمپ رووبەرووی ئێران و ھێزە میلیشیاكان
دەبێتەوە یاخود بە شێوازەكی تر مامەڵەیان لە گەڵدا دەكات.
دیارە لەسەردەمی دۆنالد ترەمپ ئەمریكا ھەڵوێستی زۆر تووندی بەرامبەر ھێرشی ھێزە میلیشیاكان
بۆ سەر ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی ھەبووە.
لە دیسەمبەری 2020 كاتێك میلیشیا
شيعەكان ھێرشیان كردە سەر بنكەی سەربازی K1 لە كەركك ، ئەمریكا لە وەڵامدا لە رێگەی فرۆكەوە گورزێكی
تووندی سەربازی لە كەتایبی حزبوڵڵا وەشاند لە قایم. ھەروەھا كاتێك بە فەرمانی ئێران،
ھێزه میلیشاكانی شیعە لە 31ی دیسەمبهری 2020 ھەوڵی داگیركردنی سەفارەتی
ئەمریكایاندا لە بەغدا. لەبەرامبەردا، ئەمریكا گورزیكی سەربازی گەورە و شۆكھێنەری
لەو میلیشیانە وەشاند، كاتێك قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس و ئەبومەھدی
موھەندیس جێگیری فەرماندەی دەستەی حەشدی شەعبی
كرانە ئامانج.
بۆیە،
دیسان لێرەدا پڕسیار ئەوەیە، ئایا سەرۆك بایدن ھەمان سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ دەگرێتەبەر
بۆ رووبەروو بوونەوەی میلیشیا شيعەكان و گوشارەكانی ئێران یاخود سیاسەتێكی جیاوازتر
دەگرێتە بەر؟.
لە بیرمان
نەچێت بە ئامانج گرتنی ھەولێر خۆی لە خۆیدا پێش ئەوەی مەسیجەكە بۆ ھەولێر بێت بۆ
ئەمریكایە.
ئێران و ھێزە هاوپهیمانهكانی لە رێگەی ئەم ھێرشانەوە بێگومان دەیانەوێت چەند پەیامێك بگهیهنن.
یەكەم، دەیانەوێت ئیدارەی بایدن تاقی بكەنەوە
بەوەی، ئایا ئەمریكا ئامادەیە ھاوشێوەی ترەمپ لە رێگەی ھێزی سەربازییەوە رووبەرووی ھەرەشەكانی ئێران و گروپە شيعەكان
ببیتەوە و بەرگری لە ھاوپەیمانان بكات یان نا.
دووەم، پەیامێكی تری ئێران بۆ ئەمریكا ئەوەیە كە ئەگەر بایدن گەمارۆكانی سەر ئێران ھەڵنەگریت، ئەوا ھێزە هاوپهیمانهكانی ئێران دەست بە چالاكی سەربازی دژی بەرژەوەندی و پێگەكانی ئەمریكا و
ھاوپەیمانەكانی لە عێراق و ناوچەكەدا دەكەنەوە. بۆیە ئەمە دەكرێت زیاتر ھەرەشە و
گوشاریك بێت بۆ سەر ئیدارەی بایدن بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئەمریكا بەرانبەر ئێران.
بەھەمان
ئاراستەش ئامانجێكی تری پشت ئەم ھێرشانە ئەوەیە كە ئێران دەیەوێت بە ئەمریكا بێڵێت كە
ھیچ شوێنی ئارام و سەقامگیر بۆ جێگیر بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا نییە.
بە تایبەت لەسەردەمی ئیدارەی ترەمپ ئەمریكا زۆربەی بنكە و بارەگاكانی لە عێراق چۆڵ
كرددووە و ئێستا ھێزەكانی ئەمریكا زیاتر لە بنكەی (عین ئەسەد و ھەولیر و فڕۆکەخانەی
بەغدا جێگیر كراون). بێگومان بەدەر لە ئەمریكا، ئێران و گروپە شیعەكان لە رێگەی
ئەم ھێرشانەوە پەیامێكیان دایە ھەولیرێش
كە بریتییە لەوەی ھەموو كات دەستی ئێران دەگاتە كوردستان. بۆیە كورد نابێت لە
سیاسەتی ئێران و میلیشیا شيعەكان دەربچن و پاڵپشتی سیاسەتی ئەمریكا لە عێراقدا
بكەن.
ھەروەھا ئێران
و ھاوپەیمانەكانی لە رێككەوتنی شنگال زۆر نیگەرانن كە لە نێوان حكومەتی ھەرێم و
كازمیدا ئەنجام دراوە. لە لایەكی تریشەوە، ئێران و ھاوپەیمانەكانی دەیانەوێت واپێشان
بدەن كە بارودوخی ھەولێر یان كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ناسەقامگیرە ھاوشێوەی بەغدا و شارەكانی تری عيراق.
لەبەر ئەم
ھۆكارانەوی سەرەوە، گرنگە كە ئیدارەی بایدن ئەو ھێرشانەی كراونە سەر ھەولیر بە جدی
وەربگرێت و نەرمی نواندن بەرانبەر ئێران و ھێزە پروكسییەكانی، نەك ھەر كێشەكان
چارەسەر ناكات بگرە كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە.
ھەرچەندە
لە پەیوەندی تەلەفونی نێوان سەرۆكوەزیران مەسرو بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە كراوتەووە كە ھەماھەنگی نێوان ھەرێم و ئەمریكا
بەھێز تر دەكەن بۆ پاراستنی سەقامگیری لە كوردستان. ھەروەھا،بلینکن ئاماژەی بەوەی
كرد زۆر تورەن لەو ھێرشەی كراونەتە سەر ھەولێر و ھەڵ دەدەن تاوانباران رووبەرووی
سزا بكەنەوە.
بیگومان
لێرەدا راستێك ھەیە دەبێت ئەمریكا بیزانێت كە ئەنجامدەرانی ھێرشەكە راستەخۆ سەر بە
ئێرانن و ئەگەر ئەمریكا سیاسەتی ترساندن و پەڕپرچدانەوە(Deterrence strategy) دژی ئەو گروپانە پراكتیزە نەكات، بێگومان ئەمە نەك ھەردەبیتە خالێكی
گەورەی لاوازی ئیدارەی بایدن بەرانبەر ئێران. بەڵكو ئێران و ھاوپەیمانەكانی مەودای
ھێرش و ھەرەشەكانی زیاتر فراوانتر دەكەن و زیاتر و زیاتر ھێرش دەكەنە سەر پێگەو
بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا. بۆیە، كاتی ئەوەیه بایدن ھێڵی سوور بۆ ئێران و میلیشیاكانی
شیعە دابینیت. ئەگەر ئەمە نەكات رووداوەكان لە كۆنترۆڵ دەردەچن و دواتر ئەمریكا
ناتوانێت ئیدارەی قەیرانەكان بكات.