پیاوێک ژنەکەى خۆى کوشت خاوەنى چوار منداڵن
07:37 - 06/04/2025
زەمەن - کوردستانى
لە سنوورى قەزاى بەردەڕەش پیاوێک ژنەکەى خۆى کوشت، بەڕێوەبەرى ناحیەى رۆڤیادەڵێت، لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بووە.
مەنهەل موەفەق، بەرێوەبەری ناحیەی رۆڤیا رایگەیاندووە، رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لە سەنتەرى ناحیەى رۆڤیا سەربە قەزاى بەردەڕەش روویداوە، پیاوێک لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى ژنەکەى خۆى کوشتووە، پیاوەکە نەیتوانیوە هەڵبێت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
هەر لەبارەى رووداوەکە، پۆلیسى ئاکرێ رایگەیاند، ژنەکە تەمەنى 24 ساڵە و هاوسەرەکەشى تەمەنى 27 ساڵ بووە، خاوەنى چوار منداڵن، ئێستا تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکى دادى دهۆک و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.