919وتار

تۆزێ فەلسەفە

11/24/2019 10:55:00 PM
پەیکار عوسمان

- فەلسەفە ئامادەبوونی تۆیە لەناو تۆدا. پێش فەلسەفە ئەوەی لەناو تۆدایە خۆت نیت، کۆمەڵگایە.
- لەدایکبوون بوونی فیزیکیت ئەداتێ، ئەمەش بوونێکە لەدایکبوون بە پشیلەیەکیشی ئەدات!
فەلسەفە "لەخۆتبوونە" فەرقی لەدایکبوون و لەخۆتبوون فەرقی تۆو پشیلەکەیە!
بۆ بوونی پشیلەکە تەنیا لەدایکبوون کافییە. بەڵام بۆ بوونی تۆ هەر ئەونە بەس نیەو ئەبێ لەخۆتیش ببیت! ئەو لەخۆبوونە فەلسەفەیە.
- فەلسەفە بۆ کابرای خاوەنی فەلسەفەیە کە بیرەکەی کردۆتەوە. بۆ تۆ نابێتە فەلسەفە، ئەبێتە "بابەتی فەلسەفە". یەعنی ئەبێتە بابەتی بیرکردنەوەو ئەبێ تۆش لەگەڵیا بیر بکەیتەوە! کە بیرتکردەوە ئینجا ئەبێتە فەلسەفە.
- فەلسەفە بەرگری ناوەکی تۆیە، بەرامبەر ئەو هێزانەی لە دەرەوە دێن و داگیرت ئەکەن.
داگیرکەرەکانی تۆ، نەریت و کۆمەڵگاو دین و ئایدۆلۆژیاو زۆرینەو پێشینەیە.. بەرامبەر هەموویان تۆ یەك ڕزگارکەرت هەیە، ئەویش خۆتیت، کۆدی خۆشت فەلسەفەیە!
- فەلسەفە کۆتایی هێنانە بە تەمەڵیی، تەمەڵیش نەجوڵان نیە، ئەوەیە کە دەرەوەی خۆت بتجوڵێنێ! لێرەدا هەرچەن بجوڵێیت هەر تەمەڵ و نەجوڵاویت، چونکە هێزی جوڵەت دەرەکیە. جوڵە لەوێوە دەستپێئەکات کە ئیتر تۆ خۆت، خۆت هەڵئەسوڕێنیت و هێزی جوڵەت لەناو خۆتەوە ئەهێنیت.
- فەلسەفە کۆتایی جەهل و سەرەتای مەعریفەیە.
مەعریفەش لەبەرکردنی فەلسەفەی فەیلەسوفان نیە (تا ئێرا هەر جەهلە، چونکە تا ئێرا هێشتا هەر دەرەکی حوکم ئەکاو ناوەکی تۆ نەکەوتۆتە ئیش) مەعریفە زانینی شتێکە لەناو خۆتدا، نەك هێنانی زانیارییەك لە دەرەوە، کە بیخەیتە بری بیرکردنەوەو زانین!
- فەلسەفە خودی ئەخلاقە، چونکە فەلسەفە پرۆسەی هەڵوەشانەوەی ئەخلاقی بەدیلە!
هەرچی لێتکراوە بە ئەخلاق، تۆ لەناو بیرکردنەوەدا هەڵیئەوەشێنیتەوەو بەمەش ئەگەیت بە ئەخلاق خۆی! یەعنی لە فەلسەفەدا هیچ شتێك ئەخلاق نیە جگە لە ئەخلاق خۆی.
- فەلسەفە بەتاڵکردنەوەی سیحری ئایدۆلۆژیایە!
ئایدۆلۆژیا لەمسەرەوە حەقیقەتت ئەداتێ، فەلسەفە لەوسەرەوە!
حەقیقەتی ئەمسەریش ئامادەیەو بیرکردنەوەی تۆی ناوێ، تەنیا وەرگرتن و شەڕبۆکردنی ئەوێ!
حەقیقەتی ئەوسەر نائامادەو نادیارەو ئەبێ بیری بۆ بکەیتەوەو تەنیا بە بیرکردنەوە پێی ئەگەیت. ئەم بیرکردنەوەیەش پێش هەرشتێ، بەئاگاهاتنەوەی تۆیە لە وەهمی حەقیقەتی ئامادەو شەڕەکانی!!
- ئایدۆلۆژیاش هەر فەلسەفەیە، کاتێ کەسی یەکەم بیری کردۆتەوە. بەڵام کاتێ بۆ ئەوانیتر ئەبێتە حەقیقەت و مەکینەی بیرنەکردنەوە، ئیتر ڕێك ئەبێتە دژو پێچەوانەی فەلسەفە!
- فەلسەفە ژیانە، چونکە مەعریفەو ئەخلاقە! ئایدۆلۆژیا مەرگە، چونکە جەهل و ئەخلاقی بەدیلە!
فەلسەفە ناتوندوتیژیە، چونکە ڕێگای حەقیقەتە! ئایدۆلۆژیا توندوتیژیە، چونکە خۆی چۆتە بری حەقیقەت!
فەلسەفە پرسیارە، پرسیاریش عەقڵ و گفتوگۆ ئەهێنێت.
ئایدۆلۆژیا وەڵامە، وەڵامیش وەرگرتن و شەڕبۆکردنی ئەوێ!
ئایدۆلۆژیا ئەتخاتە بەردەم یەك ڕێگاو دنیایەکی ڕەشوسپی. فەلسەفە ئەتخاتە بەردەم ڕێگاکان و دنیایەکی ڕەنگاوڕەنگ.
فەلسەفە ئەتخاتە بەردەم خۆت. ئایدۆلۆژیا ئەوێك ئەهێنی لەناو تۆدا دایئەنێ!
- فەلسەفە لەناو خۆتدایەو دەرەوەی بۆ مەگەڕێ، فەیلەسوف خۆتی و کەسی تر نیە! چونکە ئەگەر وانەبێت و لەدەرەوەدابێت، ئەوکات تۆ بیرناکەیتەوەو بەدیلی بیرکردنەوە پەیائەکەیت، بەمەش فەلسەفە پووچئەبێتەوە!
- بناغەی فەلسەفە بیرکردنەوەیە. ئەگەر ئەو بناغەیە هەبێت، شتەکانی تریش نەبن، فەلسەفە دائەمەزرێ.
بەڵام ئەگەر بناغەکە نەبێت، دنیایەك شتی وەکو خوێندن و خوێندنەوە هەبێت، فەلسەفە دانامەزرێ! چونکە ئەوانە نابنە بناغە بۆ فەلسەفەو نابنە جێگرەوەی بیرکردنەوە.
- کەسی بیرنەکەرەوە ناکەوێتە ناو فەلسەفەوە. بیرنەکەرەوەش ئەوەنیە کە عەقڵی بەتاڵبێ، ئەوەیە كه بەدیلی بیرکردنەوەی بۆ خۆی دروستکردوە! بەدیلەکان لە بابەتی کتێب و شەهادەو ئایدۆلۆژیاو دین..
- دواجار فەلسەفە پوچکردنەوەی بەدیلی شتەکانە لە بەرژەوەندی خودی شتەکان!
پوچکردنەوەی ئەخلاقی بەدیل و عەقڵی بەدیل و حەقیقەتی بەدیل.. لە بەرژەوەندی خودی ئەخلاق و خودی عەقڵ و خودی حەقیقەت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن