555وتار

١٠ کارە باشەکەی سەرۆک ترەمپ لەساڵی ٢٠١٩دا

12/28/2019 10:46:00 AM
لوقمان غه‌فوور

مارک تیسن، ستووننوسی رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لە وتارێکدا لە ژمارەی ڕۆژی ٢٧ دیسێمبەر، باسی ئەو ١٠ ئیشو کارە باشەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات لەساڵی ٢٠١٩ کردوونی و ئاماژەش بەوە دەدات لە ژمارەی داھاتووی رۆژنامەکە ١٠ کارە خراپەکەی ترەمپ دەخاتەڕوو.


لە سێیەم ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ لیستێکی بێوێنەی پێشکەشکرد و ئەمڕۆ لیستی ١٠ دەستکەوتی ئەوتان پێشکەش دەکەم کە لەساڵی ٢٠١٩ کردوونی:

١ -توانی دەستی بگات بە ئەمریکا لەبیرکراوەکان. بێکاری ریکۆردێکی خراپ بوو، لەم ساڵدا ژمارەی فرسەتی کارکردن زیادیکرد بۆ ئەو کرێکارانەی کە بێکاربوون ئەویش لەرێگەی ئەو دەرگا فراوانەی کارکردنەوە دروستی کرد، ھەقدەستی کرێکار زیادیکرد و ئەو کرێکارانەی کە ھەقدەستی کاریان نزم بوو کرێکانیان زیادی کرد. لەوکاتەی کە ترەمپ سەرۆکایەتی گرتۆتەدەست ٥٧%ی ئەمریکییەکان ئاستی داراییان باشتر بووە.

 

٢ - ئەو پێداگری لەسەر کارکردنی ئەو کەسانە کرد کە فودستامپ-یان ھەیە. لەگەڵ دابەزینی بێکاری بۆ ئاستێکی مێژوویی، ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆئەوەی کە خەڵک لەرێگەی کارکردنەوە، سەرکەوتن بەدەستنەھێنێت. جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەیە کە گەنجن و توانای جەستەیان بۆ کارکردن گونجاوە. کاتێک داوا لە خەڵک دەکرێت کار بکات بۆ ھاوکارکردنی گشتی، تەنیا ھاوکاری نییە بۆ کەسەکە بەڵکو یارمەتیان ئەدات لەھاندانی شکۆ و شانازیی کە بەوەدەگات ئەندامێکی ھاوبەشیکەرە لە کۆمەڵگا، کارکردن نیعمەتە نەک سزا. (فودستامپ: پرۆگرامێکی ھاوکاری خەڵکی بێکارە لەرێگەی کارتێکەوە کە حکومەت مانگانە بڕێک پارە ئەخاتە سەر کارتەکە و تەنیا بۆ کڕینی خواردن بەکاردێت، ترەمپ گۆڕانی بەسەردا ئەم ھاوکارییە ھێنا).

٣ -ئەو لە پێناو سەلامەتی ئێمەدا پارەی زیاتری دەستکەوت لە ھاوپەیمانەکانی لە ناتۆ. لەساڵی ٢٠١٦ەوە بڕی ١٣٠ ملیار دۆلار بۆ سیستمی بەرگری ناتۆ زیادکراوە. لەکاتێکدا ترەمپ وایکرد کە ھاوپەیمانەکان ٢%ی تێچووی گشتی ناتۆ لەو زیادکردنە لەئەستۆ بگرن، کە پێش ترەمپ وانەبوو.

٤ -ئەو شانبەشانی خەڵکی ھۆنگ کۆنگ وەستا. چین-ی ئاگادارکردەوە کە توندوتیژی بەکارنەھێنێت بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزاییەکانی خەڵکانی پرۆ-دیموکراتی. و ئیمزا لەسەر یاسای پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ھەنگاوەکانی دیموکراتی کرد لە ھۆنگکۆنگ. خەڵکی ھۆنگکۆنگ ئاڵای ئەمریکایان لەنێو رێپێوانەکاندا شەکاندەوە و سروودی نیشتمانی ئەمریکایان وەک سوپاسگوزاری وتەوە.

٥ - کشانەوەی لە رێککەوتنی مووشەکی مامناوەند ھاوێژی ئەتۆمی (INF) کە ئەمە بۆ چین و کۆریای باکور شکستێکی ستراتیژی بوو. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێستا مووشەکە دوورھاوێژ و مامناوەندھاوێژەکان تاقیدەکاتەوە کە پێشتر بۆی نەبوو ئەوە بکات بەھۆی رێکەوتنەکەوە. ئەم چەکانە لەئایندەدا رێگە بەئەمریکا ئەدات کە ململانێی وەبەرھێنانی چین بکات لەتوانا بێشومارەکانیدا لەو بوارەدا، ھەروەھا وەدەستکەوتن یان بەردەستبوونی ئەم چەکانە لە کاتی ئەگەری شکستھێنانی رێککەوتنەکان لەگەڵ کۆریای باکور- دوورکەوتنەوە لەپێویستی بڵاوکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی شەڕکەری ئەمریکی بەشێوەی کاتی، و وائەخوازرێت بەشێوەیەکی ھەتاھەتایی کۆریای باکور لەسەر نیشانەی سەر تفەنگەکانمان داینێین. (INF بریتییە لە رێکەوتنێکی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەت بۆ وازھێنان لە مووشەکە دوور ھاوێژ و مامناوەند ھاوێژەکان لە نێوان رۆناڵد رێگان ی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و میخایل گۆرباتشۆف سەرۆکی ئەوکاتەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران لە ٨ دیسێمبەری ١٩٨٧ ئیمزاکرا).

٦ - ھەڵمەتی (فشارەکانی بەھێزە)کانی سەرۆک ترەمپ، ئێرانی ئیفلیجکردووە. ئابوری ئێران لە دۆخی پوکانەوەی بەردەوام و بەرزبوونەوەی ھەڵاوساندایە، و زیانی گەیاندووە بە رژێمەکە تا پاڵپشتە داراییەکانی بۆ گروپە تیرۆریستییەکان شکستبھێنێت. لەنێویاندا حزبوڵلا و حەماس و تەنانەت سوپای ئیران و سوپای پاسدارانی ئێران. و ئێستا خەڵکی ئێران لە خۆ ئامادەکردندان بۆ گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ١٩٧٩ەوە.

٧ -ھەڕەشە گومرگییەکانی سەرۆک ترەمپ، حکومەتی مەکسیکی ئیجبارکرد کە رێوشوێنی توند بگرێتەبەر بەرامبەر ھاتنی پەنابەری نایاسایی. مەکسیک بۆ یەکەمینجارە لەمێژووی نوێدا ئەو یاسا تایبەتییانە جێبەجێ بکات، ئەویش بە ناردنی ھەزارەھا سەربازی ھێزی سەرسنوور بۆ باکوری وڵاتەکەی تا ئەو لێشاوە بە کۆمەڵەی کۆچبەران بوەستێنێت لە ناوەندی ئەمریکاوە. لەگەڵ ئەوەی کۆنگرێس ئامادەیی دەربڕی بە رێککەوتنی بازرگانی ئازاد لەنێوان ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا، کە بە ھیچ شێوەیەک لە ئەو دوو وڵاتە لەچنگی رسوماتی گومرگکردن دەرباز نابن.

٨ -زیانێکی گەوەرەیدا لە رێکخراوی (رێکخستنی باوان) کە لە سێ دەیەی رابردوودا رێکخراوەکە پیاکێشانی وا قورسی بەخۆیەوە نەدیوە. بەپێی یاسای ترەمپ بۆ پاراستنی ژیان کۆتوبەند دەخاتەسەر سندوقی رێکخستنی خێزان لە جۆری (ئێکس) کە رێگە بە ژن دەدات لەھەر کلینیکێک بیەوێت کاری لەباربردنی منداڵ بکات. بۆیە رێکخراوەکە ئەمساڵ بڵاویکردەوە کە ئەوان کارەکانی بەرنامەکە رادەگرن و ھاوکاری ئەو ژنانە ناکەن کە دەیانەوێت منداڵ لەباربەرن، بەدەر لەوانەی کە لە دادگا کەیسەکە ئەبەنەوە. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ئەوانەی پاڵپشتیکاری ژیانن و ھۆیەکی تریش بوو بۆئەوەی کە کەنزەرڤاتیڤە کریستیانەکان پاڵپشتی ترەمپ بن.

٩ -بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی ئۆپۆراسیۆنی کوشتنی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی. ئەرکێکی پڕ مەشەقەت و ترسناک بوو، لەسەر ئەمریکا خوازراو بوو بە سەدان مایل بە ئاسماندا بڕوات بۆ ناوچەیەک کە لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستاندا بوو. ئەگەر ھەر ھەڵەیەک لە ئۆپەراسیۆنەکە رویبدایە، سوپای ئەمریکا لەکەدار دەبوو، ئەوا ترەمپ-یشی تووشی شەرمەزاری ئەکرد. ئەم ترسە بوو وای لە جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد کە ئامۆژگاری سەرۆک باراک ئۆباما بکات کە رێگنەدرێت بە بۆردوومانکردنی بنکەی سەرکردەی رێکخراوی ئەلقاعدە ئوسامە بن لادن و کوژرانی. ترەمپ دوودڵ نەبوو وەک ئەوەی بایدن.


١٠ -ئەو گەیشتۆتە ئاستی پێوانەیی لە دامەزراندنی دادوەرە کەنزەرڤاتیڤەکاندا. ئەنجومەنی پیران بەمدواییە جەختیانکردەوە لە ھەڵبژاردنی پەنجاھەمین بژاردەی ترەمپ بۆ دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدرال کە دواقسەیان دەبێت دەربارەی ٦٠ ھەزار کەیس لە ساڵێکدا، لەماوەی سێ ساڵدا، ترەمپ ٥ دادوەری لەچوارچێوەی دادگای فیدرالدا دامەزراندووە کە کەمترە لە ئۆباما لە ماوەی ٨ ساڵی سەرۆکایەتیدا. ھەروەھا ترەمپ سێ دادوەری گۆڕی کە زۆریان لە لیبرالەوە بۆ کەنسەرڤاتیڤ، لە ١٣ دادوەرەوە ٧ یان کەنسەرڤاتیڤن.


ژمارەیەک دەستکەوتی دیکەی گرنگ ھەن کە لەو ١٠ کارە گرنگە نین. وێرای ئەوەی بیانووی ھێنایەوە بۆ دواکەوتنی بە ٥٥ رۆژ، ھاوکاریی چەک و تەقەمەنی پێشکەش بە ئۆکرانیا کرد کە پێشتر ئیدارەی ئۆباما رەتیکردبۆوە. ھەوڵیدا بۆ ئازادکردنی چەند ھاووڵاتییەکی مەدەنی ئەمریکی کە لە دەرەوەی ئەمریکا دەستگیرکرابوون. ھێرشی ئەلەکترۆنی بۆ سەر ئیران، رەزامەندی دەربڕی بە فرۆشتنی سەفقەیەکی گەورە لە چەکفرۆشتن بە تایوان. سەپاندنی رێگری بە پێدانی فیزا بە بەرپرسانی چین کە بە ھۆی ئەو چەوساندنەوانەی پەکین بەرامبەر موسڵمانەکانی ئیوگۆر گرتوویەتییەبەر و رەتکردنەوەی ئەو داوایانەی کۆریای باکور کە پێشکەشی کردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن