ئه‌وه‌ی من لێی ئه‌ترسام ئه‌وه بوو
6/18/2020 9:06:00 PM
لوقمان غه‌فوور
تێکڕای مانگی نیسان، رۆژه ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا بوو. رۆژ
هه‌بوو 2 هه‌زار كه‌س له نیویۆرك پێكه‌وه ئه‌مردن. له‌ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكاوه
دیمه‌نی ترسناكم ئه‌بینی. به‌هه‌زاران كیسه‌ی نایلۆنی تەرم ئه‌گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌كان،
به سه‌دان به‌فرگره‌ی ته‌رمی مردوو، ریز ئه‌كرا.
هه‌موو ئەم دیمه‌نانە، ئاژانسه‌كان به گرته‌ی ڤیدیۆی بڵاویان
ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام كه‌م میدیا هه‌بوو سه‌ركێشێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی، بۆیه گرته‌كان
له‌لای ئه‌و میدیاكارو كه‌سانه ده‌مایه‌وه كه ئیشتراكیان هه‌بوو. ئه‌مه وایده‌كرد
ئه‌م دیمه‌نه ترسناكانه نه‌ده‌گه‌یشته هه‌رێم كوردستان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش.
ترس ده‌ستی خستبووه بیناقاقای خه‌ڵك. رۆژی 12 نیسان سه‌ردانی
یه‌كێك له سۆپه‌ر ماركێته‌كانم كرد، ته‌واو ترسام. ئه‌و سۆپه‌ر ماركێته‌ی سه‌دان
كه‌س هاتووچۆی تێدا ده‌كرد، كه‌چی به منه‌وه 5 كه‌سی لێنه‌بوو.
به شه‌قامه‌كاندا به ئۆتۆمبێل ده‌ڕۆیشتم، 10 ئۆتۆمبێلت
نه‌ده‌بینی. من ئه‌م دیمه‌نه ترسناكانه‌م نه‌ده‌گواسته‌وه. ته‌نیا ئامۆژگاریم ئه‌وه‌بوو
"خه‌ڵكی كوردستان تكایه خۆتان بپارێزن". كه سه‌یری ئه‌مریكام ئه‌كرد
به‌و هه‌موو توانایه‌ی خۆیه‌وه گیرۆده‌یه، دڵم ئه‌ترسا!
نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا توانای وه‌رگرتنی سه‌دان ئه‌وه‌نده‌ی
تری هه‌بوو. كێشه نه له په‌رستیار و پزیشك بوو. نه له شوێنی مانه‌وه و نه
ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد. هه‌میشه دڵم لای جگه‌رگۆشه‌كه‌م بوو كه له تاقیگه‌ی
یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری فارگۆ ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا كاری ده‌كرد. پێداگریم
له خۆپاراستنی ئه‌و ئه‌كرده‌وه، كه‌چی ئه‌و ئه‌یوت: "پێویست ناكات خۆت تووشی
دڵه‌راوكێ بكه‌یت. پێش هه‌موو شتێك، نه‌خۆشخانه 500 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی ئێمه هێشتا
یه‌ك نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس-مان بۆ نه‌هاتووه، ئه‌وه‌نده نه‌خۆشخانه زۆره".
به‌ڵێ له ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت كێشه له به‌فرگری هه‌ڵگرتنی
مردووان -یش نه‌بوو. حكومه‌تی ئه‌مریكا ناچار بۆ ناشتنی ته‌رمه‌كان په‌نای بۆ كۆمپانیایه‌كی
تایبه‌ت برد، چونكه مردووه‌كان له نیویۆرك هێنده زۆر بوو توانای له گۆڕنان زه‌حمه‌ت
بوو.
رێگه‌م به خۆم نادا ئه‌م دیمه‌نانه بگوازمه‌وه، ئه‌موت
با ترس به‌رنه‌بێته گیانی هه‌رێمی كوردستان. كه‌چی به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرت و
ژماره‌م بڵاوده‌كرێته‌وه. هه‌ندێك كه‌س جارێ وانه‌ی متمانه‌ی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكی
بۆ راڤه ئه‌كردم. خه‌ڵك جارێ باسی كه‌ره‌نیتینه‌وه بۆ ده‌كردم كه وه‌ك زیندانی
وایه. چه‌نده‌ها چیرۆك كه هیچی خزمه‌تی بابه‌ته‌كانی منی نه‌ده‌كرد.
كه‌چی ئێستا له كوردستان ژماره‌ی كه‌یسه‌كان نه‌گه‌یشتۆته
چه‌ند سه‌دێك، دیمه‌نه ترسناكه‌كه ده‌ستی پێكرد. ببینن گه‌نجێكی وه‌ك كاكه
"ره‌هێڵ ئومێد" به‌و له‌شو لاره ته‌ندروست و وه‌رزشییه‌وه، كۆرۆنا ڤایرۆس
له‌گه‌ڵ خۆی بردی. له‌كاتێكدا من چه‌ند جارێك له‌م ئه‌مریكایه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ
كرد ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مادده بێت كاك ره‌هێڵ، نه‌یبوو. كه‌واته مادده چییه كه كۆرۆنا
ڤایرۆس ئازیزان و دۆستانمان له‌به‌رده‌م هه‌ڵگرێت و بیبات.
هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی گۆی زه‌وی ناتوانێت مه‌رگی كه‌سێك
بگێڕێته‌وه. له‌م رۆژانه‌ی دوایدا، هێشتا، هه‌ندێك دیمه‌نی ته‌له‌فیزیۆن تووشی شۆكم
ئه‌كات. گه‌نجێك پڕ به‌گه‌رووی بڵێت: "كۆرۆنا راتب ته‌وزیع بكات من وه‌ریئه‌گرم".
ئای كه دیمه‌نێكی ترسناك و بێباكی میدیایه به‌رامبه‌ر به ژیان و بێهوده‌یی ئینسانی
كورد!.
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی من لێی ئه‌ترسام
تووشی كوردستان بێت، ئه‌وه‌ی ئێستایه. كه‌چی به‌داخه‌وه هێشتا بێباكی به‌رۆكی
كورد به‌رنادات. من له كاتێكدا ئه‌م پیتانه ده‌نووسێنم به‌یه‌كه‌وه و رسته‌ی لێدروستده‌كه‌م.
نه له كوردستان‌م. نه هیچ كارێكم له كوردستان هه‌یه. ته‌نیا خه‌مێكه با ئه‌وه‌نده‌ی
دیكه مه‌رگی ئازیزانتان نه‌بینن، دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ن و
ماسك بكه‌ن.