بیره‌ی كۆرۆنا، چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات
1/30/2020 11:50:00 AM
لوقمان غه‌فوور
ده‌شێت له‌نێو هه‌ڵا میدیاییه‌دا شتی باش و
خراپ ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بێت، جا له‌گه‌ڵ هه‌واڵه پزیشكییه‌كه‌یدا،
زۆر زانیاری هه‌ن سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشێت و له هه‌واڵه پزشكییه‌كه خوێنه‌ری
زیاتره، له‌ئه‌مریكا میدیا ناوێرێت ئه‌م كاره‌بكات به‌ڵام هێشتا ده‌رگایه‌كی تر
ماوه بۆ ئه‌م پروپاگه‌نده‌یه كه ئه‌ویش سۆشیال میدیایه. به‌ڵام له كوردستان،
میدیا بۆئه‌وه‌ی لایكه بازرگانییه‌كانی زیاد بكات ئه‌جێندای ئێران و زۆر وڵاتی تری
عه‌ره‌بی جێبه‌جێ ده‌كات.
ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێس نیوز راپۆرتێكی بڵاویكردۆته لەسەر ئەوەی فه‌یسبووك بۆته هۆی
شێواندنی هه‌واڵه جدییه‌كان له‌سه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتێكدا رێژه‌ی
مردن ده‌قیقه به ده‌قیقه زیاد ده‌كات و ترسێکی گەورەیە لە جیھاندا.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت، به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبووك
نووسیویه‌تی: ئه‌مریكا له ساڵی 2015ه‌وه ڤایرۆسه‌كه‌ی دروستكردووه. ئه‌م پۆسته
درۆیه‌ی فەیسبووک، 4800 كه‌س لایكی كردووه، 432 كۆمێنتی بۆ نووسراوه، یه‌كێك له
كۆمێنته‌كان كردوویه‌تی به گاڵته‌جاڕی و نوسیویه‌تی:"خواردنه‌وه‌ی بیره‌ی كۆر‌ونا
ئه‌بێته چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه".
کەسێکی تریش له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: رێكخراوی
بێل و میلیندا گێتس گه‌یشتوون به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه، بۆیه رێكخراوی
ته‌ندروستی جیهانی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بڕینی ئینته‌رنێت و
فشار خستنه سه‌ر پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ونكردنی هه‌قیقه‌تی ڤایرۆسه‌كه و
نه‌وتنی راستی.
له‌گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مریكا، به‌رپرسانس هه‌واڵگری ئه‌مریكی باسیان له‌وه‌كرد كه روسیا فه‌یسبووك به‌كارده‌هێنێت
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ له به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ. فه‌یسبووك توانی
تا راده‌یه‌ك به‌شێك له‌و هه‌واڵانه بسڕێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌رچه‌نده
به‌رده‌وامه بۆ سڕینه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی و هه‌واڵی درۆ له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه
به‌ڵام هێشتا ناتوانێت په‌ی پێ بگرێت.
کەواتە ھەڵمەتی شێواندن جا بەبەرنامە بێت یان بەھۆی
نەبوونی مەعریفە، چەکێکی ترسناکە کەوا لە خەڵک بکات بیر لە خۆپاراستن و چارەسەر نەکرێتەوە،
یه‌كێكی تر له‌و پۆستانه‌ی كراوه نوسیویه‌تی:"ئه‌مریكا ده‌مێكه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی
كۆرۆنا-ی دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌شفی نه‌كردووه، ئه‌یه‌وێت چین به گران لێی بكرێته‌وه"
ئه‌م پۆسته 2000 كه‌س لایكی كردووه. تا ئێستا ئه‌م پۆسته له فه‌یسبووك ماوه‌و
نوێده‌بێته‌وه و كۆمێنتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی بۆ ده‌نوسرێت.
ھەروەھا پۆستەکان ناوەندە ئەکادیمییەکانی نیگەران
کردووە و بۆته جێگه‌یه‌كی ره‌خنە، چونکە لە بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا-دا ئه‌وه‌نده
چاره‌سه‌ری درۆ و هه‌واڵی درۆ له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه ئه‌وه‌نده
باسی چۆنێتی خۆپاراستنی نه‌خۆشییه‌كه نه‌كراوه.
نیۆرک تایمز-یش ڕاپۆرتێکی کردووە باس لە ڤیدیۆیه‌ك
دەکات بڵاوكراوه‌ته‌وه كه 430 هه‌زار كه‌س بینیویه‌تی گوایه تیمێكی سه‌نته‌ری خۆپارستن
و به‌رگری ئه‌مریكی ده‌یه‌وێت سه‌ردانی تاقیگه‌ی په‌یمانگای وۆهان-ه بۆ ڤایرۆلۆژی
بكات به‌ڵام چینییه‌كان رێگری ده‌كه‌ن به هۆی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌مریكییه‌كان
گومانیان هه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه چه‌كی بایۆلۆژی بێت. لەبنەڕەتدا ڤیدیۆکە کۆنە و
شوێنەکەش چین نییە و بەمەبەستی پشکنین نییە.
فه‌یسبووك و توویته‌ر و یوتۆب به‌چه‌نده‌ها رێگه
ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر زانیاری پزیشكی درۆدا، له تویتێكدا كه‌سێك نوسیوتی: به‌پێی
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی زه‌یتی ئۆریگانۆ(روه‌كێكه له شێوه‌ی نه‌عنا) چاره‌سه‌رێكی
سه‌رسوڕهێنه‌ره بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاندی ستۆن ویه‌بێژی كۆمپانیای فه‌یسبووك به
واشنگتۆن پۆست-ی راگه‌یاندووه، ئه‌م پروپاگه‌ندانه ته‌واو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه،
له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و په‌یمانگا پزیشكییه‌كان له په‌یوه‌ندییداین
كه ئه‌وان داوا بكه‌ن ئه‌م جۆره پۆستانه بسرێته‌وه تا ئێمه به‌رپرس نه‌بین له‌رێگری
ئازادی راده‌ربڕین.
ئەم پرۆپاگەندەو یاریکردنە بە ئافاتێکی کوشندە
کە بەرۆکی جیھانی گرتووە و تا ئێستاش چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە، لەکاتێکدایە کە
نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به (nCoV-2019) ناسراوه، تا رۆژی
29 جێنیوه‌ری 7 هه‌زار كه‌س له جیهان تووشبووه و 170 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت هه‌ست به
تایه‌كی به‌رز و كۆكه و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات.