566وتار

بۆچی سەرسامم بە سەرۆک ترەمپ!

6/30/2019 10:29:00 PM
لوقمان غه‌فوور


تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کتێبم خوێندۆتەوە لەسەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بە کوردی لەھەموویاندا کورد وتەنی ئەوەی با بە دەواری شڕی نەکردووە. وایان بە ترەمپ کردووە. تا ئێستا ئەم پیاوە زیاتر لە ١٨ کتێبی ڕەخنەئامێز لەسەری بڵاوکراوەتەوە، بەڵام یەک داوای یاسای تۆمار نەکردووە. لەسەر یەکەم کتێب "ئاگر و توڕەیی" ویستی داوایەک تۆمار بکات. لەویش پاشگەزبۆوە. لە دوای دەرچوونی ھەر کتێبێک ھەموو قسەکانی ئەوەندەیە و دەڵێت: "کتێبێکی تری خراپ چاپکرا".


ئەمە ئەگوازمەوە بۆ ئەو ھەنگاوە گەورانەی ئەم سەرۆکە شانبەشانی ئەو ھێرشە میدیاییە، بەڵام بێ وەستان، بەردەوامە. تەنانەت دوێنێ لە تویتێکدا یەک وشەی نووسی: "بێزارکەرە". وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ھەموو کۆبوونەوە چڕوپڕانەی لەپەراوێزی لوتکەی جی٢٠ لەگەڵ روسیا، ئەڵمانیا، سعودیە، ژاپۆن، ھیندستان، کۆریای باشوور...وێرای ئەو ھەنگاوە گەورانەی لە ماوەی ئەم شەش مانگەی ساڵی نوێ-دا لە ئەمریکا ناویەتی. 


ترەمپ ماوەی شەش مانگە دنیای سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکای بەشێوەیەک گۆڕیوە کە ھیچ سەرۆکێک نەیکردووە لەمێژوودا. من گوێ لەو دەنگە شێواوانە ناگرم کە باسی عیراقم بۆ دەکەن. عیراق ژمارە نییە لای ترەمپ، ئەوەندە بەسە ئەو لە لێدوانێکدا وتی:"سەدام زۆر باشتر بوو لەم سەرکردە گەندەڵانەی ئێستای عێراق، کە عێراقیان گەیاندۆتە لێواری مەرگ".


بەدەر لە ڕاپۆرتەکەی مۆلەر، ترەمپ ئابوری ناوخۆی ئەمریکای بە جۆرێک گەشەپێداوە لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە خۆی نەبینیوەتەوە. 


روسیای ھێناوەتە سەر خەت و ئەو دنیایەی کە لای ئەمریکی ناوی "Russia"ەت دەھێنا، گیانی دادەھێزرا، گۆڕی بۆ ئەوەی لەزۆر مەلەفدا پشتیوانی ئەمریکا بکات. کۆبونەوەی بەرپرسانی ھەر سێ ئاژانسی ھەواڵگری ئەمریکا و روسیاو ئیسرائیل و ڕێکەوتن لەسەر چارەنووسی ئێران و عیراق و سوریا، کە زانیارییەکی زۆرم وەرگرت لە ئاری مێڵبەر -ی ڕۆژنامەنووس و پارێزەر لە کەناڵی ئێم بی سی. کە ئەمە گەورەترین دەستکەوت بوو بۆ ئەمریکا.


ئەمریکا دوای ئەوەی چین-ی جەڕاند بە جەنگی ئابوری، سەرۆک ترەمپ ئەویشی لە پەراوێزی لوتکەی جی ٢٠ بە ڕێکەوتن بەرانبەر بێدەنگبوون لەبەرانبەر ھەر گۆڕانکارییەک لە ڕژێمی ئێران کۆتایی پێکێناوە، کاتێک شەوی ٣٠جون لەڕێگەی تویتەوە لەگەڵ ماگی ھاپرمان ڕۆژنامەنووس لە نیویۆرک تایمز دوو نامەمان گۆڕییەوە، وتی؛ پێمانوایە لەئایندەدا بەرامبەر چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیای ھوواوی چینی و کەمکردنەوەی ڕێژەی باج لەو ڕێژەیەی کە زیادیکرد، چین بێدەنگی ھەڵەبژێرێت بەرامبەر ھەر سیاسەتێکی ئەمریکا بەرامبەر ئێران و ئابڵوقەی ئابوری زیاتر، ئیتر ئەوە دنیای سیاسییەکانە.
لەسەروو ھەموو ئەمانەوە بۆ سێیەم جار ئەمڕۆ لەدوای سەردانی کۆریای باشور چاوی بە کیم جۆن ون سەرۆکی کۆریای باکور کەوتەوە. پێی نایە خاکی کۆریاوە و دەستی گرتوو ھێنایە خاکی کوریای باشور. ئاماژەیەک بوو کە ئەم خاکە جیاواز نییە لەگەڵ خاکی ئەمریکا. پێشبینی ئەکەم لە ئایندەیەکی نزیکدا میوانداری کیم جۆن بکات بۆ ئەمریکا.


ئەم سەرۆکە ئامادەی قسەکردن نییە لەگەڵ ھێزە بچووکەکان. ئەو ھێزانەی کە بوونەتە بارگران بەسەر میللەتەکانیانەوە. ئەوەی من زیاتر لەم پەرەگرافە ئەمەوێت قسەی لەسەر بکەم ئەوەیە و خۆشحاڵم ئەکات سەرۆک ترەمپ سەرکردە عیراقییەکانی پشتگوێ خستووە. ئامادەیە بچێتە ئوردون ئامادەنییە بێتە عیراق. ئامادەیە سەرۆکی ھیندستان ببینێت، ئامادە نییە سیاسییە عێراقییە گەندەڵەکان ببینێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ