گره‌و له‌سه‌ر كه‌وتنی نیویۆرك-ه
6/5/2020 8:43:00 AM
لوقمان غه‌فوور
هیچ شوێنێك به قه‌د نیویۆرك سه‌خت نییه بۆ پۆلیسی ئه‌مریكا، چونكه بۆته سه‌نته‌ری سه‌ختی ململانێی نێوان خۆپیشانده‌ران (پیاوه شین و سپییه‌كان)ی ئه‌و ویلایه‌ته له‌لایه‌ك و (پیاوه جلڕه‌شه‌كان) و خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌كی تره‌وه. له نێو ئه‌و ویلایه‌ته‌دا هه‌ردوو كه‌رتی مه‌نهانتن و برۆكلین سه‌خترین شوێنن. له نێو ئه‌م دوانه‌شدا، برۆكلین كاونتی كه زیاتر له 2 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی قورستره بۆ پۆلیس و داونتاونی برۆكلین هه‌شت شه‌وه ئارام ناخه‌وێت.
(پیاوه شین و سپییه‌كان) و (پیاوه جلڕه‌شه‌كان)-ی كه ره‌نگ و سیمای پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه‌ن، كه‌بشی فیدان له‌م نێوه‌نده‌دا. ئه‌م دوو گروپه‌ی پۆلیس هیلاكن، چونكه هه‌ریه‌ك له (دی بیلاسیۆ) سه‌رۆكی شاره‌وانی و (ئه‌ندریۆ كۆمۆ) حاكمی ویلایه‌ته‌كه قه‌ناعه‌تیان وایه پۆلیس ته‌نیا له‌وكاته‌دا بۆی هه‌یه كه خه‌ڵك ده‌ستگیر بكات و كه‌له‌پچه‌ی بكات كه هێرش بكه‌نه سه‌ری. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك دۆخدا ناتوانن پارێزگاری له تاڵانكردنی دوكان و بازاڕه‌كانیش بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، بۆئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی خۆپیشاندان نه‌بنه‌وه و لێدان و پێكدادانی ده‌سته‌و یه‌خه دروستنه‌بێت.
خۆپیشانده‌ران ئه‌م دۆخه بێده‌سه‌ڵاتییه‌ی پۆلیس-یان قۆستۆته‌وه و چه‌قۆ و ئامێری برینداركه‌ر و بكوژ به‌كارده‌هێنن به‌رامبه‌ریان.
پۆلیس له‌لایه‌ك، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌وه لێی ئه‌درێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر له خۆپیشانده‌ر بدات ئه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاده‌برێت. له‌هه‌مانكاتدا بۆشیان نییه گازی فرمێسك رژێنیش به‌كاربهێنن.
ئه‌م دۆخه گره‌وێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ دروستكردووه، چونكه ئه‌و هه‌ر له چواره‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه داوای له‌حكومه‌تی هه‌موو ویلایه‌ته‌كان كرد كه ئه‌گه‌ر پێویستیان به گاردی نیشتمانی بوو، بۆیان ده‌نێرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆلیس پارێزگاری له‌ویلایه‌ته‌كانیان بكه‌ن له تێكدان. هه‌رچه‌نده به‌شێك له حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان سه‌ره‌تا ره‌تیانكرده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌شی زۆریان ره‌زامه‌ندبوون. به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ 5ی جون، حكومه‌تی نیویۆرك رازی نییه، گاردی نیشتمانی بێته ناو نیویۆرك-ه‌وه.
ئێستا نیویۆرك خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌ته‌كه و دۆناڵد تره‌مپ-ه. سه‌رۆكی شاره‌وانی و حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك كه سه‌ر به حزبی دیموكراته‌كانن، به‌رامبه‌ر ئه‌م چالێنجه وه‌ستاون. نیویۆرك 85%ی به‌ره‌و ژووری پاڵپشتی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن و شوێنگه‌ی سه‌ره‌كی دیموكراته‌كانه.
كۆماریییه‌كان و به‌شێكی زۆر له‌خاوه‌ن بزنس و دوكانه‌كان باوه‌ڕیان وایه پۆلیس نه‌ك ناتوانێت به‌و (دار)ه‌ی ده‌ستی پارێزگاری له دوكانه‌كان بكه‌ن، به‌ڵكو ناتوانێت به‌رگری له‌خۆشی بكات. به‌ڵام (دیمۆرس شی) به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی نیویۆرك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی و حاكمی ویلایه‌ته‌كه تا ئێستا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گاردی نیشتمانی پێویست ناكات بێته ناو نیویۆركه‌وه.
گره‌و له‌سه‌ر كه‌وتنی نیویۆرك، كه‌وتۆته ده‌ستی خۆپیشانده‌ران. كه ئایا به‌رده‌وام ئه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژییه یان به پێچه‌وانه‌وه له‌مڕۆ به‌دواوه واز له توندوتیژی و تێكدان ئه‌هێنن و قسه‌كه‌ی تره‌مپ شكست پێئه‌هێنن، چونكه به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر توندوتیژی و ئه‌ناركییه‌ت وا له‌و سێ كاربه‌ده‌سته‌ی ویلایه‌ته‌كه ده‌كات تووشی شه‌رمنده‌یی زیاتریان بكات.
هه‌رچه‌نده بردنه‌وه‌ی ئه‌م گره‌وه‌ی دی بیلاسیۆ مایه‌ری (سه‌رۆكی شاره‌وانی) و (ئه‌ندریۆ كۆمۆ) حاكمی ویلایه‌ته‌كه و (دیمۆرس شی) به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس، له‌تره‌مپ، زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه 10 كه‌س به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار و به‌رنامه‌ی ئه‌م سێ كه‌سه بشێوێنن. ته‌نانه‌ت ئه‌م گره‌وه خاڵی به‌هێزی هه‌ڵبژاردنی 2020 ده‌بێت له‌ناو نیویۆركدا، ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر توندوتیژی و ئه‌م سێ به‌رپرسه‌ی ویلایه‌ته‌كه شكستبێنن و گاردی نیشتمانی بێته ناو نیویۆرك-ه‌وه ئه‌وه 100% ده‌نگی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی2020 داهاتوو له‌و ویلایه‌ته ئه‌گۆڕێت و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه ویلایه‌ته‌كانی تریش.