ئه‌ته‌وێت چی بزانیت له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا؟
6/10/2020 11:28:00 AM
لوقمان غه‌فوور
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا، له‌دوای 6ی حوزه‌یرانه‌وه، نمایشێكی سیاسییه،
له‌كاتێكدا نۆ رۆژی یه‌كه‌م، نۆ رۆژی سه‌ختی پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس
بوو.
سێ گروپ خۆپیشاندانیان ئه‌كرد: گروپێكی ره‌شپێست و سپی پێستی مه‌ده‌نی.
گروپێكی ره‌شپێستی تاڵانچی. گروپێكی تر كه ئه‌جێندانی سیاسی تێكدان و شێواندن و
روخاندن-یان هه‌بوو كه ئه‌وانیش گروپی (ئه‌نتیفا) و عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی ئه‌مریكا
به‌تایبه‌تی فه‌له‌ستینی، یه‌مه‌نیی، پاکستانی و ئێرانی، رابه‌رێتییان ئه‌كرد.
به‌هۆی نه‌رمی پۆلیس له‌رۆژانی دوای 4ی ئایار-ه و به‌شداری فراوانتری سپی
پێسته‌كان، هێدی هێدی خۆپیشاندان به‌ره‌و چالاكی مه‌ده‌نی هه‌نگاوی نا. به‌ڵام له
سێ رۆژی رابردوودا به‌تایبه‌تی بووه‌ته نمایشی سیاسی. چونكه تا سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
هیچ داوایه‌ك له‌خۆپیشانده‌ران به‌دینه‌ده‌كرا ته‌نیا هاواریان "ئاشتی نییه
.. دادپه‌روه‌ری نییه"، كه‌چی له‌ناكاو دروشمی (لەکارخستنی پۆلیس) هاته
ئاراوه.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م داوایه سه‌ره‌تا له‌شاری مه‌نیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا-ه‌وه
ده‌ستی پێكرد كه سه‌نته‌ری روداوه‌كه بوو. روداوی گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید-
پیاوه ره‌شه‌كه، كاتێك ئێواره‌ی 26ی ئایار له‌ژێر ئه‌ژنۆی (دیرك شۆڤین) ئه‌فسه‌ری
پۆلیسی مه‌نیئاپلس-دا، گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ڵام ئێستا ئه‌م داوایه هه‌موو ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی
ته‌نیوه‌ته‌وه كه خۆپیشاندانی تێدا ده‌كرێت.
له پێنج ویلایه‌ت (مینیسۆتا- واشنگتۆن دی سی، واشنگتۆن سیاتل، نیویۆرك،
کالیفۆرنیا) كه زیاتر دیموكراته‌كان تێیدا باڵا ده‌ستن، ئه‌م دروشمه دیموكراته‌كانی
تووشی شه‌رمنده‌یی كردووه، چونكه له‌لایه‌ك پشتگیری ئه‌م داوایه‌ی خۆپیشانده‌ران
ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تر خۆیان ئه‌دزنه‌وه له‌م داوایه.
ئه‌لكسێندرا ئۆكاسیۆ كۆرتز، ئیلهان عومه‌ر و ره‌شیده ته‌لیب و ئایانا بریسلی-
كه به باڵی لیبرال و به‌ناو سوشیالیزمی دیموكراته‌كان ناسراون، كاتێك له نێو خۆپیشانده‌راندا
بینران ئه‌م داوایه گه‌شه‌ی سه‌ند كه ده‌شێت ببێته بزمارێك به‌دڵی (جۆ بایدن)ی
كاندیدی دیموكراته‌كانه‌وه، چونكه ئه‌و به ئاشكرا ده‌ڵێت:"من له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
و نه‌هێشتنی پۆلیس نیم، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ریفۆرمم".
بە کورتی، خۆپیشاندانه‌كان بۆته كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاوی هه‌ڵبژاردنی 2020،
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كه تێیدا دیموكراته‌كان تووشی دووفاقی كردووه له‌لایه‌ك
له‌نێو خۆپیشانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆلیس ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تر پرۆژه‌ی
چاكسازی پۆلیس، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌رچی كۆمارییه‌كانه له‌سه‌ر یه‌ك پره‌نسیپی رێك ئه‌ڕۆن، پێیانوایه ئه‌بێت
پۆلیس هه‌بێت، به‌ڵام گۆڕانكاری له‌هه‌ندێك جومگه‌یدا بكرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی
كه كۆمارییه‌كان تێیدا باڵاده‌ستن، خۆپیشانده‌ران، سه‌رۆكی شاره‌وانیی و حكومه‌تی
ویلایه‌ته‌كان رووبه‌رووی ئه‌م داوایه ناكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌زانن گوێیان لێناگرن.
به‌پێچه‌وانه جاكۆب فرای سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌نیئاپلس كه سه‌ر به‌دیموكراته‌كانه
بوو به كه‌بشی فیدای ئه‌م داوایه، كاتێك له‌ناو خۆپیشانده‌ران كرایه ده‌ره‌وه
ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه كه پۆلیس نه‌مێنێت، به‌ڵام له‌پشت ئه‌مه‌وه ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌ن كه نۆ كه‌سیان دیموكراتن، داواكه‌یان په‌سه‌ند كرد.
هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی شاره‌وانی شیكاگۆ و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌رتی كۆلۆمبیای
واشنگتۆن كه سه‌ر به دیموكراته‌كانن، دوو رۆژه ناتوانن بچنه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه
له‌ترسی ئه‌م داوایایه‌ی خۆپیشانده‌ران.
كۆتا قسه ئه‌وه‌یه له‌رۆژانی داهاتوودا دیموكراته‌كان ئه‌كه‌ونه به‌ر ره‌خنه‌ی
توندی خۆپیشانده‌ران، مه‌گه‌ر براكه‌ی جۆرج فلۆید كاتێك بڕیاره كۆتایی هه‌فته به‌شداری
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات، ده‌رباره‌ی پرۆژه یاسای ریفۆرم له
كاری پۆلیس. ئه‌وكات دوای ئه‌وه به‌ره‌سمی رایگه‌یه‌نێت خۆپیشاندان كۆتایی هات.