هێزی رۆژنامه له ئه‌مریكایه!
2/13/2019 3:35:00 PM
لوقمان غه‌فوور
هه‌رگیز دركم به‌و هێزه گه‌و‌رەیەی رۆژنامه و میدیا-ی ئه‌مریكی نه‌كردبوو تا رۆژی 8ی فێبریوه‌ری 2019 له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌ر به دیموكراته‌كانه‌وه لێپێچنه‌وه‌كه‌ی "ماسیۆ جی وایتكێر"م بینی له‌چوارچێوه‌ی دانیشتن و گوێگرتن له لیژنه‌ی چاودێری قه‌زائی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ره‌نگه به‌نووسین هێنده ئاسان بێت گوزارشت له‌و دۆخه بكه‌م كه "ماسیۆ جی وایتكێر"ی تێدابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێپێچنه‌وه‌كه‌ی نه‌بینیبێت له هێزی مه‌عنه‌و‌ی و لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا تێناگات، هه‌ركه‌سیش ده‌یه‌وێت لێپێچینه‌وه‌كانی ماسیۆ جی وایتكێر ببینێت ئه‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه (Matthew Whitaker) لە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئه‌و لێپێچینه‌وانه بڕوانێت. ئێستا ده‌كرێت بپرسیت "ماسیۆ جی وایتكێر" كێیه كه ئاماژه‌م پێداوه؟ وایتكێر ئێستا سه‌رۆكی داواكاری گشتییه به وه‌كاله‌ت كه له ئه‌مریكا به وه‌زیری داد-ی وڵات ناسراوه، ئه‌م تایبه‌ته به هه‌موو كاروبارێكی قه‌زائی و سه‌رۆكی دادوه‌ری حكومه‌تی ئه‌مریكا. به‌ڵام له هۆڵێكداو له‌به‌رده‌می سه‌دان كه‌سدا، چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێنده بچوكیان كردبۆوه، وه‌ك تاوانبارێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا كه تاوانێكی گه‌وره‌ی كردبێت، ته‌نانه‌ت له بڕگه‌یه‌كدا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێی توڕه‌بوو، پێیوت: "ئێمه تۆ-مان بۆ گاڵته‌و گه‌پ نه‌هێناوه‌ته ئێره، بێ پێچ و په‌نا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بده‌ره‌وه! به تێروته‌واوی وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه!" ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن لێی پرسی: "ئه‌م راپۆرته‌ی واشنگتۆن پۆست-ت خوێندۆته‌وه، كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا به‌سه‌دان منداڵ له دایك و كه‌سوكاریان دورخرانه‌وه له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك، تۆ وه‌ك داواكاری گشتی به‌دواداچونت كرد بۆ ئه‌و كه‌یسه كردووه؟!"، ئه‌ویش بێباكانه‌و به دڵه‌ڕاوكێوه وتی:"وه‌ك ئیداره‌كه نه‌مانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ین."، هه‌ر بۆیه ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن پێیوت: "كه‌واته تۆ نا‌توانیت ئه‌و ئه‌ركه قورسه بگریته ئه‌ستۆ كه قه‌زایه، پێویسته دوورخرێیته‌وه!"
كه ئه‌م گرته‌یه‌م بینی هێزی یاسایی و هه‌یبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و جورئه‌ت و هه‌یبه‌تی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌م هێنده‌ی تر به‌ته‌واوی بۆ ده‌ركه‌وت، بۆم ده‌ركه‌وت هێز نییه بتوانێت له‌ژێر چنگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رزگاری بێت.
"ماسیۆ جی وایتكێر" له مانگی نۆڤێمبه‌ری 2018 له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه دامه‌زراوه ئه‌ویش له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جیڤ سیشینز، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجومه‌نی پیران ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌كه‌ی، بۆیه به‌وه‌كاله‌ت كاره‌كانی وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌هێڵن جێگه‌ی گه‌رم بێته‌وه لایبه‌رن له پۆسته‌كه‌ی، چونكه ده‌یان مه‌له‌فی بۆكراوه‌ته‌وه‌و گومان له دامه‌زراندنی ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه كه بیه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لێپێچینه‌وه‌كانی ده‌ستیوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016 به قازانجی سه‌رۆك تره‌مپ كاربكات، كاتێكیش لێیان پرسی تاچه‌ند توانیوته كه‌یسه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ بجولێنی، ئه‌و بێ پێچ و په‌نا وتی: "من ناچم به‌لای ئه‌و مه‌له‌فه‌ی كه مۆله‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و په‌یوه‌ندیشم نییه پێوه‌ی".
ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه و ده‌مه‌وێت ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌می پێجۆش بده‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پشتیان پێبه‌ستووه بۆ لێپێچینه‌وه له وه‌زیری داد-ی ئه‌مریكی به‌وه‌كاله‌ت، بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و ئه‌و لێشاوه راپۆرته‌ی میدیای ئه‌مریكی كه بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه مه‌له‌فێكی كردۆته‌وه بۆ لێپێچینه‌وه‌كه، پشتی به‌ستووه به‌ده‌یان راپۆرتی میدیا‌و ئاژانسه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا، له‌لایه‌ك راپۆرتێكی واشتنگتۆن پۆست-یان بۆ ده‌خوێنده‌وه! له‌لایه‌كی تر راپۆرتی نیویۆرك تایمزو یه‌كێكی دیكه زه وێل ستریت جۆرناڵ و له‌لایه‌كی تر رۆژنامه‌ی زه گاردیان و چه‌ندانی دیكه. ده‌یان راپۆرتی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان له بنهه‌نگڵی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بوون، بۆ یه‌ك ساتیش له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا، وه‌زیری داد نه‌یوت، ئه‌و راپۆرته هه‌ڵه‌یه یان درۆیه، چونكه پێده‌چێت ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریكا له میدیا به‌ناوبانگه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌بێت به‌ڕای گشتی و هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه به‌دواداچوونی بۆ بكات. له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌بوو له 8ی فێبریوه‌ری له‌كاتی لێپێچینه‌وه له وه‌زیری داد كه داواكاری گشتی-یشه به‌وه‌كاله‌ت به‌ده‌یان رۆژنامه‌نووس له‌ناو هۆڵه‌كه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن و راپۆرت ئاماده‌كردن بوون، شتێك نه‌بوو ببێته رێگر له‌به‌رده‌م هێزه گه‌وره‌كه كه به‌هه‌ق ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه. لەوەش زیاتر، میدیای ئەمریکی بەوەشەوە نەوەستا کە لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا مەلەفەکانیان بوونە سەرچاوە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەر ئەمڕۆ ١٠ی فێبریوەری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی، ڕۆژی ٨ی فێبریوەری هه‌ر سه‌عاتێك دوای ئه‌وه‌ی كه "وایتکێر" لەلایەن ئەندامانی كۆنگرێس-ەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە، له هۆتێلی تره‌مپ ئینته‌رناسیوناڵ بینراوە، بۆیە ڕۆژنامەکە بەسەرسوڕمانەوە دەپرسێت داواکاری گشتی بە وەکالەت ئیشی چییه به‌و شوێنه؟!
ئا له‌م دیدگایه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی تا ئه‌م هێزه نه‌درێته میدیا لێپێچینه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بوونی نابێت، له‌هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌م ساته مه‌سه‌له‌ی دادگا و دادوه‌ری، داواكاری گشتی و وه‌زیری داد كه دوو سلكی جیان، وه‌ك "تابۆ" سه‌یریان ده‌كرێت، نه‌ك میدیا ناوێرێت قسه‌یان له‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش جورئه‌تیان نییه راپێچی ناو هۆڵی په‌رله‌مانیان بكه‌ن، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان زۆرجار ئه‌كه‌ونه ناو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی نه‌زانیییه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایانه بیده‌ن به‌رۆژنامه‌نووسان و ئه‌وان به‌داواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه بكه‌ن و فراوانی بكه‌ن، هێز بكه‌ن به‌به‌ری مه‌له‌فه‌كه‌دا، كه‌چی خۆیان به‌مه‌له‌فێكه‌وه روو ده‌كه‌نه داواكاری گشتی و مه‌له‌فه‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه به شاراوه‌یی و له دووتوێی مه‌له‌فێكدا به‌خنكاوی ده‌مێنێته‌وه‌و رای گشتی له‌سه‌ر دروست نابێت. هه‌ر بۆیه تا ئه‌م ساته داواكاری گشتی له كوردستان خۆی له‌سه‌روو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ده‌بینێته‌وه و ئاماده‌ش نییه ملكه‌چی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بێت جگه له‌ده‌سه‌ڵاتی حزب نه‌بێت، تا هێزی میدیا له‌كوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تێكنه‌شكێنێت ئه‌وا ئه‌و گرێكوێره‌یه ناكرێته‌وه كه میدیای پێ شه‌ته‌ك دراوه و هێزی پێ له‌به‌ربڕدراوه.