دكتۆر گیان، من ئه‌مرم؟
4/3/2020 1:36:00 PM
لوقمان غه‌فوور
زۆربه‌ی توشبووانی نیویۆرك، گه‌نجن!
پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نیویۆرك ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه رێژه‌ی به‌رزی
تووشبوان به كۆرۆنا ڤایرۆس له نیویۆرك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ناو گه‌نجاندایه.
له‌كاتێكدا وا ده‌وترا كه كه‌مترین گه‌نج تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.
به‌پێی داتایه‌ك كه به‌شی ته‌ندروستی
ویلایه‌تی نیویۆرك بڵاویكرده‌وه، له نیویۆرك حاڵه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵگری
ڤایرۆسه‌كه له‌نێو گه‌نجان له هه‌موو شوێنێك زیاتره. نزیكه‌ی 1 بۆ 5 ی ئه‌وانه‌ی
گه‌یه‌ندراونه‌ته به‌شی ئیمیرجنسی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌مه‌نیان خوار 44 ساڵه.
ئه‌م رێژه‌یه تا ئاستێك سه‌روو
بۆچوونی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه، چونكه به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ،
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه حاڵه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه
10%-15% له خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌ی هێل،
چیرۆكێكی سه‌یر سه‌رنجی راكێشام، ڕۆژی 2ی ئه‌پرل له نه‌خۆشخانه‌ی ماو‌نت سینا
مۆرنینساید له مانهانتن كچێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌ته‌مه‌نێكی دروسته‌وه روو له
د. كایدیریا جاكسۆن –ی پزیشك ده‌كات و پێ ده‌ڵێت: "دكتۆر گیان من ئه‌مرم؟"
ئه‌م كچه گه‌نجه قه‌شه‌نگه، هیچ
حاڵه‌تێكی توندی پێوه دیار نه‌بوو. كرۆنا ڤایرۆسی بوو به‌شێوه‌یه‌كی سووك، ته‌نیا
كه‌مێك تای هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌كی كه‌م كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی
ئۆكسجینی پێویست بۆ سییه‌كانی دابه‌زیبوو. به‌په‌له ده‌برێت بۆ به‌شی ئیمێرجنسی،
به‌ڵام دوای 4 رۆژ به‌پێی خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌ست ده‌كاته‌وه به
ئاو و شه‌ربه‌ت خواردنه‌وه و ماوه‌ی 10 رۆژ زیاتر خۆی دابڕی له كۆمه‌ڵگه و قسه‌ی
له‌گه‌ڵ كه‌سیش نه‌كرد، ئێستا به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه پیاسه ئه‌كات.
له‌م چیرۆكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ترس
له نه‌خۆشییه‌كه له جیهاندا گه‌یشتۆته ئاستێك كه له نه‌خۆشییه‌كه ترسناكتره،
چونكه د. جاكسۆن قسه‌یه‌كی جوانی كردووه و ده‌ڵێت:"ئاستی ترس له چاوه‌كانی
ئه‌و خانمه تا ئه‌وپه‌ڕی بوو".
به‌ڕای من ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه ئه‌وه ده‌درێت به گوێی گه‌نجاندا كه ترس له‌سه‌ر
پیره‌كان زیاتره، بۆیه گه‌نجان وه‌ك بڵێی له‌ئه‌مریكا بێخه‌م ده‌هاتن و ده‌چوون.
ئه‌و ترسه له‌سه‌ره‌تای مانگی فێبریوه‌ری نه‌خرێنرایه گوێی ته‌مه‌ن 20-40 ساڵه‌وه
كه ترس له‌سه‌ر ئه‌وانیش وه‌ك كه‌سێكی 65 ساڵ به‌ره‌و ژوور هه‌یه. تا له‌نیوه‌ی
مانگی مارچ-ه‌وه به‌رپرسێكی باڵای ته‌ندروستی ئه‌مریكی به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌وه
ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ته‌نانه‌ت
ئیتالیاش تۆمار ده‌كرێن گه‌نجانی زۆری تێدایه. ته‌نانه‌ت به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكی
كۆشكی سپی له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه كه بڕوا به راپۆرته درۆینه‌كانی چین مه‌كه‌ن
كه وا بڵاوده‌كاته‌وه گه‌نجان تووش نابن، چونكه چین ته‌نیا له‌هه‌فته‌ی دووه‌می
مانگی فێبریوه‌ری له شاری وۆهان 50 هه‌زار كه‌س به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه مردووه.
هه‌روه‌ها پشتبه‌ستن به‌و راپۆرته‌ی
كه نه‌خۆشخانه‌ی مانهانتن له كۆتایی مانگی مارچ داویه‌تی به كۆشكی سپی، 20%ی ئه‌وانه‌ی
تووشبوون و ماونه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵن و له‌وانه‌ش
10%ی له نێوان 20-30 ساڵن و له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌وان پێویستیان به
ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد زیاتره.
ره‌نگه هۆكار زۆربن بۆچی گه‌نجانیش
پشكیان له تووشبوون به كۆرۆنا به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه
بۆ گه‌نجی ئه‌مریكی تێكه‌ڵ بوون و كۆبوونه‌وه‌ی گروپین. وێرای ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری
ژیانیان له‌ده‌ره‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ گوێنه‌دان به‌و رێوشوێنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی
ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كرد.