مردن له ئه‌مریكا جیاوازه له كوردستان
3/24/2020 8:02:00 AM
لوقمان غه‌فوور
ته‌له‌فۆنم بۆ (كان ئێركسن) ی هاورێم كرد پێموت سه‌رقاڵی چین، وتی: "من كتێبه‌كه‌ی كلاف سمیس (تیمێك له ماره‌كان) ئه‌خوێنمه‌وه و میشێل-ی خێزانیشم كتێبی (چۆن له 48 سه‌عاتدا هه‌موو شت فێر ئه‌بیت) له‌نووسینی تانسێل ئه‌لی". دواتر وتم ئه‌ی راده‌ی ترس چۆنه له كۆرۆنا ڤایرۆس؟... به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: "ئێمه باشین.. له‌ماڵه‌وه‌ین، كۆرۆنا ڤایرۆس-یش قاچی نییه بێته ژووره‌وه". دوای چاره‌كێ قسه‌كردن كۆتاییمان هێنا به گفتوگۆكه و تێگه‌یشتم ده‌روونیان ئارامه. له‌به‌رامبه‌ردا ته‌له‌فۆنم بۆ هاورێیه‌كم كرد له كوردستان، باسی دڵه‌راوكێ و نائارامی ئه‌كرد.
كورد باش هه‌ڵسوكه‌وت ناكات له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڤایرۆس-دا. هه‌ندێك ترسی و دڵه‌راوكێیان گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی، كه ئۆباڵی ئه‌م ترسه ئه‌خه‌مه ئه‌ستۆی ته‌له‌فزیۆنه‌كان. هه‌ندێكی تر كاره‌كه‌ی كردووه به گاڵته و بۆته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه. به‌شێكی تریش له بۆسه‌دان بۆ تووشبوونی كۆرۆنا ڤایرۆس تا داموده‌زگاكانی حكومه‌تی پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن.
خه‌ریكه وامانلێدێت له‌بری رێنمایی بۆ خۆپارستن له‌سه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) ئیتر باسی ره‌واندنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌راوكێی خه‌ڵك بكه‌ین، كه ئه‌مه ئه‌ركی گه‌وره‌ی ئه‌م قۆناغه نییه. ئه‌ركی گه‌وره‌ی قۆناغه‌كه بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه. ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یبیستم له خه‌ڵك ئه‌و شریته سورانه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه كه له رێگه‌یه‌وه ئاماری ترسناكی مردنی وڵاتانی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه، بۆته هۆی ترساندنی خه‌ڵك.
من له سی ئێن ئێن و ئه‌ی بی سی نیوز و ئێم بی سی له ئه‌مریكا نابینم شریتی سور لێ‌بدا، بڵێ له عیراق مردن گه‌یشته 45 كه‌س، له توركیا گه‌یشته 20 كه‌س.... له كۆێ و كوێ. به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری مردنی وڵاتان له تیڤییه كوردییه‌كانه‌وه بووه به داهێنان و له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئه‌چێت. كه‌واته كه ئه‌زانن ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی دڵه‌راوكێ، سه‌رجه‌متان لایبه‌رن و له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی تر بڵاویكه‌نه‌وه.
ده‌بوو له‌بری ئه‌و شریته سوره بێكه‌ڵكانه، شریتی رێنمایی و خۆپاراستن دابنرێت. له به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كاندا چیرۆكی ئه‌و شوێنانه بڵاوكرێته‌وه له‌كاتی به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی و داخستنی شاره‌كانیان سه‌لامه‌ت تر بوون له‌و شار و وڵاتانه‌ی كه ده‌رگایان به‌ره‌ڵا كردبوو.
خه‌ڵكی كوردستان نابێت وا بزانێت كه خه‌ڵك له ئه‌مریكا و چین و ئیتالیا و فه‌رنسا و ئێران مرد، ئیتر له كوردستانیش هه‌ر ئه‌بێت خه‌ڵك بمرێت. كۆرۆنا ڤایرۆس قاچی نییه بێته ناو ژووره‌كانه‌وه. تۆ له‌ماڵه‌وه بسره‌وه و ئارام بگره بیانوو مه‌هێنه‌وه فلان له گه‌شتوگوزاره، دڵنیابه پارێزراو ده‌بیت. به‌هاوڵاتی كوردستان ئه‌لێم له‌ماڵه‌وه دانیشه پارێزراو ئه‌بیت، كه‌چی ئه‌ڵێ ئاخر پارێزراو نابم سیستمی ته‌ندروستی هه‌رێم خراپه. نازانم سیستمی ته‌ندروستی چ په‌یوه‌ندی به دانیشتنی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه كه له‌ماڵه‌وه دانیشین.
ئه‌ركی تۆ له هه‌رێمی كوردستان، له‌م قۆناغه ئه‌ركێكی ئاسانه، دانیشتنه له‌ماڵه‌وه! كاتێك ده‌وامی خوێندنگا‌و قوتابخانه و زانكۆ و به‌رێوه‌به‌رێتی و شوێنه گشتییه‌كان نه‌بێت، ئیتر ئه‌ركێكی تر چییه كه جێبه جێی بكه‌یت بۆ كۆمه‌ڵگه. پێم سه‌یره شه‌قام كۆڵانه‌كان پڕ بوون له پۆلیس و ئاسایش و غه‌رامه‌ی شۆفێر ده‌كه‌ن كه بچێته ده‌ره‌وه. له‌م ئه‌مریكایه 75 ملیۆن كه‌س له ژووره‌وه دانیشتوون، له‌كاتێكدا دانیشتن له‌ماڵه‌وه بۆ ئه‌مریكی كاره‌ساته.
ئه‌وان ئه‌زانن چونه ده‌ره‌وه باش نییه. ئاپۆره و وه‌ستان پێكه‌وه باش نییه. ئه‌نفلۆنزای ئاسایی، كه‌سێك ئه‌توانێ یه‌ك كه‌س تووش بكات، به‌ڵام كۆرۆنا ڤایرۆس كه‌سێك، سێ كه‌س له چوارده‌وه‌ری تووشی ده‌كات. ئه‌مه زانستییه، ئه‌مه پێمانده‌ڵێت تا ئه‌توانن پێكه‌وه مه‌بن.
تۆ ئه‌ركی خۆپاراستنی خۆت جێبه‌جێ بكه له ماڵه‌وه، ته‌نیا هه‌فته‌ی جارێك بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی پێویستی خواردن وه‌ره ده‌ره‌وه، نه بترسه و دڵنیاشبه نه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس-یش ئه‌بیت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو رۆژێ بچینه لای هاوڕێ و كه‌سوكار و سه‌ردانیان بكه‌یت. دڵنیات ئه‌كه‌م سه‌لامه‌ت ده‌رناچیت.