770وتار

شاخی گارە لە پلانی تورکیا و قەندیل لە ستراتیژی ئەمریکادا

2/15/2021 1:01:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز

تورکیا و ئێران بە درێژایی مێژو دو هێزی پاوانخوازی هەرێمایەتی بون و بە پێ ی ڕێککەوتنە مێژوییەکانیان کاریان لەسەر دابەشکاری کردوە ، لەسەر ئاستی سۆپەرپاوەرەکانیش هەرهێزێکی گەورەی جیهانی  وسیتبێتی بە پێ ی بەرژەوەندی خۆی کار بکات ئەوا مامەڵەی گشتی لەگەڵ ئەم دو هێزە کردوە ، لە ئێستادا تورکیا کە بە هەر چوار دەوری خۆیدا خەریکی پاوانخوازە بەدەر نیە لەبەریەککەوتنەکانی لەگەڵ وڵاتانی زل هێزدا ، تورکیا هەر لە لیبیا و دەریای سپی و سوریا و قوبرس و ئاوەکانی یۆنان و ئازەربایجان و قەرەباخ کاری سەربازی پاوانخوازی دەکات ، ئێرانیش بەهەمان شێوەی تورکیا لە لوبنان و عێراق و یەمەن و ئەفغانستان و فەلەستین ، لە بەرامبەر ئەمانەدا ئەمریکا دەیەوێت بە پێ ی بەرژەوەندی خۆی قەیدی ئەم دو وڵاتە بکات تا لە بازنەی بەرژەوەندی خۆیدا بیان هێڵێتەوە و ئەوەش دەزانێ کە ئەگەر ئەم دوو هێزە قەید نەکات ئەوا هەیمەنە و بەرژەوەندی ئەمریکا لە بەرامبەر چین و ڕوسیادا دەکەوێتە مەترسیەوە .

شاخی گارە لە پلانی تورکیادا .

تورکیا لە دروستبونی پەکەکەوە نایەوێت دەستەڵاتی پەکەکە لەوە زیاتر گەورە ببێت ، بەڵام پەکەکە نەک هەر گەورە دەبێت بگرە لە سوریا و لە ڕۆژئاوا و لە ئەوروپا و ئەمریکا چالاکتر دەبێت و بە درێژایی تەمەنی تورکیا هەوڵی گەورەی داوە ڕێ لە پەکەکە بگرێت و بگرە لە ئەولەویەتی کارەکانیەتی و هەمو جارەکانیش هێرشەکانی بۆ سەر پەکەکە شکستی هێناوە بە هۆی پتەوەی و گیانی بەرخودانی پەکەکەوە ، دوای ئەوەی ئێران لە سوریا چالاکی نەما لە بەرامبەر ئەوەی تورکیا لە عێراقدا چالاکی نەمێنێ واتا (کارت بە کارت و عێراق بۆ ئێران و سوریا بۆ تورکیا ) دوای هاتنە سەر کاری بایدن ئەگەری ئەوەی هەیە ئەمریکا و ئێران ڕێکبکەون و عێراق لەسەر نەخشەی بایدن دروست ببێتەوە ، لە بەرامبەردا تورکیا ترسی ئەوەی هەیە بەم ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و تورکیا لە سەر سوریا و عێراق هەڵبوەشێتەوە کە بە ڕێککەوتنی ئەستانە ناسرا ، هەر بۆیە ئەگەر پێشتر تورکیا لە عێراق ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەبوبێ و سونەی خەواندبێت بۆ شیعە لە بەرامبەر سوریادا ئێران ڕۆڵی نەبێت ئەوا لە ئێستادا بە پێێ بنەما مێژوییەکان دەیەوێت لە ڕێگەی پاوانخوازی سەربازی و قەیدکردنی کوتلەی سونی و موسڵ و کەرکوکەوە بێتە ناو گۆڕەپانی عێراق سەرەتای ئەم هاتنە ناوەوەی زۆر ئامانجی بۆ دیاری کراوە کە لە پاش دەستێوەردانی لە موسڵ و کەرکوک کار لەسەر ڕۆژئاوا و کوتلەی سونەی عێراقی بکات ، بۆ ئەم مەبەستە پلانی عەسکەری هەیە تا بتوانێت لە شەنگالەوە دەستی پێ بکات ، بە پێ ی پلانەکەی کار لەسەر دابڕانی قەندیل دەکات لە شەنگاڵ بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان شەنگال و مەخمور و قەندیل نەهێڵی دەبێ دیوارێک لە چیای گارە دروست بکات ، لە بەرامبەردا قەندیل باش لەم پلانەی تورکیا تێگەشتوە لە بەرامبەر پلانی تورکیا پەکەکەش پلانی سەربازی هەیە و تورکیا ئەمجارەش سەرکەوتو نابێت چونکە چەندین جار هەمان پلانی لە شێرناخ دوبارە کردوەتەوە و سەرکەوتو نەبوە ، لە دوا جاردا تورکیا لەم پلانەیدا سەرکەوتو نابێت بۆ پلانی B کار لەسەر ناوەند دەکات تا بتوانێت لە ڕێگەی عێراق و هەڵبژاردنەکانەوە وەکیلەکانی بەرێتە ناوەندی دەستەڵات ئەگەر چی لەمەیشیانا سەرکەوتو نابێت .

قەندیل لە ستراتیژی ئەمریکادا .

ئەمریکا ئەزمونی تالیبانی هەیە و لە ئێستادا بە پلەی یەکەم چین بە دوژمنی خۆی دەزانێ ، کاتێک تالیبان دەستەڵاتی گرتە دەست و یانزەی سێبتەمبەر ڕویدا ئەمریکا زەرەرمەندی یەکەم بو ، بەڵام چین و ڕوسیا نەک هەر زەرەرمەند نەبون بەڵکو بروەیان زیاتر بە فرانخوازی ئابوری خۆیان دا ، چین بەردەوام بو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێگەی ئاورشمی و ڕوسیاش فرۆشتنی چەک بە تورکیا و بەشار ئەسەد ، دوای تالیبان و ئەمریکا گەورەترین کێشەی لەگەڵ چیاکاندا هەبو بە جۆرێک تۆرابۆرا بوە شوێنێک بۆ بنەکەکانی قائیدە و تالیبان بە هەمو هاوپەیمانیەکانیەوە سەرەڕای کوشتنی ئوسامە بن لادن نەیتوانی تەواو کۆنتڕۆڵی بکات بە پێ ی ئەم ئەزمونە تاڵەی ئەمریکا بێت ئەوە دەزانێ کە داعش سەر بە تورکیایە و ئەگەر قەندیل بگرێت ئەوا دەیکات بە بنکەی قاعیدە و دەبێتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ، بۆیە ئەمریکا ئەگەر چی پەکەکەی لە لیستی تیرۆردا داناوە بەڵام پەکەکە لە هەمو هێزێک بە شایستە تر دادەنێ بۆ ئەوەی قەندیل نەکەوێتە دەست داعش و لە ئێستاشدا بۆ قەندیل ئەمریکا هیچ بەدیلێکی پێ نیە ، بۆیە قەندیل ئەگەر بە ناوهاوسەنگی هێزی سەربازیش تورک بتوانێ بەرامبەر پەکەکە بوەستێ ئەوا ئەمریکا ڕێگە نادات ئەم هاوسەنگیە تێک بچێ و ناهێڵێت قەندیل جگە لە پەکەکە هیچ هێزێکی تر بچێتە قەندیل ، چونکە ئەگەر قەندل ببێتە مۆڵگەی داعش ئەوا ڕکابەرەکانی ئەمریکا زیاتر برەو بە فراوانبونی بەرژەوەندیەکانیان دەدەن ، لە دەرئەنجامدا تورکیا باش ئەو ڕاستیە دەزانێ کە نە قەندیل بەو دەگیرێ نە چیای گارە بەڵام دەیەوێت بەم هێرشانە پێداگری بکات لەسەر ئەوەی کە دو ئامانجی هەیە ، یەکەمیان بەڕای نێودەوڵەتی و بەڕای وڵاتانی ئەم ناوچەیە بڵێت کە دەبێت پەکەکە نەمێنێت و کەرکوک و موسڵیش دەبێت درێژکراوەی دەستەڵاتی تورک بێت ، کە بە بۆچونی ئێمە ئەگەر چی تورک لە مێژوەوە کار لەسەر ئەم کەیسە دەکات بەڵام لە دواجاردا وەک خەونی کیسەڵ وایە و پەکەکە چی لەسەر ئاستی چەکداری و چی وەک جوگرافیا و چی وەک ڕای دنیا لەسەری ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشکەوتن و پتەو بون و سەرکەوتندایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن