316وتار

حیزب و متمانەی گشتی

12/26/2022 9:53:00 AM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز


بە گشتی حیزب لەسەر ئاستی کۆمەڵگا پێناسەکەی بریتیە لە یەکگرتنی ئارەزومەندانەی گروپێکی هاوبڕوا لە پێناو ئامانجێکی هاوبەشی دور و نزیکدا لەسەر بنەمای ئەجێندای کارکردنی و ئەو ئامانجەی کە کاری بۆ دەکات ، حیزب هەیکەلی ڕێکخستنی هەیە کە کار دەکات بۆ ئامانجەکانی بە پێی پەیڕەوی ناخۆی حیزب کار و ئاماجەکانی دیاری دەکرێت ، ئەوەی لە هەرێم هەیە لەسەر ئاستی حیزب پێویستە بە وردی ڕەهەندە مێژوییەکەی و کار و بەرنامەکانیان بخوێنرێتەوە بۆ ئەوەی لەوە تێ بگەین کە ئایا حیزبەکانی کوردستان تا چی ئاستێک توانیویان دەستەڵاتێک یان حکومەتێکی ڕەشید بەرهەم بهێنن تا بە هاوڵاتی و دەنگدەر بڵین ئەوە ئێمەین کار بۆ بەرنامەکانمان دەکەین .

ئێستە لە کوردستان دۆخێک دروست بوە کە دەتوانین بە جیاکاری ناوزەندی بکەین بەوەی کە کۆی بازنەی حیزبەکان بە هۆی قەیرانە یەک یەک لەدوای یەکەکانەوە متمانەی گشتیان لە دەست داوە ، کاتێک هەڵبژاردن دەکرێت و پڕ دەبێت لە ساختە و دەستی دەرەکی لێرەوە متمانە بە حیزب لاواز دەبێت چونکە بۆ ئەوەی دەستەڵات بەدەست بهێنن پەنا بۆ ساختەی ناوەکی دەرەکی دەبەن و لادەدەن لەو ئامانجانەی کە هەڵگرین و لەسەر شاشەکە بە هاوڵتیان وتوە ئەم کارانە دەکەین کە وەک ئەوە وایە خیانەت لە بەهایەکی نیشتمانی بکەیت ، ئەمە سەرەتای ئەو بێ متمانەییە دەست پێدەکات یان با بڵێین سەرەتای دروست بونی بۆشاییەکە لە نێوان حیزب و دەنگدەرەکاندا دروست دەبێت ، کاتێک دێینە سەر دەستەڵاتەکان ( دادوەری ، یاسادانان ، جیبەجێکردن) کە پشکی حیزبەکانە بە پێی دەنگ دیسانەوە کار بە بەرژەوەندی حیزبی دەکرێت و هەمو جومگەکانی دەستەڵات پر دەبێت لە گەندەڵی و ڕۆتین و وای لێ دێت حیزب دەست دەخاتە هەمو کایەکانی ژیانی کۆمەڵگاوە کە ئەمەش دواجار ڕەوتی جوڵە و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست ئیفلیج دەکات ، ئیتر کۆی بازنەی حیزبی جیا دەکاتەوە لە شەقام و هاولاتی ، بەوەی کە چینایەتیەکی قورس دەروست دەبێت هاوڵاتی هەست ناکات هیچ بەرکەوتەیەکی باشی لەگەڵ دامەزراوەکاندا هەیە ، بە واتایەکی تر هاوڵاتی هەست با ماف و ئەرکەکانی ناکات .

ئێستە لە هەرێم کۆی حیزبەکان لە دنیایەکی تایبەتدان و هاوڵاتی لە دنیایەکی تر ، لە ناو بازنەی حیزبەکانیشدا ئەجێندایەکی دیاریکراوی نیشتمانی نیە کۆکاری ستراتیژی و هێڵی سور نەماوە و بگرە زۆر چەمکی نیشتمانی بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەکار دەهێنن ، هەمو ئەمانە بە سەر یەکەوە وای کردوە کە حیزب متمانەی گشتی لەدەست بدات و وێنەیەکی ناشیرینی لای خەڵک دروست کردوە .

حیزبەکانی کوردستان بە گشتی بەدەست گرتنەدەستی دەستەڵاتەوە لەلایەن خوێنی یەکەمی سەرکردەکانی شاخەوە توشی دەیان کێشەی ناوخۆێی بونەوتەوە واتا حیزبەکان بە گشتی لەم قۆناغەدان ، کە ئەمەش بێ بەری نیە لەو ناوکۆکیە مێژوەییەی کە لە شەستەکانەوە دەست پی دەکات لە نێوان سەرکردەکاندا و گواستنەوەی بۆ نەوەکانیان ، کە لای نەوەی نوێ و جیلی تازە بە گشتی رەفزکراوە ، هەمو ئەمانە وای کردوە کە ئەوەی پێی دەوترێت متمانەی گشتی بە حیزبی کوردی سفر بێتەوە و نەتوانرێ هەم هەڵبژاردن بکرێت و هەم کێرڤی دەنگدەر (هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ) بەرەوە سفر بونەوە بچێت .

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن