عێراق و هەرێمی کوردستان بەرە و کوێ..؟
3/31/2022 5:50:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز
دوای بەهێزبونی خێرای هەمەلایەنەی چین و زیندوبونەوەی
ورچە سپیەکەی ڕوس جارێکی تر گۆڕینی ڕەسمی هێزە گەورەکانی دنیا لە تاک جەمسەریەوە بۆ
فرە جەمسەری و پاشەکشەی ناتۆ و ئەمریکا و تێک چونی بازاڕی ئابوری جیهان دادەڕێژرێتەوە
، هیچ دۆسیەو وڵات و جوگرافیا و دەستەڵاتێک لە دەرەوەی کاریگەری ئەم گۆڕانکاریانە
نین و دەکەونە سەر نەخشەی بەشێک لەم ململانێیانە ، خۆ ئەگەر بازنەکە بچوک بکەینەوە
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوا لە کورترین پێناسەدا لە هەردو جوگرافیاکەدا هێزێک
نیە خاوەنی ئیرادەی سەربەخۆی خۆی بێ ، هەرێمی دوو زۆن کارتی دەستی وڵاتانی زل هێزی
ناوچەییە و لەوێوە نەخشەی دابەشکاری دەستەڵاتەکان دیاری دەکرێ ، لە عێراقیش وڵاتانی
ناوچە بە ڕێککەوتنیان لەسەر وڵاتانی بچوکتر کارت بە کارتی پێ دەکەن ، ئێستە جەمسەری
ئێران و ڕوس و چین باڵادەستن و شەڕێکی هەمەچەشنی فرە سەر هەیە کە جوگرافیاکەی ئۆکراینایە
، کاتێک ڕوس شەڕی وزە دەکات و تورکیاش بە ناچاری دەچێتەوە سەر هێڵی ڕوسی ( پێویستی
بە غازی ڕوسی و ئێرانی هەیە ) ئەوا کوردستانیش ( زۆنی زەرد) دەبێتە بەشێک لە سیاسەتی
تورکیا و لەوێوە ئاراستە دەکرێ ، هەرێم لە نێوان ئێران و تورکیادا بۆ ئێران جێهێڵراوە
لەبەرامبەر سوریادا ، واتا هەرێم هەر کات بیەوێ بەرژەوەندیەکانی ئێران تێپەڕێنێ ئێران
بچوکی دەکاتەوە بێ ئەوەی تورک هیچ بڵێ چونکە ئێرانیش بۆ سوریا و کاردانەوەی تورک هیچ
ناڵێ ، واتا دابەشکاریەکە بە پێی ڕێککەوتنامەی ستراتیژیە و پۆست و سنور و ئابوری و
جوگرافیا بەش کراوە ، سەرۆکی هەرێم لە بەرامبەر سەرۆکی عێراقدایە تا پارتی سەرۆکی
هەرێم نەدا بە یەکێتی ئێران ناهێڵێ سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێ و تورکیش هیچ ناڵێ
چونکە وا ڕێککەوتون ، خۆ ئەگەر هەرێم بیەوێ وەک دەرفەتێکی جەنگ غاز بنێرێ ئەوا دەکرێ
کورتهێنانی غازی تورکی بە ڕەزامەندی ڕوس و ئێران پڕ بکاتەوە بەڵام بیەوێ کورتهێنانی
غازی ئەوروپی پڕبکاتەوە ، ئەوا وەک ڕیفراندۆمەکە و غەزەبی نەوتەکە جارێکی تر هەرێم
دەکەوێتە بەردەم هەڵەیەکی تری قورس (وەک بینمان سعودیە هەمان هەڵەی کردو حوسیەکان
ئارامکۆیان وێران کرد) ، هەرێم دەبێ بزانێ چۆن مامەڵەی سیاسی لە نێوان جەمسەرەکاندا
دەکات ، دەبێ بە ئاراستەی پێچەوانەی ڕوس و ئێران سیاسەت نەکات ئەو کات دەچێتە سەر
بلۆکی ناتۆ و ناتۆش لە پاشەکشەدایە وەک لە ئۆکراینا بینیمان ، بەڵام تورک سەرەڕای
ئەندامی ناتۆ هێشتا دەڵێ ناهێڵین هەمو پردی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ڕوس بپچڕێ ، هەر
بۆیە هەردو زۆنەکە و عێراقیش لەژێر هەیمەنەی ڕوس و ئێراندایە هەر کوتلە و هێزێک پێچەوانەی
ئەمە یاری بکات هەمان چارەنوسی زلینیسکی دەبێت و ناتۆ و ئەمریکا هیچ هەڵوێستێکیان
نابێت ، لە عێراقیش ئەگەر چی سونە هاتوتە پێش بەڵام هەر دەبێت لە ژێر هەیمەنەی ئێران
و ڕوسدا بێ و تورکیش بۆ ئەوەی کاریگەری لە سوریا هەبێ گڵۆپی سەوزی بۆ ئێران و ڕوس
هەڵکردوە ، عێراق تا ئێستاش لەژێرحکومی تەوافقدایە و ڕێکەوتنی ناوچەیی لەسەرە بە گڵۆپی
سەوزی جیهانیەوە ، بۆیە بە پێی ئەمری واقع حکومی زۆرینەی نیشتمانی بۆ عێراق جگە لە
خەونی کیسەڵ هیچی تر ناکات ،چونکە دابەشکاریەکە(پەرلەمان بۆ سونە ، سەرۆک کۆمار بۆ
کورد ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شیعە و ...هتد) ڕێکەوتنی گشتی لەسەرە ، بە خاڵبەندی عێراق و هەرێمی
کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک سەپاندندایە:
١-هەرێم کاتێک دەتوانێ غاز بفرۆشێ کە ڕەزامەندی ڕوس و ئێرانی لەسەر بێت.
٢-هەرێم دەبێ بزانی تورکیا هەرێم بە عێراقیشەوە کارت بە کارتی پێ کردوە
لەگەڵ سوریا و وە سوریا گرنگترە بوێ و لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی لەگەڵ
ئێران مامەڵە لەگەڵ زۆنی زەرددا دەکات.
٣-پارتی گەر بیەوێ چی لە کوردستان و چی لە عێراق هەژمونی خۆی زاڵ بکات
ئەوا بڕینی هێڵی سوری ڕێککەوتنی ستراتیژیە کە هی تورکیا و ئێرانە ، ئەوا ناتوانێ یەکێتی
تێپەڕێنێ .
٢-لە عێراق شیعەکان هەمویان سەر بە ئێرانن و دابەش بون بەسەر هێزی نەرم
و ڕەقدا ، ئێران زۆر کات یاری بەم هێزانە دەکات لە بەرامبەر نەیارەکانی دواجار هەر
دەبێ ڕێکبکەون.
٤-هێزە سونیەکان پشکی خۆیان دەبێ بەڵام هەر دەبێ لە ژێر هەژمونی ئێراندا
بن ، وەک چۆن عەلەویەکانی سوریا لەگەڵ تورک کێشەیان نیە.
دواجار هەمو یاریەکان لە دەرەوەڕا دێت و چەند
دژ بن چەند ناکۆک بن دەبێت لەسەر مەبدەئی تەوافق ڕێک بکەون و دابەشکاریەکە دەست پێ
بکات ، هەر کات چی پارتی و چی سەدریەکان هەندێ سەرکێشی وەک ڕیفراندۆم و زۆرینەی نیشتمانی
بکەن(ئەگەر بۆ عێراق و هەرێم باشیش بێ) بەڵام دواجار هەر دەبێ بچنەوە سەر ڕێکەوتنە
دەرەکیەکان .
شتێک نیە
لە عێراقدا خاوەنی ئیرادەی عێراقی بێ و هەمو هێزەکان دروشمەکانیشیان نیشتمانی عێراقە
و لەسەر شاشەکەش لا غەربی و لا شەرقی ئیمارتیە و ئەوانی تریش یان تورکین یان ئێرانین.