شەڕی دوای ئۆکرانیا و کاریگەری لەسەر هەرێم
2/25/2022 4:52:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز
ئەوەی لەسەر شانۆی سیاسی و سەربازی و ئابوری و تەکنەلۆژیای هەمەلایەنە ڕودەدات
تەنها ڕوسیا و پۆتین نیە، تەنها زیندو بونەوەی ورچەکە نیە، لە ناوەوەی ئەم ورچە هێزێکی
شارەوەی بەهێز هەیە ئەویش هێزی ئەژدیهاکە و چاینایە.
ڕێگاکانیش بۆ جەنگ تەنها ڕێگای گرتنی ئۆکراین وڵاتانی بەڵتیق (لاتیفیا ، ئیستۆنیا ، لێتوانیا) نیە، لە پشتەوەڕا
سیناریۆی تەواو کردنی ڕێگای ئاوریشمیە، لە بەرامبەردا چی ئەوروپا و ئەمریکا وەک هەڵۆکەی
سەرپەرشتیاری دنیا بوە بە هەڵۆیەکی پیر و هێلکەی قەلەباچکە دەکات ، ئەمریکا دەگەڕێتەوە
بۆ شەڕی زەریای هیندی و شەڕی سایبەر و چی تر ناتوانێ بەرامبەر ئۆراسیا وەک زل هێز
خۆی نیشان بدات، چونکە هاوپەیمانەکانی بە غازی ڕوسی دەژین ( خۆ ئەگەر نەوت بۆ کارگەکان
بەکار بێت، ئەوا غاز پەیوەندی بە ژیانی تاک و مەتبەخەوە هەیە ) وە غاز لە پلەی یەکدا
دێت ، بۆیە پێ دەچێ ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناتۆ ڕەزامەند بوبێتن بە ناچاری لەسەر
هێرشەکانی ڕوسیا ، دوای ئەوەی ڕوس بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکی و هاوکاری چین کۆنتڕۆڵی
ئۆکرانیا دەکات.
بە هۆی دروست بونی کێشەی غاز و نەوت
ئەگەری کۆمەڵێک شەڕی تر هەیە، لە پیشەنەیدا وڵاتانی بەڵتیق ناچار بکات بچنە ژێر کۆنتڕۆڵی
ڕوسیاوە، هەندێ دورگە هەیە (هیوما و ساریما) داگیر بکات، لە ئاوەکانی یۆناندا تەنگ بە تورکیا هەڵچنێ لە دەریای سپی دوای
سوریا کار لەسەر لیبیا بکات، ئەگەری هەیە لە هەر جوڵەیەکی ئەمریکا تایوان بکەوێتە
ژێر غەزەبی چینەوە، تورکیاش بۆ پڕکردنەوەی پێویسی بە غاز داوای کەرکوک بکات لەبەر
خاتری نەوت و غازی کۆرمۆر، وەک خلوسی ئاکار دوای گرتنەوەی غازی ئێران لە تورکیا وتی
غاز لە پەناماندایە، لەبەر ناکۆکیەکانی ڕوس و تورک لەسەر ئۆکراین تورکیا ترسی لە نەمانی
غاز هەیە، وەک بینیمان بۆ غازی کۆرمۆر ڕوس و ئێران لە دادگای فیدڕاڵیەوە نەیان هێشت
لە ڕێگەی هەرێمی زەردەوە ئەو کارە بکات و پێ دەچێ بەغداد ڕێگای تریش بگرێتەبەر وەک
کۆنتڕۆڵ کردنی خاڵە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان و دەرمان و سوتەمەنی و دوسەد ملیارەکە
و پاشان ڕاپرسی بۆ ئەوەی هەرێم بخنەوە سەر بەغداد، لە هەر حاڵەتێکی جوڵەی تورکیا ڕوس و ئێران ڕوبەڕوی دەبنەوە، ئەگەر
چی ئێران و تورکیا چەندین ساڵە هاوبەرژەوەندین.
پێدەچێ لە کۆمەڵێک کێشەدا نەتوانن بەرژەوەندیەکانیان گرێ بدەن ، هەر بۆیە
تورکیا لە ناچاریدا بیەوێ هەرێمی کوردستان لەبەر غاز داگیر بکات ، ئەو کات ڕوس و ئێران
ڕوبەڕوی دەبنەوە ، لەم حاڵەتەدا شەڕێکی
هاوشێوەی ئۆکراین دروست ببێ ، کە سەرەتاکانی دەرکەوتوە لە دوای دەرچونی بڕیاری
دادگا بۆ هەرێمی کوردستان تورکیا پەنا بۆ کارتی تر دەبات ئەویش شەڕی ئاوە (ئاو بەرامبەر
غاز) لە ئەگەری دوەمدا ئەگەر ڕوس و ئەمریکا ڕێک نەکەون ئەوا دوای ئۆکراین و وڵاتانی
بەڵتیق دەکەونە بەر هێرشی ڕوس ، بەردەوامی شەڕی ئۆکراین ئەگەر درێژە بکێشێ بە هۆی
دروست بونی تەنگەژە بۆ ڕێگاکانی هاتوچۆ کۆمەڵێک لێکەوتەی دەبێ و کوردستان بەدەر
نابێ لە کاریگەریەکانی بە تایبەت گرانبونی پێداویستی ڕۆژانە و کاڵاکان ، لە ئەگەری
بەریەککەوتنی تورک و ڕوس لەم ناوچەیە ، کورد دەتوانێ باڵانس ڕابگرێ و دەبێ بزانێ جۆن
دۆستایەتی لەگەڵ بەرەی ڕوس و چین دروست دەکات چونکە دەکەوێتە سەر ڕێگایەک لە ڕێگاکانی
ئاوریشمی .
بە کورتی تا شەڕتەواو دەبێ هەرێم بە دۆخێکی
ئاڵۆزدا تێدەپەڕێ و دەکەوێتە بەردەم کۆمەڵێک ئەگەر و گریمانەوە ، بە ئەگەری کۆتایی
هێنانی هەرێمیشەوە لەسەر دەستی ڕوس وەک کارت بەرامبەر تورکیا و ناتۆ و دوبارە بونەوەی
هەمان مێژوی مەهاباد و قازی محەمەد.