گۆڕان لە نێوان بەرنامە و سێکوچکەی هێزی ڕێکخستن و نەبونی گوتاری سیاسیدا
7/26/2023 10:11:00 AM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز
بۆ ئەوەی بتوانین
بابەتێکی زانستی لەسەر دۆخی گۆڕان بنوسین بە پیودانگی زانستی سیاسی ئەوا دەکرێت
ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بە مێژوی ئەم بزوتنەوەیەدا بکەین ، کە لە ٢٥-٧-٢٠٠٩ دامەزراوە
، ئەڵبەت لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٧ مەرگی لیدەرەکەی قۆناغێکە و دەکرێت خوێندنەوەی وردی بۆ
بکرێت کە بۆچی دوای ئەم بەروارە کە دەکاتە ٨ ساڵ گۆڕان لە پاشەکشەیەکی قورسدایە وە
ئایا ژینگەی سیاسی گشتی وای کرد یان کۆی حیزبەکان هەمان نەخۆشیان هەیە و تەنها گۆڕان
هێڵی کێرڤی دادەبەزێت ، بە گشتی لە ١٩٩١ و تا ٢٠٠٩ ئەوەی پێی دەوترا دەستکەوتی شۆڕشەکانی
شاخ ئەزمون کراو بوە ، لەم چەند ساڵەدا بەرهەمەکەی بۆ کۆی گشتی خەڵک دەرکەوت کە جگە
لە کۆمەڵیک نەخۆشی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی هیچی تری بەرهەم نەهێنا و بگرە بوە
بە دوو دەستەڵات و دوو زۆن و دوو بنەماڵە ئەوی لای خەڵک خەون بو پێچەوانەکی کرا و
ئەمەش بوە هۆی خاڵی بونی تەواوی جوگرافیای کۆمەڵایەتی لە فکر و بە گشتی هاوڵاتی
باوەڕی بە هیچ حیزبێک نەما ، ئەوەشی پێی دەوترێت دەستەڵاتی حکومداری لای ئێران و
تورکیا بو لە ڕێگەی پارتی و یەکێتییەوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ستراتیژی و کە پێی
دەوترا پەنجا بە پەنجا ، لێرەوە ئەو مۆدێلە وردە وردە متمانەی نەما و خەڵک بەم جۆرە
مۆدێلە ڕازی نەبون و بگرە بە ئەندامانی ناو دوو حیزبی ڕێککەوتنی ستراتیژییەوە باوەڕیان
پێیان نەما ، ئەوەی ئەو دەستەڵاتەی تا ئێساش هێشوەتەوە وڵاتانی داگیرکەری ئێرانی و
تورکییە ، دوای دەرهاویشتەکانی ئەم قۆناغە و بێ هیوا بون لە ڕیفۆرمێکی گشتی نەوشیروان
مستەفا دێتە دەرەوەی ئەم بازنەیە و بزوتنەوەی گۆڕان بە بەرنامە و ئەجێندای نوێوە
دادەمەزرێنێ کە مەبەست لێی بنەماکانی دیموکراسی و هێزی ئاشتیانەی بێ خوێن و سود وەرگرتن
لە هەڵە مێژوییەکان ، ئەم سەرکردەیە توانی هوشیاری ئاستی تاک و کۆمەڵگا بەرز بکاتەوە
تا تاک بەشداری ڕاستەوخۆی هەبێت لە بڕیارداندا و دەیوست گەل بکاتە پێوەر بۆ بونی هەر
حیزبێک لە دەستەڵاتدا ئەوان بڕیاری سەرەکی بن لە حکومدارییەکاندا ، لە بەرامبەر ئەمەدا
کە هەرێم بونی نەبو بەڵکو دوو زۆن بو هەر زۆنێک سەر بە ئەجێندای وڵاتایکی زل هێزی ناوچەیی
بو (ئێران و تورکیا) ، نەوشیروان مستەفا توانی سەنگەرێکی بێ چەک بەرامبەر بەم مۆدێلە
دروست بکات و ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر دابمەزرێنێ و تەواو نیشتمانی بێت و سەر بە هیچ یەکێ
لە ئەجێندای دەرەکی نەبێت ، ئالێرەوە ئێران و تورکیا کەوتنە پلان دانان بۆ بەرنامە
نیشتمانییەکەی نەوشیروان مستەفا ونەیان هێشت بەرنامە نیشتمانیەکانی هەم لە ئۆپۆزسیون
هەم لەناو دەستەڵات جێبەجێ بکات و کەوتنە دژایەتی و پلان دانانی ورد ، واتا دەبێت
قۆناغەکان دابەش بکەین بە سەر پێنج ئاستدا :
1. قۆناغی شاخ و راپەڕین .
2. قۆناغی حکومڕانی و شەڕی برا کوژی و ڕوخاندنی سەدام .
3. قۆناغی ڕێککەوتنامەی ستراتیژی .
4. قۆناغی دامەزراندنی گۆڕان .
5. قۆناغی دوای نەوشیروان مستەفا .
واتا لە کورتیدا
نەوشیروان مستەفا لە شاخ و لە شار و دوای مردنی خۆی ، ئەڵبەت تا ٢٠٠٩ قۆناغی کوتای
هاتنی ئەو مۆدێلە حکومڕانیە بو کە نەیتوانی دەستەڵاتێکی تەندروست بەرهەم بهێنێ و
تاکە سەرکەردەیەکیش کە ئەو بازنە جێدەهێڵێ و داوای ستراتیژی نشتمانی و ڕیفۆرمی گشتی
دەکات نەوشیروان مستەفا بو لە ڕێگەی حیزبەکەیەوە کە بزوتنەوەی گۆڕان بو بە دنیایەک
بەرنامەی جوان و مۆدێلی نوێ و ئامانجی نیشتمانی کە ببوە گوتاری گشتی خەڵک ، ئەگەر
چی یەکێتی و پارتی و بە هەمو هێزی ئێرانی و تورکییەوە هەوڵی ناشیریکردن و سڕینەوەی
گۆڕانیان دەدا بەڵام متمانەی نەوشیروان مستەفا لە ئاستێکدا بو سەرەڕای ساختەکاری
توانی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان بەدەست بهێنێ و بە پلان بچوکیان کردەوە بۆ ٢٥
کورسی ، تا ئێرە گۆڕان خاوەنی سەرکردەیەکی گەورە و گوتارێكی گشتی نیشتمانی و بەرنامەیەکی
گشتگیر بو .
بە گشتی سەرکردە
و بەرنامە و فکر لە دنیادا کاریگەری سەرەکی هەیە کە بتوانێ گۆرانکاری بنچینەیی و ڕێفۆرمی
گشتی بکات ، نەوشیروان مستەفا لە ڕێگەی هێزی مرۆییەوە دەیویست بە ئامانجەکانی بگات
، بەڵام دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا کە قٶناغێکی تر دروست دەبێت ئەویش قۆناغی بێ
هیوایی و تێکچونی تەواوی دەستەڵات و دروست بونی مەرگی هێواش و زیاتر بونی دەستەڵاتی
ئێرانی و تورکی ، ئالێرەوە دەکەوینە بۆشاییەکی سیاسی و سەربازی و ئابوری و نیشتمانی
و جوگرافییەوە ، دوای شەش سال لە کۆچی دوایی کاک نەوشیروان چی دەگوزەرێ ..؟
قۆناغی دوای نەشیروان
مستەفا گۆڕان هەر لە ناو بازنەی دەستەڵاتدایە و ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی هەرێم لەسەر ئاستی
ناوخۆیی و دەرەکی بەرەو خراپ بون دەچێت ، ئەڵبەت ئەگەر ئیرادەیەکی یەکگرتو هەبێت و
هێزی ناوخۆیی ڕێک بخرێت ئەوا دەتوانرێ لە پاشکۆیی ئێرانی و تورکی دەربچین و لە
ناوخۆشدا ڕیفۆرمی گشتی بکرێت بەڵام نەک ئەمانە ناکرێت بەڵکو ناوخۆی حیزبەکانیش بوە
بە گروپ گروپ و قۆناغی دوای نەوشیروان مستەفا یەکسانە بە قۆناغی تێکچونی ناوخۆی هەمو
حیزبەکان ، ئەوەی حیزبەکانی تری هێشتوەتەوە ئەجێندا دەرکییەکەیە و وە گۆران باجی نیشتمانی
بونی بەرنامەکانی داوە تا ئاستی سفر بونەوە نەمانی گوتارێکی دیاری ئەم بزوتنەوەیە
، ماوەتەوە پرسیار لە خۆمان بکەین ئەی ئێستای گۆڕان بەرە و کوێ ..؟
لە ئێستادا بوشاییەکی
گشتگیر دروست بوە کە بەرنامەکانی گۆڕان دەکرێت بکرێتە هۆکارێک بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە
و ببێتە هەۆڵێکی نەشتەرگەری بۆ کۆی حکومڕانی هەرێم و دورکەوتنەوە لە ئاشبەتاڵیکی تر ، گۆڕان لە دوای
کۆچی نەوشیروان مستەفا و تا ئێستا بەدەست کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆییەوە دەناڵینێ کە یەکتر
ناخوێننەوە لەسەر کۆمەڵێک کێشە کە لە ئاست بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغەدا کێشەی زۆر
لاوەکین و دەبێت گۆڕان و ئاراستەکانی ناو گۆڕان ئەوە بکەنە ئەجێندای خۆیان کە گۆڕان
چی بەرپرسیارتیەکی گەورەی لە ئەستۆیە تا ئەو ئاستەی دۆخی خراپی گشتی پەیوەندی بە
سستی و نەبونی گوتارێکی بەهێزی گۆرانەوە هەیە ، چونکە بونی ئۆپۆزسیونێکی بەهێز دەستەلاتێکی
بەهێزت دەداتێ .
ئەوەی کە زۆر پێویستە
لە ئێستا ناو گۆران و ڕێکخستەکانی کە سێ فیگەر هەن کاریگەریان لەسەر ئەم بزوتنەویە
هەیە دەکرێت هەر لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی د.بورهان یاسیندا کاری لەسەر بکرێت ،
ئەم سێ قوتبە دەتوانن جارێکی تر بزوتنەوەی گۆڕان لە دۆخی غیاببون و سڕبونەوە بکەنە
خاوەن پێگەیەکی بەهێز و گوتارێکی گشتگیری بەهێز ، ئەو سێ گروپە کە کاریگەریان هەیە :
1. ماڵی کاک نوشیروان چیا نەوشیروان
2. ناو گۆڕان عومەری سەید عەلی و مستەفای
سەیدقادر
3. ناڕازییەکان عوسمانی عاجی مەحمود
ئەگەر ئەم سێ هێزە
یەک نەبن و کار لەسەر بەرنامەکەی د.بورهان یاسین نەکەن ئەوا دۆخەکە لەبەردەم کارەساتێکی
نەخوازراودایە دەشبینین ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی هەرێم بەرەو خراپتر دەڕاوت.