171وتار

ئەمریکا و ئێران دوو هاوپەیمانی شاراوە و دوو دژەیەکی ساختە

11/16/2023 12:12:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز

بەرژەوەندی باڵا لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا زۆر گەورەترە لە دژایەتی و ململانێیان ، ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی یەکێتی ناوەکی خۆی پێویستی بە زیاد لە هێزێک هەیە وەک دوژمن ، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران وەک دۆستی نزیکی خۆی ڕۆڵی ئەو دوژمنەی بۆ دەبینێ ، لە ئێستادا ئەمریکا بەدەر لە قۆڵی شەڕی ڕوس و ئۆکراین و ململانێی لەسەر تایوان و کۆریای باشور ، جەنگی حەماس و ئیسرائیل بوە بە ئەولەویەتی ، ئەوەی مەترسیە لەسەر ئەمریکا ترسی فراوانبون و گواستنەوەی شەڕە بۆ وڵاتانی تر و بە تایبەتیش عێراق ، وەک چۆن نەیانهێشت جەنگی ئۆکرانیا بڵاوە بکات و بچێتە وڵاتانی ترەوە و قەتیسیان کرد لە ناو ئۆکرانیا ئاواش دەیانەوێ جەنگەکە لە غەززە تێنەپەڕێ ، لە عێراقدا ترسی سونەکان بۆ ئەمریکا دوو فایلە ( قەوم چییە عەرەبە سونیەکان بەهەمان فۆرمی بەعس ، ئیسلامی سونی کە هێڵێکی ئیخوانەکانن و دەچێتەوە سەر حەماس و قاعیدە ) لە ئێستای ترسی فراوانبونی جەنگی حەماس و ئیسرائیل بۆ عێراق ئەمریکا شیعە زۆر بە باشتر و نزیک لە بەرژەوەندییەکانی دەبینی وەک لە سونەکان ، دژایەتی ئێران زیاتر ئیعلامی بوە وەک لە جەنگی گەورە ، تەنها پێکدادانی بچوک هەبوە ، تا ئەو ڕادەیەی کە ئاغای سلێمانی کوژرا پەرچەکردارییەکان لە یاری منداڵان دەچو ، وەک ئەوەی ئێران خۆی گڵۆپی سەوزی بۆ ئەمریکا هەڵکردبێ ، ئیتر ئەوەی دەوترێ ئەمریکا جەنگ دژی ئێران بەرپا دەکات ، ئەگەر ڕێککەوتنێکی ئیعلامی نەبوایە لە نێوان خۆیاندا دەبو لە کوشتنی سلێمانی و موهەندیسەوە جەنگەکە ببوایە و بە قسەی هەندێ محەلیل ئێستە ئێران وێران بوایە ، بە کورتی ئەمریکا لە عێراقدا بۆ ئەوەی ئیسلامییە سونە توندڕەوەکان و وێنەی دوەمی حەماس و قەومچی عەرەب و بەعسیەکان دروست نەبنەوە پێویستی بە ئێران هەیە ، لەم کاتەی جەنگدا ئەم سیناریۆیەی زەرەری کەمترە ، هەر بۆیە گڵۆپی سەوزی بۆ شیعەی ئێرانی لە عێراقدا هەڵکردوە تا درۆنەکان و هەڕەشەی قاعیدە و حیزبی نوێی تری ئیسلامی سونە و حەماسی عێراقی نەهێڵێت و ڕێگر بێت لە گواستنەوەی جەنگ بۆ عێراق و هەڕەشە بێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا ، ئێرانیش چەندین ساڵە سونە بەکاردێنێ و  ئەم حیزبانە وەک مریشک بەخێو دەکات لە پێش هەمویانەوە حەماس و ئێستە لەسەر سفرەی میوانداری ئەمریکا سەریان دەبڕێ ، پێشتریش لەسەر سەدر ئەم ڕێککەوتنە کرا و سەدر فرۆشرا ، ئیتر هەڵبژاردن و کورسی زۆر درۆیەک و مکیاجێکی ناشیرینە و هیچ ناکات ئەگەر لەسەر هێڵێکی ئیقلیمی نەبێت ، لە ئێستادا دوای ڕێککەوتنی نهێنی ئەمریکا و ئێران کە دەزانین عێراق لەژێر هەژمونی ئێراندایە و سوریاش بۆ تورکیایە ، درۆنەکانی عێراق و مەترسی ئەگەری دژە ئەمریکا و ئیسرائیل لای سونەکان و حەلبوسی ، بۆ ئەم مەبەستە چی ڕودەدا :
١-دادگای فیدڕاڵی حەلبوسی و سونەکان ڕاپێچی دادگا دەکات.
٢-کڕینی غاز لە ئێران درێژ دەکاتەوە.
٣-بانکەکان پڕ دەکاتەوە لە دۆلار.
٤-پارەی بلۆککراوی ئێران دەداتەوە...هتد.
لە بەرامبەریشدا بۆ ئەوەی ئێران بازنەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەبڕێ و نەبێتە هێزێکی گەورەی چینی بۆ ڕێگای ئاوریشمی گەمارۆی زیرەک و گەمارۆی کۆمپانیا و کەسایەتیە دەستەڵاتدارەکانی ئێران بەکار دێنێ ، واتا ئێران لە چوارچێوەی بازنەیەکدایە و بۆ پێویست بونی ئەمریکا بە ئێران ( بچوک ببێتەوە هاوکاری دەکات ، ئەگەر گەورەتربو هێڵی سوری بڕی لێیدەدات ) شیعەکان سیاسەت دەکەن و دەزانن چۆن مەلەفەکان بەجیا کاری لەسەر دەکەن ، دەکرێ لە مەلەفێکدا شەڕیان هەبێت و لە مەلەفێکی تردا هاوپەیمانی ، لە ئێستای پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێراندا ئەوەی لەسەر شاشەکان دەگوزەرێ هیچ نیە جگە لە بە کارتکردنی ڕاگەیاندن و سیناریۆ ، بەرژەوەندییان گەورەترە لە ناکۆکی و ململانێیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن