پلانەکانی پێشترو دابەشکاریەکانی ئێستای عێراق
1/12/2022 1:46:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز
عێراق بوەتە سەکۆیەک
بۆ بەریەککەوتن و ڕێککەوتن و گۆڕینەوەی کارتی وڵاتانی زل هێز و وڵاتانی ناوچەیی، لەم
ڕوانگەیەوە ئەوەی ئێستە لە عێراق ڕوو دەدات ڕوداوێکی چاوەڕوانکراو بو بەو پێیەی کە
پێشتر جموجۆڵی حیزبی و وڵاتانی ناوچە لە عێراقدا دەبینران و ڕەسمی دابەشکاری پۆستەکان
کرا بو ، ئەوەش دەزانین کە تورکیا و ئێران دو دەوڵەتن لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەم
ناوچانەدا نەک هەر ڕۆڵیان هەیە بگرە خاوەنی بڕیارن و لە نێوان خۆشیاندا (ئەنقەرە و
تاران ) هاوبەرژەوەندین و لە زەهاو و ئەرزڕۆمەوە تا ئێستا ڕیککەوتنەکانیان بەردەوامی
هەیە و زۆر کات کارتەکانیان و مەهامیان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی یەکتر دەگۆڕنەوە،
بۆ نمونە سوریا بۆ تورکیا و عێراق بۆ ئێران ، یەمەن بۆ ئێران و لیبیا بۆ تورکیا ،
هەردولاشیان سیاسەتی قوڵ لەگەڵ وڵاتە زل هێزەکان دەکەن ، ئێران لە عێراق خاوەنی هێزی
نەرم و هێزی ڕەقە ، واتا هیچ هێزێک لە دەرەوەی کاریگەری و باڵادەستی ئێران و تورکیا
نیە ، ئێران هێزە ڕەقەکانی بەردەوام یاری پێ دەکات لەسەر هێڵیکی بەرز و نزم ، بەڵام
هێزە نەرمەکەی وەک جۆین لە نێوان خۆی و دوژمنەکانیان سەیر دەکات و نەرمە و لەسەر یەک
هێڵی ڕاست دەڕوا بە دنیایەک سیناریۆوە ، لە پێش ئەم هەڵبژاردنانەدا هێزە رەقەکەی بەرامبەر
کۆمەڵیک ڕیکەوتن خەواند وەک ( خەز عەلی ، عامری ، مالیکی ، یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق
نەک کوردستان) لە بەرامبەردا کاری لەسەر هێزە نەرمەکەی کرد کە سەدر و بەرەی تشرین
و هاوشێوەکانی بوە .
ئێمە دەزانین مەبدەئی
( تەوافق ) سازان لە عێراق کاری پێدەکرێ جا ئیتر ئەم کازمیە کام تەوافقی پێ قبوڵە
چۆن کاری پێ دەکات ئەمەیان بابێکی ترە ، بە پێ ی ئەم سازانە سەرۆکی پەرلەمان بۆ
سونە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی کۆمار بۆ کورد ، ئیتر لە خوار ئەمانەوە
هەموی بەشکراوە ، جا هەر هەمان خەریتە بۆ کوردستانیش هەر وایە ، با بڵێین چۆن :
ڕێککەوتنامەی
ستراتیژی کە لە ئەنقەرە و تارانەوە دانراوە و وڵاتانش تا ئێستا مامەڵەی بەرژەوەندی
خۆیانیان لەگەڵ کردوە ، ئەگەر چی وڵاتانی وەک ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا
و هتد ، کۆمەڵێک هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی دابەشکاری نەهێڵن بەڵام هیچ دەرئەنجامێکی نەبوە
و نابێ ، ئەم ڕێککەوتنە لەسەر ئاستی کوردستان بۆ پۆستەکانی ناو کوردستان و عێراق
دابەش دەبێت بەسەر هەردو زۆنەکەدا بە پەنجا بە پەنجا ، سەرۆکی کۆمار کە پشکی کوردە
بۆ زۆنی سەوز و یەکێتی لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی ، جا دەتوانن بیگۆڕنەوە
، کە پێشتر هەوڵێک درا کە نێچیر بچێتە کۆشکی سەلام و بەرهەم بێتەوە سەرۆکایەتی هەرێم
، بەڵام لەبەر ئەوەی هاوسەنگی نێوان زۆنەکان تێک دەچێت و پارتیش بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی
ململانێی مەسرور و نێچیر زۆر پێویستی بەو پۆستە هەیە ، پۆستێکی تر سەرۆکی حکومەتی
هەرێم لەبەرامبەر سەرۆکی پەرلەمانە کە دەبێ هەر کات سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی بو ئەوا
سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ یەکێتی دەبێت و بە پێچەوانەشەوە(بەرهەم و کەمال) ، کە دەبو
بە دوساڵ بە دوساڵ بێت بەلام پارتی قۆرخی کردوە و یەکێتی بە هۆی کۆچی دوایی مام جەلال
و کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆییەوە نەیتوانیوە ئەم گۆڕینەوەیە بکات ، حیزبەکانی تریش پشکیان
هەیە لەم ڕێککەوتنانەدا بە پێ ی زۆن ، بۆ نمونە گۆڕانی کۆن ٧٥% لە زۆنی سەوز ٢٥% لە
زۆنی زەرد ، یەکگرتو پەنجا بە پەنجا لەهەردوو زۆنەکە ، ئابەم شێوەیە بۆ هەمویان .
ئەوەی لە عێراق
دەگوزەرێ هیچ شتێکی نوێ نیە پێشتر ڕەسمی کراوە و ئێستە جێبەجێ دەبێت ، سێلایەنە سەرکیەکە
بە پێی دابەشکاری و خەریتەی وڵاتانی دەرەوە و ڕیککەوتنیان هەمان شت دابەش کراوە و
ئێستە جێ بە جێ دەکرێ و کاندیدەکانیش لەهەر لایەک بێت دەبێت لایەنەکەی تر ئۆکەی لەسەر
بکات ، بەڵام لە نێوان کاندید و کوتلەی حیزبەکاندا ململانێ ی قوڵ دروست دەبێت ، وە
ساڵی ٢٠٢٢ هەم نرخی نەوت بەرز دەبێت هەم بانکی ناوەند بڕیار لەسەر دابەزاندنی بەهای
دولار دەدا لەبەر ئەوەی کورتهێنانی بودجە نامێنێت و جارێکی تر بە هۆی کۆرۆنا و ئۆمیکرۆنیشەوە
ئەگەر زیاتر بڵاو بێتەوە ناهێڵن جموجۆڵی ئابوری بازرگانی پەکی بکەوێت .
بە کورتیەکەی ئەوەی
دەستکاری دەکرێت تەنها وڵاتانی جیهانی و ناوچەیین کە بە پێی ڕیککەوتنەکانیان هێزەکانیان
و کاندیدەکانیان دەگۆڕن ئەگینا پۆستەکان هەمان دابەشکاریە کە پێشتر کراوە ، بە تایبەت
دوای هێنانەوەی سونە بۆ ناو بازنەی دەستەڵات.