1088وتار

ئەفغانستانی ئێستا و عێراقی دوای ئەمریکا

8/24/2021 9:37:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز


هەر ڕوداوێک لە ئاسیا و بە تایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی سەر دەریای خەزەر ڕو بدات ئەتوانین وێنای بکەین بە کۆتایی شەپۆلی دەریای ڕوداوەکە و ئێمە شەپۆلە بچوکە کۆتاییەکان دەبینین، شەپۆلە گەورەکە لە ناوەوە و لە نهێنی و بەرژەوەندی وڵاتانی باڵا ڕو دەدا بە پێی ململانێ و بەریەککەوتن و ڕێککەوتنی بەرژەوەندیە باڵاکان، هەر کات توانیمان لە جوڵەی هێڵی کێرڤی بەرژەوەندی و ململانێی نێوان هێزە گەورەکان تێبگەین ئەوا دەتوانین پشتی ڕوداوەکان و ئاراستەیان بخوێنینەوە و بزانین شەپۆلە گەورەکە چۆن دێت و لە کوێ یا کۆتای دێت.


ئەوەی لە ئەفغانستان ڕویدا گۆڕینی حکومێکی شیوعی بە ئیسلامی و پاشان تالیبان و ئەلقاعیدە و کار ئەکتەرە سیاسی و سەربازییەکان لە ئەحمەد شا؟مەسعودەوە تا مەلا برادەر و ئوسامە و تا دەگاتە کارزای و ئەوانی تر، هەمویان ڕوداوەکان و هێزی دەرەکی هێناونی و هەر سوڕانی بەرژەوەندی لایبردون ، ئەوەی لە یٔەفغانستان ڕوی دا و زۆرێک پێیان وایە یٔەمریکا لە چوارچێوەیەکی بچوکدا شکستی هێناوە یٔەوانەن لەبەردەم گوتارەکان و شاشەکاندا حکوم دەدەن ، یٔەمریکا لە چوارچێوە بچوکەکەدا کە یٔەفغانستانە شکستی نەهێناوە بەڵکو لە چوارچێوە گەورەکە و پۆرتاڵە سەرەکیەکەدا شکستی هێناوە و چوارچێوە بچوکەکەی یٔەفغانستان وەک کارت و چەکێ و گۆڕینی پلانی شەڕ بۆ شکستەکانی بەکار دێنێ ، یٔەوەی ڕویدا هیچ هەقی بەسەر چەمکی لۆکاڵیەوە نیە ، بەڵکو شەڕی یٔەمریکایە لەبەرامبەر هەژمونی چین و ڕوسیا و وەک کارت و مینێک تاڵیبانی بەکار هێناوە لە ژوری کۆنتڕۆڵی دەوحەوە ، یٔیتر یٔەوەی دەوترێ یٔیرادەی ناوخۆیی یٔەگەر لەگەڵ بەرژەوەندی وڵاتە دژەکاندا نەیەتەوە هەمو گەلیش ڕاپەڕێ هیچ ڕونادا ، چونکە یٔەفغانستان بە تایبەت وڵاتی زلهێزی ناوچەیی نیە ، یٔەگەر یٔاراستەکان بگۆڕێن یٔەوا f16  یەکی بەسە ڕاویانێنەوە بۆ تۆرابۆرا .


وێناندنی شوێنێک یان وڵاتێک بە وڵاتێکی تر یٔەبێت بەرژەوەندی و ململانێ و جەنگ لە ڕوی یٔابوری و سەربازی و سیاسی و دەوڵەتداریەوە بخوێنینەوە یٔەو کات لێکچواندن بکەین ، عێراق لەژێر هەژمونی یٔێرانیدایە و ڕەسمی هەژمونی یٔێرانی لە وڵاتان ڕونە ، نە دەهێڵێت سەقامگیری تێک بچێت و نە دەهێڵێت دەوڵەتی تۆکمەیان هەبێت و نە دەهێڵت سوپای خۆی هەبێت و دابەشی دەکات بەسەر چەند گروپێکی دژبەیەکی ساردی سەر بەخۆی ، واتا سەر بە تاران ، لە بەرامبەر عێراق تورکیا بە گڵوپی سەوزی دودیوەوە هەمان یاری دەکا لە سوریا ، بۆیە عێراق زۆر جیاوازترە لە یٔەفغانستان و یٔەوەش حکومی سیاسی و یٔابوری و سەربازیە کە دەبێت بە سازان لە نێوان یٔەمریکا و تورکیا و یٔێراندا حکومی هەردو وڵاتی سوریا و عێراق بکرێت ، لەم نێوەندەدا هەرێمی کوردستان خاڵی کۆکەرەوەی بەرژەوندی وڵاتانی دژ بە یەکە بۆیە دوای یٔەمریکا هیچ شتێک بۆ کوردستان و عێراق نابێ ، یٔەگەر چی تالیبان لە هەمو شوێن ڕێکخستن و شانەی چەکداری نوستوی هەیە وەک نەوەکانی سەڵاحەدین لە کوردستان، بەڵام لەبەرامبەردا داعش هەیە ناهێڵێت سنوری تورکی بە سازان لەگەڵ یٔێران ببڕێ ، هەمو یٔەم ڕێککەوتنانەی دژەکان لە عێراق و هەرێمدا قازانجی دوسەرەی دژەکانە بەتایبەت بەرەی یٔەمریکی و چینی، بەڵام لە گشتدا تاک جەمسەری و هەژمونی یٔەمریکی کۆتای دێ و هەژمونی بەرژەوەندی گرێدراوی دوو سەرەی چینی و یٔەمریکی جێگەی دەگرێتەوە.

دەکرێ بڵێین یٔەفغانستانی یٔێستا لەبەردەم کۆمەڵێک یٔەگەردایە ، لەت بون و دابەش بون بەسەر هێزە ناوچەیی و جیهانیەکاندا ، زاڵ بونی بەرەی چینی و ڕوسی و یٔێرانی بەسەر تاڵیباندا ، یٔەگەری هەڵگەڕانەوە بەرامبەر ڕێککەوتنی دەوحە و ....هتد


عێراقی دوای یٔەمریکا دیسانەوە لەبەردەم کۆمەڵێک یٔەگەردایە دوای هەڵبژاردن ڕێککەوتنی نهێنی نێوان یٔێران و یٔەمریکا لەسەر دۆسیەی عێراق ، زیادبونی هەژمونی یٔێرانی بە پاراستنی بەرژەوەندی ڕوسی و تورکی ... هتد ، دوا جار  هەژمونی دەستەڵاتگەرایی تاکی یٔەمریکی لەم ناوچانە کۆتایی دێت و قۆناغێکی تر دەست پێ دەکات .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن