1537وتار

پڕۆژەی ئۆڤاکۆ تا بەندەری فاو و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان

6/4/2021 12:37:00 PM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز

هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی بەریەککەوتنەکان دەکەوێتە چەقی ململانێ ی ناوچەییەوە کە درێژکراوەی ململانێ گەورە و جیهانیەکانە ، خۆ ئەگەر قۆناغی دوای سەدام لە عێراقدا چانسی کورد بۆ حکومڕانی و بەشداری لە ناوەندا دروست بوبێ ئەوا لە قۆناغی داعشدا جۆرێک لە سەربەخۆی خۆی وەردەگرێ تا ئەو ئاستەی جیاواز لە عێراق وەک هەرێمێکی فیدڕال مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ ، وە دەتوانین بڵێین هەرێم کەوتۆتە سەر هێڵی بەرژەوەندی ئەمریکا لەلایەک و ڕوسیا و چین لە لایەکی تر، ئێران لەلایەک و تورکیا لەلاکەی تر بەغدادیش بێ هەرێم ناتوانێ لە ئێستادا هەناسە بدات ئەگەر چی بەغداد بۆ هەرێم وەک قاچەکانی وایە ، لێرەوە ئەگەر بمانەوێ دۆخی گشی هەرێم بخوێنینەوە ئەوا دەبێت لە بازنە گەورەکەوە سەیری هەرێم بکەین ، کە لە ئێستادا پڕۆژەی ئۆڤاکۆ یەکێکە لە کارتەکانی وڵاتانی ڕوس و ئێران و تورکیا ( وڵاتانی ڕێککەتننامەی ئەستانە) کە هەر کاتێ بیانەوێ بەکاری دێنن کە بەرژەوەندیان  نەما.

پڕۆژەی ئۆڤاکۆ و بەندەری فاو ئەو دوو دەروازە جیۆئابوریەن کە بەردەوام قسەی لەسەر دەکرێ خۆ ئەگەر ئەمریکا نەبوایە کە هاوپەیمانی کوردە ئەوا تورکیا دەیویست پڕۆژەی ئۆڤاکۆ بگەیەنێتە موسڵ و لەوێشەوە بۆ بەغداد پاشان بیگەنێتە بەندەری فاو ، پرۆژەی ئۆڤاکۆ دەروازەیەکە لە نێوان تورکیا عێراقدا ڕێگەیەکە لەسەرەتاوە بە ١٢ کم دەست پێدەکات لە تەلعەفەرەوە دێتە عێراق و تورکیا بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە و قەتەر و کویەت و ئیمارات لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و لەوێشەوە بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە ، وەک بەدیلی نۆکەندی سوێس سەیر دەکرێ و لەگەڵ ڕێگای هاتوچۆی بازرگانی هێڵی شەمەندەفەریش لە خۆ دەگرێ کە لە مێرسینەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە کەنداوی عەرەبی و وڵاتانی کەنداو .

لەگەڵ ئۆڤاکۆدا بەندەری فاو کە یەکێکە لە گرنگترین بەندەرەکانی جیهان لە ئێستادا لەسەر نەخشەی ڕێگەی ئاوریشمی (یەک پشتێن و یەک ڕێگا ) کاری بۆ دەکرێ تا ببێتە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ڕێگەی ئاورشمی و کە یەکێک لە ڕێگاکانی بەم بەندەرەدا تێدەپەڕێ ، لە پلانیاندا هەیە ( روس و چین و ئێران و تورکیا ) کە بەندەری فاو ببەستنەوە بە ڕێگەی ئۆڤاکۆوە .

لە ساڵی ٢٠١٧ دوای ڕیفراندوم و سەردانی کازمی بۆ تورکیا زیاتر ئەم پڕۆژەیە هاتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ جێبەجێ کردن لەگەڵ کێشەی شاخی بێخێر و شەنگالدا ، کە ئەگەر ئەمە بکرایە ئەوا هەرێمی کوردستان پەراوێز دەخرا ، چونکە ڕێگەکە دەبوە هۆێ سفرکردنەوەی هەمو دەروازە سنوریەکانی نێوان هەرێم و تورکیا و ئەو مامەڵەشی کە ئێران هەیەتی لە دەروازەکانەوە بە هۆی ئەم پڕۆژەیەوە کەم دەبوەوە ، شاخی شەنگال و پڕۆژەی ئۆڤاکۆ و بەندەری فاو ئەو سێ پلانەن کە لە زەرەری کوردی باشور و ڕۆژئاوا دەکرێ ، ئەگەر چی داود ئۆغڵۆ وتی ئەم پڕۆژەیە بە مانای لاوازکردنی هەولێر نایە بەڵام لە ڕاستیدا بۆ خنکاندنی هەرێمە ، ئۆڤاکۆ و شاخی شنگال ئەو دو ئامانجە بون کە تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ئێرانیەوە دەیەوێ هەم هەرێم قەید بکا و هەم پەیوەندی نێوان هەرێم و ڕۆژئاوا بپچڕێت و لەوێوە پەکەکە لە ڕۆژئاوا داببڕیت بە هۆی ئەو هێزە سەربازیەوە کە دادەنرێت بۆ پارێزگاری قافڵەی سەیارەی بازرگانی ، بەڵام بەهۆی هەوڵی ئەمریکا و بە تایبەت ماکگرۆک ئەم پڕۆژەیە وەستا وەک دۆستێکی ڕۆژئاوا و باشوری کورستان .

ئەو کاتەی ئەمریکا گەمارۆی ئابوری خستە سەر ئێران و تورکیا ، ئەم دوو وڵاتە زیاتر پێویستیان بە هەرێم هەبو هەم وەک بازرگانی هەم وەک غازو نەوت بەتایبەت تورکیا هەر بۆیە ئەوانیش دوای رێفراندۆم بە ناچاری هاتنەوە سەر سفرەی هەرێم و پەیوەندیەکانیان لەسەر بناغەی بەرژەوەندیان گرێدایەوە .

هەر بەم پێودانگە ئەگەر ئەمریکا لە یەکێک لە وێستگەی بەرژەوەندیەکانیدا لەگەڵ تورکیا و چین ڕێکبکەوێ ئەگەری ئەوە هەیە ئەم کارتە بفرۆشێ ، ئەگەر چی لە ئێستادا پلانەکە وەستاوە بەڵام ئەگەر لە یەکێک لە حاڵەتی گۆڕانکاری لە ڕوداوەکاندا ئەگەری هەیە ببێتە مەترسی بۆ سەر هەرێم .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن