159وتار

مەتەڵی ناوێ

4/6/2024 4:12:00 PM
ستران عەبدوڵا

ئێستا مەسەلەکە مەتەڵی ناوێ  کە کێ موچەکەی دابین کردووە؟ حەتمەن ئەوی هامشۆی خۆشە و دۆستایەتی دەکات ئەوە دەسکەوتی لە دەست دێت. 

رۆژ تا ئێوارە یەکێتیی و سەرۆکی یەکێتیی کاک بافل  تاڵەبانی بە پەیوەندی باش و چاک لەگەڵ  بەغدا (تۆمەتبار) دەکرێ و رۆژانەش خەڵکی تر گرژە و هەڕەشەی (قابیلی قبوڵ نییە) لە عەرشی و عروشی بەغدا دەکات  ، قابیلە ئەوی هامشۆی نییە دەسکەوتی زیاتر بێت لەوەی بیست جار  بە میانە و پەیوەندی دیبلۆماسیی چۆتە  بەغدا و خیتابە سیاسییەکەی وایە کە (موچە و قوتی خەڵک لە کێشەی سیاسیی جیابکرێتەوە)؟

جا ئەمە کاتی خۆی سەرۆک مام جەلالی نەمر لە باسوخواسی وادا بوو هەر  بە عەرەبی دەیگوت ( شرف لاندعيه وتهمة لا ننفيه ).

هەر بە حیساب و مەنتق و هەر بۆ زەکاتی ئەوەی لە سۆشیال میدیای دنەدراوی بێ دایکوباوک، جنێۆمان پێ دەدەن و چی نەما  لە توانج و تانەی دۆستایەتی لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی ، بە یەکێتیی نەکەن،  هەقمانە بڵێین وەڵلا ئەم دەسکەوتی مانگی رەمەزانە جەژنانەی خۆمانە بۆ گەلەکەمان و رەنگە ئەوانە هەر ئەوەندەیان باش بوو کە ئەمجارە نەیانویست یان نەیانتوانی عینادی لەگەڵ قوتی دوا خراوی خەڵک بکەن، بۆ ئەمە خێریان بنوسێ !.

 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن