کەرکوک بە نەرمی گەمارۆ تێدەپەڕێنێ
7/16/2024 3:30:00 PM
ستران عەبدوڵا
دیموکراسیی فەقیر و لاوازە، بەڵام هێزی مەعنەوی وا تۆکمە و پتەوە ستەم و پیلان دەرقەتی نایەن. لۆدێکی ئیقلیمی چەند بازنەیی لەسەر یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەیە، بەڵام چونکە لانی کەمی دیموکراسیی لەم وڵاتە ماوە و هەناسەدەدا بەسەد پێچە بە دەورە دەرەقەتی نایەن.
پێنج کورسی کە متمانەی گەلی لە پشتە وەک کێو چەقیووە و کۆڵی نەداوە. ئێستا هەن دەڵێن خۆزگە زیاتر دەبوو، خۆزگە وا دەبوو، بەڵام ئەوی هەشە باشە و یەکەمە ئەگەر چاکی بخەینەگەڕ.
تەبعەن دیموکراسی یەکێتیی نەرم و نیان و کراوەیە، لەسەر تەرزی قەناعەتی کراوەی مام جەلالە . حەز لە بەشداری و بەشداری کردن و بەشداری پێکردن دەکات
بۆیە ناتوانن بیانووی لێ بگرن. وەک قەڵایە دەوری ئاوەدانە و سەریشی بەرز.
گەمەکە ماویەتی، پیلان چەند سەرەیە و وەکیلی میللەتیش، کە حزبە سەوزەکەیە، کۆڵی نەداوە و پێویستیش ناکات کۆڵ بدات.
دیموکراسیی وایە ، فەقیر و بەلەنگازە و کرمانجە،بەڵام سڕ و کۆد و پەنهانی هێز و تۆکەمەیئ هەر ئەوەیە: خوا کۆدی نهێنی لە بەلەنگازەکانی خۆیدا شاردۆتەوە