تلیماجی کەرکوک
6/4/2024 4:55:00 PM
ستران عەبدوڵا
لە حەفتاكانی سەدەی
رابردوو، یارییەكانی تلیماج هەبوون یاری یاری نەبوو، پێكدادان بوو لەنێوان شارەكانی
ئەڵمانیای دێرین. سەد تەگەرە و بەربەست و زنجیر رێیان لە پاڵەوان دەگرت سا فەرموو
تێیپەڕێنە و بیبەزێنە، پاڵەون مەگەر هەرقلی دەوران و ئەرستۆی زەمان بێت تا بوێرێ نەبەردی
بباتەوە.
بێگومان چارە بۆ
یاری بەربەست و دەربازبوون هەبوو. بەم بەربەستە و یاریەکەشی دەگوترا تلیماج و دوو
تیم بەرابەریەك بوون. هەموو تەلەفزیۆنەكانی
دونیا گەمەكانیان دەگواستەوەو تیڤی رەسمیی عیراقیش تا دوا چۆڕی پارە تێچووی چەندین
جار پەخشکردنی قەرەبوو دەكردەوە.
بەڵام ئەم تلیماجە گەمە بوونو لەوڵاتی دوورە دەست و ئیفرەنجی دەقەومان
، لە كوردستانی خۆمان و لە مڕۆی خۆماندا تلیماجی لە گۆشت و خوێن بۆتە سیاسەتێكی راستەقینەو رق و قینی تێكڵكراوە.
وادەبینی بە ئەنقەست بەربەست و تەنگەبەر بۆ هێزی دەربەست و کوردستانیی دروست دەكرێت و تیمی بێخەم دەڵێ فەرموو ئازایەتی
و هونەری خۆت بنوێنە.
بۆ زۆر دوور بڕۆین؟
وادەبینی بە ڕاستو
چەپدا دەنگی كوردیان لە كەركوك بە هەدەر داو تەخشان و پەخشانیان بە چارەنووسی چارەنووسسانەترین
كێشەوە كرد کە کێشەی کەرکوکە. لە دەنگی زۆرینەیان خواردووە ، بەربەستیان بۆ حزبی سەوز دروست كرد.
ئێستاش وا نوقرچی
لا كۆلان و سۆشیال سێبەر دەگرن گوایە براوە نەیتوانیوە بیباتەوە و کەیسەکە سەربخات.
ئاخر ئەگەر دەنگی
كورد بۆ كورد و بۆ یەكێتی ریزەكانی كورد بوایە كێ منەتی ئێران و تورانی هەڵدەگرت
و پێویستمان بە عەرەب و عەجەم دەبوو؟
یانی بەربەست دەبن
و لەدوای ئەوەش وەك بینەری یاری تلیماج سەیری دژواری دەكەن.
نموونەی فرەتریشمان هەس لە زۆر
کایەی سیاسییدا:
وا دەبینین خواپێداوەو
پوشتە و پەرداخی سیاسییە لەجێی عەزیمەت و هیمەت لە نەبەردی و نەبەزی مەسەلەی کورد
و کوردستاندا وەك قەومی موسای پێغەمبەر
پالی داوەتەوەو دەڵێ موسا خۆتو خوات برۆن و شەڕەكە بكەن و ئێمە قینج لێی دانیشتووین، كە گەمەی
راستەقینە تیمی براوەی دیاریكرد خۆی دەكاتە شەریكی دەسكەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی و
ئحمی داخوازییەکانی رۆژە رێیەک دەڕوات.
تا هەن بەربەست
و بێ دەربەستن، كەچی وەك لەتوانجی ناسیۆنالیستی جاراندا دەگەوترا :
تا دوا سەرباری سوپای فەقیر و فوقەرا شەڕی نەیاری نەتەوە دەكەین، كە تەواوبوون بڵاوەی لێدەفەرموون و پایدۆزی
لێ دەکەن.
تلیماج لە گەمەی ئەڵمانا هیچ نەبێ گەمەی پێكەنینو
خەنینە، بەڵام لە گەمەی راستەقینەی ماڵماندا بەهەدەر دان و دەرکەوتی خەمینە