90وتار

ئەمە (داوی) هەرگیز نەکردنی هەڵبژاردنە!

5/2/2024 1:38:00 PM
ستران عەبدوڵا



لێلێ دواخستنە،
لۆلۆ هەر نەكردنێتی.


جەماعەت ئەڵێن دوو جار دوایان خستووە، با جارێكی تریش دوای بخەین، بەڵام برادەرانی پارتی بە ئاشكرا دەڵێن هەڵبژاردنەكە دواشبخرێت ئێمە هێشتا نایكەین، ئەگەر بەو (دیزاینە) بێت دیموكراسی بە شەرتی چەقۆمان بۆ دابین نەكات. ئەمەش یانی شیردا بۆ داپیردا و هەڵبژاردن بنمیچی كراوەی هەیە.

بابەتەكە هەر دواخستن نییە كە ئەمرۆ بۆ پارتی بۆتە چەمانەوەی قۆڵی پرۆسەی دیموكراسیی لە هەموو كوردستان، بەڵكو دوای ئەوەش مەرجی تەعجیزییان نزیك دەبێتەوە لە خاڵی سفری نەكردنی هەڵبژاردن.

بۆیە كەس بەم داوای دواخستنە تێنەكەوێت، ئەوە (داوی) هەرگیز نەكردنی هەڵبژاردنە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن