(سوننە و شیعە و کورد لە روانگەی حوکمی بەعسەوە)
5/24/2024 10:34:00 AM
ستران عەبدوڵا
ئەمە ناوی لێکۆڵینەوەیەکی
چر و دەوڵەمەندی خانم ئۆفرا بینغیوی ئیسرائیلییە لەسەر پەیوەندی هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکەی
عێراق. ساڵی ٢٠٢٣ کتێبخانەی المجلة لە عێراق ئەم بابەتەی بە تەحەفوزی ئەوەی ڕای وەرگێر و روانگەی دامەزراوەی پەخش نییە،
بڵاوکردۆتەوە. ئۆفرا وەک پسپۆرێکی ئەکادیمی جولەکە دواتریش چەندین کتێب وڤەکۆلینی
لەسەر کوردی عێراق بڵاوکردۆتەوە کەدواینییان کتێبی کوردستانی عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتە.
ئەم کتێبە بۆ سەر زمانی کوردی و عەرەبی وەرگێدراوە.
لە ناو میدیای ئۆینبازی عەرەبی و عێراقیدا باسەکانی ئەم
خانمە وەک بەڵگەی بوونی پەیوەندی ناجۆر لە نێوان کورد و ئیسرائیل وێنا دەکرێت کە مەرج
نییە وا بێت. مەسەلەی کورد ، بە تایبەتی ئەو پەرەسەندنانەی لە کوردستانی دوای راپەڕینی
١٩٩١ و ریفراندۆمی دوای ٢٠١٧ قەوماون نها لە نێوەندە جیهانییەکاندا ، بە سیاسیی و
دیبلۆماسی و ئەکادیمیانەوە، بۆتە بابەتێکی جێی بایەخ و زۆری بە خۆوە سەرقاڵ کردووە
و ئیسرائیلییەکانیش لەم دیادەیە بەدەر نین. ئۆفرا بینغیو دەمێک ساڵە لەسەر ئەم دۆسێیە دەنووسێ و کار دەکات.
خاڵی سەرنج لەم کتێبە وەرگێدراوە هەر باسی کورد وشیعە و
سوننە ناکات لە دیوە لۆکاڵییەکەیەوە کە زۆر جار خیتابی تەسکبین و روکەشی عێراقی گەرەکێتی
بڵێ ناسنامەی سێکوچکەی عێراق و پێکهایەکانی
بیدعەیەکی ئەمەریکی و رۆژئاواییە و عێراق یەک میللەت و یەک پێکهاتەی هۆمۆجینە. لێرە
نووسەر نەک هەر باسی سێ پێکهاتەی لێک جیا دەکات، بەڵکو دەڵێ هەر سێکیان درێژبۆوەی
دەرەوەی جوگرافیای رەسمی عێراقن . کورد لە بەشەکانی تری کوردستان هەن، شیعە لە نێو
هەژموونێکی ئیقلیمیدا قسە و قەرار و کاریگەریان هەیە و کاریشیان تێدەکرێت. سوننەی عەرەب بە خیتابی نەتەوەییەوە لە ناو دەریای
عروبەدا مەلە دەکەن.
ئۆفرا زیاد لە بەڵگە و ئاماژەیەک لەسەر ڕەهەندی عەرەبایەتی
دێنێتەوە کە کاریان لەسەر هەڵوێستی عەرەبی سوننە لە پرسی فەلەستین و بابەتە عروبییەکان
کردووە و دەپرسێ ئەی هاوبەشەکانی تر ، بۆ نموونە کورد؟
ئەم ڤەکۆلینە چڕ و پڕە ئەو پرسیارانە دەوروژێنێت کە لەسەردەمی عێراقی بەعسدا کراون و بێ جواب
ماونەتەوە و لەسەردەمی دوای بەعسیشدا کە ساڵێکە بابەتەکە لە دەزگایەکی عێراقییەوە تەرجەکراوە، هەروا پێکوتە دەکەن.
ئاخر وەرگێر و بڵاوکەرەوەش هەر وا بە ترس و بیمی سەردەمی دیموکراسییەوە راگوزەر بەسەر پرسیارەکاندا دێن و دەرۆن.
بۆ قسەی تر بڵێن کە نووسەر خۆی دواجار مۆری کۆتاییەکی کراوەی داوە لە ناوچەوانەی
بابەتەکەی ؟!