عێراق بەرەو کوێ ..؟؟
11/8/2019 5:36:00 PM
بەختیار نامیق
لە دوای هەڵبژاردنەکانی ترامپ سەرەڕای ململانێکان
و بەریەککەوتنە بچوکەکان هەماهەنگی و هاوبەرژەوەندی ڕوس و ئەمریکا بە سیمای ئەم شەڕانەی
کۆتاییەوە دیارە، بە جۆرێک کە دواجار لە پشتی پەردەوە هەر خۆیان داڕێژەری بەریەککەوتنەکان
و بەرژەوەندیەکانیان دەکەن، ئەوەی لە سوریا و عێراق دەگوزەرێ و ئەوەشی ڕووبەڕووی
تورک و سعودیە و ئێران بوەتەوە لە پشتی پەردەوە، ڕێککەوتنی ژورە تاریکەکانی نێوان ئەمریکا
و ڕوسە، ئەوی تر کە پێی دەوترێت ئەوروپیيەکان، دوا جار لەهەمان بازنەدا دەخولێنەوە
کە زیاتر ناتۆیە و ترسی ئەوان تێکچونی ناوخۆی وڵاتەکانیانة بە هۆی پاشماوەکانی داعشەوە، ناکرێت قسە لەسەر دۆخ و دۆسیەی عێراق بکەیت بێ گرێدانی بە جۆریەتی پەیوەندی و بەریەککەوتنی
تورکیا و سعودیە و ئێرانەوە، چونکە ئەوە دەزانین ئەم وڵاتانە جگە لە کۆمەڵێک بڕیاری
ناوخۆی لە ئاستی دەرەکیدا خاوەنی بڕیاری خۆیان نین ئەگەر سەر بە یەکێ لەو دو جەمسەرە
نەبێت، ئەوەی لەسەر شاشە دەگوزەرێ قسەکردنە لەسەر گێمی یەکەمی شەڕ و بەیککەوتنەکان، دوای ئەم شەڕانە شەڕی گێمی کۆتایی و شەڕە قورسەکە دەکرێت کە شەڕی چین و هندە لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستدا ، بۆ ئەوەی ئێمە قسە لەسەر بازنە بچوکەکە بکەین بە
واتای دو بازنە، بازنە گەورەکە جێ دەهێڵین بۆ شەڕی دوەم، دەتوانین ناوی بنێن وڵاتانی
سێ گۆشە (ئێران و تورکیا و سعودیە ) ئەوەش دەزانین کێشمە کێش و بەریککەوتن و شەڕی
ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەمریکا و ڕوسە .
ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ ئەو خۆپیشاندانانەی کە
هەیە دوو دیوی سەرەکی هەیە:
1-داواکاری خۆپیشاندەران :
ئەگەر داواکاری خۆپیشاندەران بە پلەی یەکەم بۆ
نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی دامەزراوەی حکومی و ڕێژەی بەتاڵە و جیاوازی گەورەی بژێوی
و ڕوخانی تەواوی چینی ناوەڕاست و ڕووبەڕووبونی گەندەڵی و سفربونەوەی متمانە بەم جۆرە
حکوڕانیە ئەوا بەدەر نیە لە بەریەککەوتنە گەورەکان کە سەکۆی خۆپیشنادان دەقۆزنەوە
و بەکاری دێنن بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان، بەشێکی ئەوەی درێژە بەم خۆپیشاندانە دەدات
هەمان ململانێیە لەسەر سەکۆی خۆپشاندەران بەجۆرێک خەریکە داواکاریە سەرەکیەکە ون دەبێت
و ئەجێندای سیاسی وڵاتانی دەرەکی و ململانێ ی ناوچەیی و جیهانیەکان شوێنی دەگرێتەوە.
2- بەریەککەوتنەکان :
ڕێککەوتنێک هەیە لە نێوان ڕوس و ئەمریکا لەسەر
عێراق و سوریا بە گڵۆپی سەوزی بەرژەوەندی ئەوروپیەکانەوە، بۆیە زیاتر قسە لەسەر دەستوریش
دەکرێت تا بتوانن هەردو وڵات لەسەر بەرژەوەندی ڕوس و ئەمریکا ڕەسم بکەن، لەم نێوەندەدا
دەرکردنی ئێران لە عێراق خواستی ئەمریکییەکانە و بە (کارت بە کارت ) ڕێککەوتون لەسەری لە بەرامبەر باڵادەستی ڕوسیا
لە سوریا ئەمریکا لە عێراق باڵا دەست بێت و ئێران دەربکرێت نەک هەر لە عێراق بەڵکو
لە یەمەن و لوبنان و فەلەستینیش، لەم چوارچێوەیەدا ئیش لەسەر گەڕانەوەی مەلەکیەت
و مۆدێلی وەلی عەهدی دەکرێت کە ئێستە لەگەڵ شا عەبدوڵاو بەعسیە کۆنەکان کار لەسەر یەکەم
بەدیل دەکەن و پێدەچێت چەند بەدیلێکی تریش
هەبێت، بەڵام دوا جار کار لەسەر هەمان مۆدێلی سعودیە و وڵاتانی خلیچ دەکرێت بە تایبەت
دوای سەردانی پۆتین بۆ سعودیە، بۆیە بەشێکی گرنگی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان ئەو
پارەییە کە لەناو خۆپیشاندانەکاندا لە خلیجەوە دەبەخشرێتەوە، بە پلەی یەکەم ستەیجی
خۆپیشاندانەکان بە ئاراستەی ئەم ئامانجە برا کە ئێران دەربکرێت و مۆدیلێکی وەک
سعودیە لە فۆرمێکی تردا دابڕێژرێتەوە، هەر بۆیە چی لە لوبنان و چی لە عێراق هەمان
هۆکاری سەرەکی دەرکردنی ئێرانە، مەسەلەی دەستوریش بۆ سەرۆکایەتی زیاتر بێ هێز
کردنی شیعەیە، خۆمان دەزانین ئەگەر پەرلەمانی بێت ئەوا شیعە زۆرینەیە دەتوانین جومگە
هەستیارەکان جارێکی تر داگیر بکاتەوە، بە کورتی ڕێککەوتنی ئەمریکی و ڕوسەکانە بۆ
دەرکردنی ئێران و سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ لاوازکردنی پێگەی شیعەیە لە عێراق لە سەرەوەەش
واتا وێنە گەورەکە هاوسەنگی نێوان شیعە و سونەی لێدەکەوێتەوە هەرچی وڵاتانی سێگۆشەشە
(تورکیا و سعودیە و ئێران ) دوای شەڕەکان بە گڵۆپی سەوزی ڕوس و ئەمریکەکانەوە کۆکن
لەسەر پتەوکردنی ناوەند و مەرکەزیەت.
لەم نێوەندەدا کورد چی لە ڕۆژئاوا و چی لە
باشور مادام ڕازیه لەگەڵ ناوەند گفتوگۆبکەن ئەوا لە چوارچێوەی دەستوردا مافیان وەک
فیدڕاڵی دیاری دەکرێت و هیچ کێشەیەکی قورسیان بۆ دروست نابێت ، بەڵام تا ئەو کاتە
هەندێ شەر و هەندێ قوربانی دەدا لە بەریەککەوتنەکاندا ، دوا جار دەستور دوا شەڕی
کوردە لە سوریا و لە عێراق.