کێشەی ناوخۆیی حیزبەکان و بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای دامەزراندنیەوە
7/25/2021 10:45:00 AM
بەختیار نامیق
هەرێم بە دوو قەیرانی
سەختدا تێدەپەڕێ، قەیرانی یەکەم قەیرانی حکومداری و دەوڵەتداری و دامەزراوەییە کە
لە گشتدا دەکاتە قەیرانی ئابوری و نەبونی خزمەتگوزاری و سەراپاگیری گەندەڵیە ، قەیرانی
دوەم قەیرانی حیزبەکانە کە لە غیابی سەرکردەکانی شاخدا دەگوازرێتەوە بۆ نەوەی دوەم
و ئەمەش ململانێیەکی قورسی دروست کردوە تا ئەو ئاستەی یەکسان بوە بە ئیفلیج
بونی ئۆرگانە حیزبییەکان ، حیزبە دەستەڵاتدارەکانیش ناتوانن ڕوبەڕوی قەیرانی حکومی
و حیزبی ببنەوە ، کە حیزب دەتوانی کاریگەری هەبێ بۆ دۆخی قەیراناوی گشتی.
لە بەرامبەر ئەمانەشدا
چەند حیزب کێشەی ناوحۆیی هەبێت و دەوڵەتداری
تەنها سیمایەکی کارتۆنی دەبێ و خێڵ و بنەماڵەکان حکوم دەکەن ، وە تا ئێستا هێشتا
هەر دەستەڵات لای یەکێتی و پارتی بێت بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی ئێران و تورکیا
دەبێ ، ئێران و تورکیا دەیانەوێ و لە بەرژەوەندیاندایە بەردەوام هەردو قەیرانەکە
درێژەی هەبێ و دوو حیزبی حکومڕان پڕ بێ لە ئاژاوە و پشێوی بە پلان درێژە بەو ناکۆکیانە
دەدەن ، لە ناخۆی حیزبەکاندا کێشەی ئامۆزاکان بوە بە قۆناغی سڕینەوە و گرتنە دەستی
دەستەڵات لەلایەن کوڕانی سەرکردەکانەوە ، ئەم پلانەش لە ئەنقەرە وتارانەوە ڕەسم
دەکرێ بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی ئەنقەرەوە تاران.
لە بەرامبەر ئەم
قەیرانانەدا دوای دوانزە ساڵ لە کێشە و قەیرانەکان هەرێم بۆ تێپەڕاندی قەیرانەکانی
بە ناچاری دەبێ بچێتەوە بەردەم پڕۆژەکانی گۆڕان ، بە مانایەکی تر دروستبونی بزوتنەوەی
گۆڕان دروستبونی ژوری نەشتەرگەریە بۆ نەخۆشیەکانی هەرێم و تێپەڕاندنی بۆ قۆناغێکی
تەندروست ، گۆڕان هەر لە دروستبونیەوە بە پێی پڕۆژەکانی و نەخشەکانی کاک نەوشیروان
مەتبەخێکە بۆ چاکسازی و تێپەڕاندنی دۆخی قەیراناوی هەرێم .
ئەگەر چی گۆڕان
کێشەی بچوکی هەبوە و لە دوای کاک نەوشیروانەوە کاری سیاسی هێواش بوەتەوە بەڵام لە
ئێستاشدا وەک ڕاگرتنی بەریەک نەکەوتنی گەرمی پارتی و یەکێتی و گوتاری گشتی چەقی ڕاگرتنی
دۆخی هەرێمە بۆ نەخزان بەرەو خراپتر ، لە ئێستادا گۆڕان و پڕۆژەکانی تاکە ڕێگە و
تاکە مەتبەخ و تاکە ژوری نەشتەرگەریە بۆ هەردو قەیرانەکە ، چونکە حیزبێکی بە پڕۆژە
و بێ چەک و خەباتی مەدەنی دەکات وهەناسەی درێژە، ئەگەر چی لە ناوخۆ و چی لەدەرەوە
بە پلان دژایەتی قورسی دەکرێ ، بەڵام دواجار گۆڕان پڕۆژەی بە مەدەنی کردنی ململانێ
و بەنیشتمانی کردنی دامەزراوەکان و پڕۆسەی دەوڵەتداریە.