موچە و ئیرادەی ناوەکی
11/26/2020 3:55:00 PM
بەختیار نامیق
ئەوەی پێی دەوترێت ئیرادەی ناوەکی لە باشوری کوردستاندا بونی نیە، ئەوەی
هەیە ڕەسمی سیاسەت و دەوڵەتداری ئەم ناوچەیە دەکات هێزە باڵادەستەکانن، لە کورترین
حاڵەتدا زۆنی سەوز سەر بە ئێران و زۆنی زەرد سەر بە تورکیا و ڕێککەوتنی ستراتیژی
ڕێککەوتنێکە لە ئەنقەرە و تارانەوە داڕێژراوە، خۆ ئەگەر لە ناو ئەم کۆنتڕۆڵکردنەدا
سەیری ململانێکان بکەین ئەوا چەندین دۆسیە هەیە کە بتوانێت زۆر بە ئاسانی ئەم
دابەشکاریە بسەلمێنێت، یەکێ لەو دۆسیانە بریتیە لە موچە و شایستە داراییەکانی
هەرێم لە بەغداد، با لێرەوە پرسیار لە خۆمان بکەین خۆ پێش مالیکی شایستەی دارایی
هەرێم دەهات، هەرێم لە ڕێگەی کۆمۆوە نەوتی دەفرۆشت و ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەش وجودی
هەبو ئەی بۆ نەیان دەبڕی باسی داهاتی نەوتی و نانەوتی و سۆمۆ وەک پێویست لە ئارادا
نەبو، خۆ ئەو کات نەوتی کەرکوکیشیان دەبرد ، خۆ ئەگەر بڵێن شەڕی داعش بو ئەوە هیچ
بنامەیەکی نیە، ئەوی بۆچی ئێستە ٣٢٠ ملیار نادات ، کە هەروەک جاران هەرێم بە پێ ی
دەستور دەبێت شایستە داراییەکانی خۆی وەرگرێ زیاتر لە ٣٢٠ ملیار، بە کورتی ئەمە لە
پشتەوە پەیوەندی بە ململانێ ی وڵاتانی ناوچە و جیهانەوە هەیە ، با بپرسین چۆن.؟؟؟
تورکیا و ئێران لە کۆمەڵێک دۆسیەدا هاوبەرژەوەندین بەتایبەت ئێستە کە
هەردوکیان ڕوبەڕوی ئابڵۆقەی ئابوری و بەهای دراویان لە بەرامبەر ئەمریکادا
کەوتوەتە سەر، واتا هەردوکیان کە مەترسی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە ، ئەم دو وڵاتە لە
زۆر شوێن کارت بە کارتیان کردوە بۆ نمونە کاتێ ئێران لە سوریا ڕۆڵی سەرەکی بو بۆ
پشتیوانی بەشار تورکیا هێندە کاریگەری نەبو تەنها ترسی کورد و سنوری هەبو ، تا
گەشتە سەرپەڕاندنی سەرهەنگەکانی ئێران، لە عێراق تورکیا لە ڕێگەی تورکمان و
سونەکانەوە کاریگەری گەورەی هەبو کەچی بینیمان تورکیا لە عێراق ئەو کاریگەریەی
نەما و سونە پاشەکشەی کرد لە ناوەندی دەستەڵاتدا، لە سوریاش لە هەمان کاتدا ئێران
پاشەکشەی کرد و ئەو کاریگەریەی نەما ، واتا سوریا بۆ تورکیا و عێراقیش بۆ ئێران ،
کە دەکرێت بە ڕێککەوتنی نهێنی و کارت بە کارت بوبێ دانی دڵنیایی بە یەکتر ، تا پێش
هاتنی کازمی و کوژرانی قاسمی سلێمانیش ئەگەر شایستەی دارایی هەرێم دوا کەوتبێت
ئەوا وەک ئێستا نەبوە بە تایبەت دوای مالیکی، ڕاستە ئەم دەستەڵاتەی خۆمان لەبەر
گەندەڵی و دزی قەرزارە، بەڵام کاتێک ئەمریکا لە عێراق دەیەوێ عێراق لە ئێران
بسەنێتەوە و لە کوشتنی سلێمانیەوە دەست پێ دەکات ئەوا ، تورکیا و ئێران دەکەونە
ململانێ ی کازمی بە ڕێگەی نهێنی هەر بۆیە ئەوەی هەیە هەقی بەو وردەکاریەوە نیە کە
باس دەکرێت ، بەڵکو ئێران و تورکیا بۆ دژایەتی ئەمریکا ئەم کارتانە دەجوڵێنن ،
ئەمریکاش تا دو شایستەی پێشتر گوشاری دەکرد، بەڵام دوای ئەوە هیچ هەڵوێستێکی ڕونی
نیە لەبەر کێشەکانی خۆی کۆرۆنا و هەڵبژاردن، بۆیە من ڕام وایە نە پارتی و نە یەکێتی
هێچ ئیرادەیەکیان نیە لەم ململانێیەدا ئەوە تورکیا و ئێرانە بۆ دژایەتی کردنی
کازمی کارت بەکار دەهێنن بەرامبەر ئەمریکا یەکێ لەم کارتانەش کارتی موچەیە چونکە
هەرێم لە بەرەدەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ڕیککەوتننامەی ستراتیژیدا و ئەگەری ئەوەی
هەیە هەرێم ببێتە پێگەیەکی بەهێزی ئەمریکا ، ئەمەش دژ بە بەرژەوەندی هاوبەشی ئێران
و تورکیایە ، بۆیە تورکیا و ئێران سەرچاوەی کێشەی موچەن و دزیەکانیش کە کراوە هەر
ئەو دو وڵاتە بون لە ڕێگەی نۆکەرەکانیانەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، کازمیش ناتوانێ
لەوە زیاتر پێداگری بکات لە شایستەی دارایی هەرێم ، کازمی ئەوەی دڵمان پێ ی خۆش
بو، وا نیەو دیوی دوەمی ئەم دەستەڵاتە گەندەڵەی خۆمانە بەرامبەر هەرێم .